razaw hamzepourهه‌ستنه‌ سه‌رپی لاوه‌كان

كاتی وه‌ستان به‌ سه‌ر چوو

ئاسۆی وڵاتمان روونه‌

دوژمن حاڵی زه‌بوونه

بڕۆنه‌ مه‌یدان مه‌ترسن

پڕ به‌ ده‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕن

هه‌نگاو بنێن پێكه‌وه‌

وه‌ك شێر به‌ره‌و پێشه‌وه‌

به‌رێزی یه‌كگرتووتان

كۆشكی زۆردار بله‌رزێنن

له‌ سه‌ر مافی ره‌وامان

وه‌ك هه‌ڵۆ هه‌ڵمه‌ت به‌رن

له‌ زێد و نیشتمانان

دوژمنان ده‌ر په‌ڕێنن

هه‌ڵبكه‌ن ئاڵای پڕ ره‌نگمان

خۆشكه‌ن دڵێ، دڵ ته‌نگان

ته‌ختی عه‌داڵه‌ت بێن

ناحه‌قیان تێك بشكێن

له‌ كه‌شی ئازادی دا

تۆوی ئازادی بچێنن

رازاو مه‌كڵاوه‌یی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.