nzar_kwestani.jpgئه‌ی تاقه‌ داری ره‌گ دا کوتاویی به‌ریڵاوی نیشتمانم!
عاشقترین گه‌نجی شه‌یدای کۆماری کوردستانم
دڵداران و دڵبه‌رانت هه‌ر تامه‌زرۆن بت بینننه‌وه
هه‌تا تامی میوه‌ی داری په‌یوه‌ند کروایان بکه‌نه‌وه

له‌ حیکمه‌تی حکوومه‌تتان ئێستاش سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ

له‌ کۆنه‌ کولتووری سه‌یرمان، سه‌ردانانه‌و بۆت ده‌نه‌وێ

له باغێکدا که‌ باغه‌وان ته‌نیا داری خۆی لا راسته‌

له‌ لای باغه‌وانی غافڵ داری دی خواره‌ ناراسته‌

هه‌ر حیزبه‌ و دێ له‌م وڵاته‌ ، ته‌نیا خۆی به‌رحه‌ق ده‌زانێ

ره‌ش یان سپی ، خادم یا خائین ره‌نگ ورێی دیکه‌ نازانێ

ئه‌وانه‌ی وا ده‌که‌ن بانگه‌شه‌ی که‌ ئێمه‌ین حیزبی قازی

سه‌یره‌ سه‌یره‌ هاو رێبازی به‌ڵام نه‌بیه‌ هاوڕێبازی

خۆشیان ده‌وێی مه‌لا،موفتی ،لیبراڵ،کۆمونیست،سیکۆلار

خۆشیان ده‌وێی ئه‌ی ئوستووره‌ی یه‌کگرتوویی کوردی بێدار

وه‌ک گوڵه‌ لاولاوه‌ له‌ باڵای ئاڵای ئاواتت ئاڵاون

له‌ رۆژهه‌ڵات ، باکوور ، رۆژاواوا ، باشوورمان هه‌رچی لاون

سه‌ره‌رای ئه‌م سه‌رتێک چوونه‌ کورد هه‌ر له‌ جۆش وهه‌ڵچوونه‌

خۆر هه‌ڵاتی رۆژاوامان وه‌سیه‌ت بیسه‌ن، بۆ یه‌ک بوونه

راحه‌ت بنوو ئیلهامی کۆماری جوانه‌مه‌رگت ئه‌مرۆ

 مزگێنی ده‌ری کۆمارێکی تازه‌یه‌ بۆ نابێ بۆ ؟؟ 

چاو لێک بنی ئه‌م زستانه‌ش دووی رێبه‌ندانه‌که‌ی خۆشه‌

بۆنی سه‌ر به‌خۆیی باشوور چه‌ن خۆشتره‌ له وه‌نه‌وشه

دڵنیا بن سڵ ناکه‌ن کورد له‌ رێبازت، قازی سێداره‌

ژینی کورده‌ و رێبه‌ندانی بۆ وێ وه‌رزی نه‌و به‌هاره

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.