hemid azizله ‌ژیان تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه‌ یان شیتاڵ کردنی ژیان بۆ تێگه‌یشتن و حاڵییبوون لێی ئه‌گه‌ری له‌سه‌دا سه‌دی هیچه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو نه‌کات به‌ڵکو ته‌نها بۆی بژی . به‌ڕای من هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ئاگاهیه‌کی ته‌واوی خۆیه‌وه‌ بیر بکاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ژیان

چونکه‌ هیچی ده‌ست ئه‌که‌وێت و هیچ حاڵیش نابێت له‌خۆیی و ده‌وروبه‌ری و له‌بوون و ژیان به‌ڵکو به‌شداری کردنی ژیان به‌ساده‌یی و ئارامیی یه‌وه‌ ڕاستی یه‌کی باش و ڕاسته‌و ته‌واوه‌ بۆیه‌ مرۆڤه‌کان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌تا ئێستاش که‌س له‌م که‌ون و ئه‌ستێره‌یه‌ حاڵی نه‌بووه‌ که‌سیش نازانێت له‌کوێووه‌‌ هاتووین و بۆ کوێ ده‌چین یان ئه‌م گۆی زه‌مینه‌ چۆن دروست بووه‌و ئاقیبه‌تی بۆ کوێ ده‌چێت .؟. ئه‌وه‌ی زاناکانیش ده‌یڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌م که‌ونه‌ له‌ڕاستیدا ڕێژه‌یی یه‌و سه‌د له‌ سه‌د نی یه‌و زۆر باشتره‌ که‌بۆ ژیان بژیت نه‌ک لێی تێبگه‌یت ....!!!! .

به‌وریایی یه‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌ده‌وروبه‌ری خۆتان بن به‌ته‌جروبه‌و عه‌قڵه‌وه‌ ژیان و خۆشه‌ویستی به‌ڕێ بکه‌ن چونکه‌ی ئه‌وه‌ی سبه‌ی پشتی ده‌کاته‌ ئێوه‌ خۆشه‌ویستی دوێنێتان بووه‌ بۆیه‌ زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان که‌کێشه‌یه‌کی بچوکیان لێ ڕووده‌دات هه‌موو چاکه‌کانی دوێنێی نێوانیان فه‌رامۆش ده‌که‌ن و به‌ته‌واوی هه‌موو جوانیه‌کانی نێوانیان ده‌سڕنه‌وه‌و به‌رپێیان ته‌واو تاریک ده‌که‌ن و جیابوونه‌وه‌و شه‌ڕو ده‌عوا به‌رپا ده‌که‌ن بۆیه‌ به‌دڵنیایی یه‌وه‌ زۆربه‌مان جیاوازی بکرێین له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا ئێمه‌ی مرۆڤ دۆڕاوو سپڵه‌و بێ وه‌فا ده‌رده‌که‌وین .

مرۆڤه‌ باشه‌کان له‌لای باشه‌کان په‌سه‌ندو جوانن پێچه‌وانه‌که‌یشی ڕاسته‌ بۆیه‌ به‌ڕای من که‌س خراپ نی یه‌ به‌ڵکو ته‌بیعه‌ت و خوڵقیه‌تی مرۆڤه‌کان جیاوازن بۆیه‌ ئه‌م به‌و ده‌ڵێت خراپ و ئه‌و به‌م ده‌ڵێت باش له‌ڕاستیشدا هه‌رکه‌س وه‌کو خۆی دنیا ده‌بینێت .

هه‌موو شتێک له‌ژیاندا به‌پاره‌ ده‌کڕدرێت به‌ڵام سێ شت نه‌بێت ئه‌ویش خۆشه‌ویستی و ڕێزو دڵخۆشیی یه‌ ژیان دوور له‌و سێ بابه‌ته‌ ده‌ریایه‌کی وشک و برنگه‌ پڕه‌ له‌مردن دووره‌ له‌ژیان که‌واته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ مرۆڤه‌کان پێویسته به‌ڵام سه‌روه‌ت و سامان عه‌قڵه‌ نه‌ک پاره‌ .. ده‌وڵه‌مه‌ندی دڵ و مێشک دڵخۆشی یه‌ نه‌ک باڵه‌خانه‌ی جوان .. ماڵی زۆر خه‌وی خۆشه‌ نه‌ک ژوری نوستن .. له‌شی ساغه‌ نه‌ک خواردنی زۆر .. ئاسوده‌یی یه‌ نه‌ک شپرزه‌یی و سه‌رگه‌رمیی .. ژیانه‌ نه‌ک ته‌نها ‌پاره‌ .

ئه‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن ( که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌که‌سێکی عاقڵی پرسی و وتی : تۆ عاقڵیت ئه‌بوایه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیش بویتایه‌ . عاقڵه‌که‌ش لێی پرسی و وتی : به‌م هاوکێشه‌ سه‌قه‌ته‌ی جه‌نابت بێت تۆش ده‌وڵه‌مه‌ندیت ئه‌بوایه‌ عاقڵ بویتایه‌ ...!!! ) .

له‌ژیان تێگه‌یشتن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ چونکه‌ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌تا ئێستاش که‌س له‌م بوون و ژیانه‌ حاڵی نی یه‌ بۆیه‌ له‌ڕاستیدا‌ مرۆڤی هۆشمه‌ند نایه‌وێت له‌م که‌ون و ئه‌ستێره‌یه‌ تێبگات ده‌زانێت هه‌زاران ساڵه‌ که‌س حاڵی نه‌بووه‌و حاڵیش نابێت بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ژیان بکات به‌شداری خۆشی و ناخۆشیه‌کانی بکات چێژی ژیان وه‌رگرێت .

نه‌فره‌ت له‌بێ ئه‌مه‌کداران نه‌فره‌ت له‌و که‌سانه‌ی که‌زوو ڕابوردویان بیرده‌چێته‌وه‌و که‌زۆر بێ باکانه‌ دوێنێی خۆیان له‌بیرده‌چێته‌وه‌و ده‌بنه‌ که‌سانی تر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ نزمترین پله‌ی مرۆڤبوونییان هه‌یه‌و هه‌میشه‌ هه‌ست به‌که‌میی خۆیان ده‌که‌ن و به‌که‌میی و نیوه‌ناچڵیی ده‌مێننه‌وه‌و زۆر بچوکن .  

هه‌رکه‌س بیه‌وێت به‌خته‌وه‌ربێت ده‌بێت عه‌قڵ و قه‌ناعه‌تی هه‌بێت ئه‌گه‌ر وابوو بێ خه‌میی و کامه‌رانیی به‌ڕێگاوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو به‌خته‌وه‌ریش بێت تێکی ده‌دات شیرینیش بێت تاڵی ده‌کات .

هه‌رکه‌س ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ کردن وه‌ری بگرن هه‌رکه‌سێکیش یارمه‌تی ویست ئاماده‌ی یارمه‌تی دانتان هه‌بێت چونکه‌ ئه‌مه‌ له‌ڕوی مرۆیی یه‌وه‌ جوانترمان ده‌کات به‌ڵکو گه‌شه‌ ده‌که‌ین و پێ ده‌گرین به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ریمان ده‌بات دنیای پێکه‌وه‌ ژیان و خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌کتر پترده‌کات . ئه‌گه‌ر وابوو ئاوامان کرد ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ یه‌کترمان خۆش ده‌وێت بۆیه‌ هه‌موو کارێکی مرۆیی و جوان به‌خۆشه‌ویستی ده‌کرێت . له‌دنیای نه‌فره‌ت و کینه‌ دووربن له‌خۆشه‌ویستی و ژیان و بنیات نان نزیک ببنه‌وه‌ واتای ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت . ده‌با یه‌کترمان خۆش بووێت به‌دڵنیایی یه‌وه‌ گۆڕانێکی مه‌زن له‌ژیانماندا دروست ده‌بێت .

حه‌مید عه‌زیز

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.