qelem.jpgنه‌ورۆز، سه‌رتۆپی هه‌موو مانگانه‌
جه‌ژنه‌ کۆنه‌که‌ی باو باپیرانه‌
دێرین یادگاری هه‌موو کوردانه‌
مه‌شخه‌ڵ و چرا بۆ به‌رخۆدانه

دیسان سه‌ره‌تا بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌

چاوگه‌،ده‌سپێکه‌ بۆ ئه‌م ژیانه‌

ئه‌ڵێ کورده‌گیان مه‌مکه‌ فه‌رامۆش

با بڵێسه‌که‌ت قه‌ت نه‌بێ خامۆش

نه‌ورۆزی 2714 

 

نه‌ورۆزی غوربه‌ت

ساڵی نوێیه‌ و وا نه‌ورۆزه‌

غه‌ریب غه‌ریب بۆ ئه‌مساڵ

و

بۆ نه‌ورۆز و ئه‌م به‌هاره‌

له‌باتی کارته‌پۆستاڵێ ڕه‌نگاڵه‌یی

گوڵه‌نه‌ورۆزه‌ی نیشتمانم

ئه‌که‌مه‌ دیاری

و

لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌.

یه‌که‌م ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای یه‌که‌مین دار

هه‌ر ئه‌به‌خشم به‌ تۆی نازدار

ئه‌ی کوردستان،

ئه‌ی ڕووگه‌که‌ی ئاوات و گیان.

هه‌تا تیشکی یه‌که‌م به‌هار

شۆقی بگرێته‌‌ تۆی گوڵزار

با هۆنراوه‌م هه‌ر بۆ تۆ بێ

یه‌که‌م دڵدار!

هه‌تا سێبه‌ری نیشتمان

سێبه‌رم بێ بۆ دڵ و گیان

هه‌ڵبه‌ستم هه‌ر بۆ تۆ ئه‌بێ

ئه‌ی قیبله‌که‌ی پیرۆزی ژیان.

هه‌موو ساڵێک یه‌کی به‌هار

یه‌کی یه‌کی خاکه‌لێوه‌

و

نه‌ورۆزی زۆر شیرینتر له‌

تان و پۆکه‌ی منی شه‌یدای

خاک و خۆڵ و ده‌وه‌ن و دار،

بۆت ئه‌نووسم هه‌مان شێعر

و

هۆنراوه‌که‌ی پار و پێرار.

گشت سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆزێ

چه‌پکه‌ شێعرێ ئه‌هۆنمه‌وه‌

که‌مۆڵه‌یه‌ک هه‌ست و نه‌ستی نه‌ورۆزه‌که‌ی

" پیره‌مێرد"ت پێ ببه‌خشێ

ئه‌ی نه‌خشینترین گوڵعوزار.

نه‌ورۆزی 2714

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.