razaw_hamzepour.jpgئه‌مشۆ شه‌و یلدایه‌
ئه‌مشۆ به‌ یادی له‌ دایك بوونی قاسملوو
ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی  سه‌ر گونده‌كه‌ی ده‌ره‌ی  قاسملوو

 داویان له‌ سۆله‌و  چاوی دوژمنیان كوێر كردوه‌
 ئه‌مشۆ له‌م زستانه‌ سه‌خته‌ دا
باڵنده‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ دێن و ده‌چن و
حه‌یرانی یادی له‌ دایك بوونی قاسملوون
 ئه‌م شۆ  له‌م زستانه‌ سارده‌ دا
ماسیه‌ په‌ڕ سپیه‌كان
له‌ نێو گه‌رمكاوی ده‌م  رووباره‌كانی كوردستان
دێن و ده‌چن و كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ماو
b_300_220_16777215_00_images_dr_qasmlu.jpgبه‌ یادی له‌ دایك بوونی قاسملووپه‌ڕ لێده‌ده‌ن
 ئه‌مشۆ  به‌م سه‌رمایه‌
  كه‌وی گه‌ردن به‌ خاڵی كوێستانی كورد
 به‌ یادی له ‌دایك بوونی سه‌رداری كورد
داویه‌تی  له‌ شه‌و په‌ڕ و
له‌ لای  ئه‌و  بۆته‌ مانگی كه‌و بوهاره‌
 ئه‌مشۆ  به‌م به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌یه‌
  له‌نێو كؤڵانی گوند و شه‌قامی شاران
له‌لای رۆڵه‌ی پاكی  كوردان شه‌و روونه‌ و
یادی له‌ دایك بوونی قاسملوویه‌

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.