nzar_kwestani.jpgهه‌ر دێت وده‌روا زه‌مانه‌
له‌م شه‌ست و هه‌شت رێبه‌ندانه‌
هێشتا وڵاتی کوردستان
پێک نه‌هاتوه‌ له‌م جیهانه

حیزبی دێمۆکرات رۆژهه‌ڵات

خه‌ڵاتیی خه‌بات و ئاوات

یه‌کگرتنه‌وه‌ت فه‌رزه‌ ئه‌مرۆ

بیانوو به‌سه‌ ، ئه‌سیره‌ وڵات!

به‌نده‌ ، په‌ری دێمۆکراسی

میلیتار خۆت باش ده‌ناسی

رۆحی شه‌هید هاوار ده‌کا

به‌ سته‌ بیانوو ، مه‌که‌ن باسی

2y_rebendan1.jpgهه‌زاران هیوا ئاوابوون

چاوه‌رێی یه‌کگرتنه‌وه‌ بوون

که‌ چی ئێوه‌ی هه‌ده‌رده‌ران

مه‌ستن له‌ کۆیه‌ و هه‌نده‌ران

هه‌ر شه‌ره‌فه‌و ده‌زریکێنێ

هه‌ر زگی برسیه‌و قؤڕه‌ دێنێ

داگیرکه‌ریش به‌ که‌یفی خۆی

چی پی خۆش بێ ، ده‌چرێکێنێ

دووی رێبه‌ندانمان پیروزه‌

بۆ هه‌ر چی کوردی دڵسۆزه‌

جێژنی نه‌ته‌وایه‌تیمان

ئه‌مه‌یانه‌ نه‌ک نورۆزه‌

که‌وایه‌ کورد ئه‌مه‌ی ده‌وێ

هه‌رچی حیزبه‌ سه‌ردانه‌وێ

له‌ پێناو  یه‌کیه‌تی کوردان

قوربانیدان لیره‌و ، له‌وێ!!

بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان

چه‌شنی گه‌لانی سه‌ربه‌ستان

له‌ پێناو یه‌کیه‌تی حیزبان

با برۆن دیکتاتۆره‌ مه‌ستان !

دووی رێبه‌ندان نابێ قاش ، قاش

یه‌ک رێبه‌ندانه‌ و  باشی باش

یه‌ک کوردستانه‌ و یه‌ک کۆمار

حیزبیش یه‌که‌ و بێ پێش وپاش!!

نزار کوێستانی  - تورکو - فینله‌ند

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.