adebohoner1.jpgوێنەی پەپوولەیەک
لە وەرزی خەو ڕادەپەڕم
باڵەکانم بە هەزاران رەنگ دەنەخشێنم
تا دەگەمە بەرزترین لوتکەی گۆی زەوی

بە چاوی ئەوین و باڵی جەستەم

دەڕوانمە سنووری هەموو وڵاتانی جیهان

بە پانتایی هەموو سنوورەکاندا

یەک بە یەک تێدەپەڕم

تەنیا وڵاتێک خۆی بۆ من دەنەخشێنێ

ئەویش کوردستانە ، کوردستانە ، کوردستان .

جەعفەر کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد