گوڵی ڕنگینی پای دەریای دڵم

adebohoner1.jpgهومێدوهەستم شەو چرای مەنزڵم

بەرزن نەوای دڵ بۆ سەربەخۆییت

ئاڵات شەکاوەخودای خۆر تۆ بیت

هەرچەند لە ڕێگای یاسای وەحشییەکان

چوار پارچەکرای بێ سوچوتاوان

مێژووی رابوردوت پڕە لە هەژین

شێری کوردانن تێیدا دەکەن ژین

رێڕەوی ئەو ڕۆی زوڕنای ئازادی

گەمەی سەر دەمە بۆم هاتۆتە دی

زیندان وزنجیر هەر بە پێی فیلان

بۆ کوردی دیلی وبۆدوژمن دیلان

بەڵگەی بێ حاشای وڵاتی کوردان

ئاخو ئاڵایە و گڵکۆی شەهیدان

هەرچەندە نەیار دزێودڕ بێ

رۆژی رزگاری بۆ ئێمەش دادێ  .

جەعفەرکەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.