razaw hamzepourپووشپه‌ره‌، ماڵمان له‌ هه‌واره‌،
تازه ‌ گه‌ڕاومه‌وه
له‌ مه‌ڕ دۆشینێ،
چێشته‌نگاوێكی دره‌نگه، ‌
دانیشتووم له ‌ بن ره‌شماڵی هه‌وارێ،


هه‌ر چه‌ند دێت كزه‌ی شه‌ماڵ،
نازانم بۆ له‌ جه‌سته‌م گه‌رمه‌؟
هه‌ستام برۆم، نه‌متوانی،
دیتم له‌به‌ر چاوم دونیا تاره،
زۆر گریام ، نه‌مزانی بۆ دڵم ته‌نگه‌؟
هێنده‌م روانی له‌و رۆژه‌ تاره‌،
له ‌ پر دیتم، هاتن پؤلێ سواره‌.
كه‌ هاتن ، له‌به‌ر ده‌ركی ره‌شماڵ دابه‌زین،
هه‌ستامه‌ سه‌ر پێ و، به‌ره‌ وپیریان چووم به‌ تین.
كه‌ لێم روانین ئه‌مجاره‌،
دیتم، گشتی غه‌مباره.‌
كه‌وام دیتن، كزه له‌ دڵ هه‌ستاو ،
هاوارم كرد، هۆ برا، بر‌ا،
توخوا بڵێ ، چی رووی داوه‌؟
وه‌ڵام نه‌بوو، هیچ ده‌نگ نه‌بوو،
پاك ده‌گریان، فرمێسك ده‌رژا به‌ لێشاو،
ئیتر نه‌ما هێز و تاقه‌ت،
ده‌ستم گرته‌ چه‌كی شۆڕشگێرێ و،
پرسیم:
هۆ براكه‌م ، خه‌به‌ر چیه‌و، بۆ بێده‌نگی ؟
كه ‌ چاوی هه‌ڵێناو، سه‌ری به‌رزۆ كرد،
فرمێسك قه‌تاره‌یان به‌ست و، هاتنه‌ ده‌نگ و.
گوتیان:
هۆ بێری دڵ غه‌مین ،
نه‌تزانیوه‌، قاسملوو‌مان شه‌هید كراوه‌؟
كه‌ بیستم ئه‌م هه‌واڵه‌،
دڵم گڕی گرت، جه‌سته‌م ته‌زی، ته‌زی،
چاوم فرمێسكی لیوه‌ری و،
هاوارم كرد، هۆ خه‌ڵكینه‌، وه‌رن، توخوا وه‌رن،
ئه‌مرۆ شینه، شینی قاسملوویه، ‌ شینی سه‌ركرده‌یه‌،
زۆر گریام،
چاوم وه‌ك گۆمی خوێن، سوور هه‌ڵگه‌ڕان،
هێنده ‌ گریام، بی تاقه‌ت بووم،
كه‌وتم به‌روودا، هۆشم نه‌ما،
دره‌نگانێكی ئێوارێ، كه‌ سه‌رم هه‌ڵێنا،
دیتم، كات دره‌نگه‌و ، سێبه‌ر داگه‌ڕانه،‌
له‌وه‌ زیاتر، چیم له ‌ ده‌ست نه‌هات،
به‌ڵام، له‌ دڵدا، گوتم،
هۆ قاسملوو، هۆ سه‌ركرده‌،
قه‌سه‌م به‌مه‌ر‌گی سوورت ، قه‌ت له‌بیرم نه‌چی و،
هه‌موو ساڵێك، له‌م رۆژه‌ دا،
ورده‌، ورده‌، بدوێنم،
چه‌ند دێڕ ، بۆ مه‌رگی سوورت بنووسم ،
تا ناو و، یادو بیرت ، فه‌رامۆش نه‌كرێ و،
بۆ هه‌میشه، وه‌كو ‌ئه‌مرۆ،
له‌ دڵی ، وه‌چه‌كانی داهاتوو دا،
به‌زیندوویی ، بمێنیه‌وه‌ .
رازاو مه‌كڵاوه‌یی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.