ali abdiوەک دەزانین و پێشتر ئاگاداربوین هونەرمەندعەلی عابدی دوو بەرهەمی تازەی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوەکانی [حماسە]" موزیکی بێکەلام" و [چاوەکەم] کە لە لایەن دەرهێنەر ئێلتان نووری کاری بۆ کراوە بڵاو کردەوە. شایانی باسە ئەم دوو بەرهەمە ماوەی چەند مانگێکە لە سەر

میدیا بیانیەکان و هەندێک لە میدیا کوردییەکان بڵاوبووتەوە.

مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە ئەوە بو کە لەسەر پێشنیاری هونەرمەند عەلی عابدی ئاهەنگی حماسە دوای ئەوەی کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا بڕیاردرا لە بەشی موسیقای رادیۆ سنەشەوە بڵاو بکرێتەوەو گوێگرانی ئەم ڕادیۆیەیش کەڵکی لێ وەربگرن. بۆ ئەم مەبەستەیش لەگەڵ بەرپرسی بەشی موسیقای ڕادیۆ سنە کاک پەیمان سەلیم فەرد پەیوەندیمان گرت وتیان دەبێت بەرهەمەکە ببیسن و گوێی لێ بگرن، کەوا بوو رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٧/٥/٩٢ هەتاوی کیلپەکانمان بردە خزمەت کاک پەیمان سەلیم فەرد.ناوبراو پێش ئەوەی کە گوێ بداتە موزیکەکە، بارودۆخ وچونیەتی قبوڵ و بڵاو کردنەوەی موزیکەکان لە بەشی موسیقای ڕادیۆ سنه‌ی بۆ شی کردینەوەو باسی ئەوەی کرد کە بەشی موزیکی ڕادیۆ سنە، لژنەی هەیە و موزیکێک کە دێتە ڕادیۆ دەدرێتە دەستی لژنە، دوای ئەوەی کە ئەیبیسن و گوێی لێ دەگرن بزانن لەگەڵ سیاسەتی کاریاندا ئەخوێنێتەوەیان نا جائەوسا بڕیار ئەدەن بڵاوبکرێتەوە یانە.

دوای ماوەی چەند رۆژێک پەیوەندیمان لەگەڵ "کاک پەیمان سەلیم فەرد" بۆ وڵامی لژنەو بڕیارەکەیان گرت ناوبراو بە ئێمەی ڕاگەیاند کە ئەم موزیکە چ لەباری فۆرمۆ چ لەباری تەکنیک و ئیجراوە هیچ عەیبێکی نییە و زوریش عالیە بەڵام لەگەڵ سیاسەتی کاری ئێمەدا ناوخوێنێتەوەو ناتوانین بڵاوی بکەینەوە.بەڕاستی ئەمە جێی گومان و هەڵوێستە کردنە کە بۆچی تەنیا بەرهەمی هونەرمەند "عەلی عابدی" لەگەڵ سیاسەتی کاری ڕادیۆ سنەو تەنانەت هەندێک لە میدیا کوردییەکانیش ناخوێنێتەوە؟؟!!!

کاتێک ئەم دوو کلیپە هاوکات بۆ میدیاکوردی وبیانیەکان روانەکرا، بڵاوی بکەنەوە چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرت کە لە میدیاکوردیەکانەوە پێشۆازی لێ بکرێت و بڵاوی بکەنەوە. بەڵام بەداخەوە بە پێچ وانەی ئەوەی کە چاوەڕوان بوین لە لایەن میدیا بیانیەکانەوە بەگەرمی پێشوازی لێ کراو بەخێرایی و بە بێ هیچ عزروبەهانەیەک بڵاویان کردەوەو تاکاتی نووسینی ئەم وتارەش بەبەردەوامی لە کاناڵەکانی aaamusic- pmc- itn- tiktv-face1-tehrantv-manoto1 خەریکە بڵاودەبێتەوە.

بەڵام بەداخەوە هەندێک لە میدیاکوردیەکان بایەخێکیان بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمانە نەداوە تەنانەت هیچ وڵامێکیشیان نەدایەوە لەبەرچی بڵاویان نەکردوەتەوە. بەبەراوەرد لەگەڵ میدیاکوردیه‌کان ڕادیۆ سنە شەفافترو جوانتر وڵامی دایەوەو ئەوان ڕاستەوخۆ رایان گەیاند کە ئەم موزیکە لەگەل سیاسەتی کاری ئێمەدا ناخوێنێتەوە و اتوانین بڵاوی بکەینەوە. بەڵام میدیا کوردیەکان هیچ وڵامێکیان بە بون و نەبون نەداینەوە. ئەم ڕەفتارەش هێمای نابەرپرسی میدیای کوردیە.

لە هەموو وڵاتێک، کاتێک هونەرمەند بەرهەمەکەی دەدات بە میدیاو کومپانیاکان تەواوی مافی ماددی مەعنەوی ئەو بەرهەمە دەپارێزرێت. بەڵام لە کۆمەڵگای کوردیدا بە پێچ وانە هەتا بتوانن و دەسەڵاتیان هەبێت مافی ماددی و مەعنەوی هونەرمەندو بەرهەمەکەی بە ئەنقەست و هوشیارانە پێشل دەکەن. لە کۆمەڵگای ئێمەدا دەبێت هونەرمەند بپارێتەوە ویا پوڵێکیش بدات تا بەرهەمەکەی بڵاوبکرێتەوە. تەنیا کاتێک حمایەتی ماددی و مەعنەوی دەکرێت کە بووکەڵە و ئەمرازوشایەری دەستی دەسەڵاتدارانی کورد بێت.

بەڕای ئێمە ئەم بێ رێزییە تەنیا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هونەرمەند "عەلی عابدی" هونەرمەندێکی سەربەخۆیەو هیچ کات خۆی و هونەرەکەی ئەمرازی دەستی دەسەڵات دارانی سیاسی و فەرهەنگی نەکردووە. بەڵام بەو حالەیش لە ناو ئەو غەریبی و غووربەتەی ژیانی هونەری خۆیدا ئەو شەیداییەو ئه‌شقە بە وڵات و کۆمەڵگاکەی نەی هێشتووە چوک دابدات و بەردەوام تەواو هێزی خۆی بەکارهێناوە بۆ خزمەت بە بەرەو پێش چونی فەرهەنگ و هونەری کۆمه‌ڵگاو میللەتەکەی. هونەرمەندێک هەڵقوڵیوی ناو رەنج وپەژارەی کۆمەڵگای خۆی بێت قەت تەنیا نییە و هیچ کات دەسەڵاتدارانی سیاسی و فەرهەنگی ناتوانن پەراوێزی بخەن.

15/6/92

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.