d-qasmlo2014norwej1.jpgهەروەک ئاگادارن ٢٥ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەرو سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان دوکتور عبدولڕەحمان قاسملوو و کاک عەبدووڵا قادری ئازەر نوێنەری حیزب لە ئوروپا و دکتور فازڵ رەسووڵ دۆستی حیزب،

لە ویەن،ی پێتەختی وڵاتی ئوتریش بە پێی پیلانێکی تیرۆریستی لە پێش دا دارێژراو لە لایەن ڕیبەرانی هەر پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەوتنە بەر دەسترێژیی تیرۆریستەکانی ئەو حکوومەتە و شەهید کران. بۆ بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری ئەو شەهیدانە و ئامانجەکانیان و هاوکات دەربڕینی ڕق و بێزاری لە تیرۆریزم و ڕەشە کوژی و لەقاودانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و رێبەرانی وەک سەرچاوەی سەرەکی تیرۆریزمی ناوچەیی و جیهانی، نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٢ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٤ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ، ڕێ‌وڕەسمێك پێک دێنێ.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەمو دۆستان و ئەندامانی حیزب و کوردانی خاوەن هەڵوێستی دانیشتوویی وڵاتی نۆروێژ دەکەین کە بە بەشداریان لەم یادە مەزنە دا، ڕێز لە شەهیدی سەرکردە دکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان بگرن.

کۆمیتەی یادی ٢٥ سالەی شەهیدانی وییەن

بۆ زانیاری زیاتر چرکە لە سەر وێنەی خوارەوە بکەن.

b_300_220_16777215_00_images_d-qasmlo2014norwej.jpg

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.