ako_rehmanzadeh.jpgبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٤ کاک  ئاکۆ رەحمان زادە کوڕی کەسایەتی خۆشناو کاک رەحمان رەحمان زادە و برازای هاوڕیی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی  کوردستان پێشمەرگەی دێرین و

ئەندامی کۆمیتەی سوئیسی حدک رەحیم رەحمان زادە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزین لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تۆرۆنتۆ لە پارێزگای ئانتاریۆ لە کانادا بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردن و هەموو بنەماڵە و دۆستانی خەمبار کرد. بەم بۆنەیەوە ڕێووڕسمی  پرسە و سەرخۆشی لە وڵاتی سوئیس، لە لایان بنەماڵە و دۆستانی ئاکۆی جوانەمەرگ لەم ناو و نیشانەی خوارەوە بەڕێوە چێت،  بەشداریتان دەبێءتە هۆی کەم بوونەوەی گرانی ئەم خەمە گرانە لە سەر شانی بنە ماڵەی و دۆستانی کاک ئاکۆی بێ وادە کۆچ کردوو.

31.08.2014

لە کاتژمێر 14:00 بەولاوە

Tramstrasse 58
 4142 Münchenstein
هەر وەها بۆ ئەوانەی ناتوانن لە نزیکەوە بەشداری لەم خەمە گرانەدا بکەن دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە هاستی هاو خەمی خۆیان نیشان بدەن:

0041765442053

004161421079

0764623715


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئاکۆ ڕەحمان زادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک ڕەحمان و کاک ڕەحیم ڕەحمان زادە و تێکرای خزم و ئاشنایان و دۆستانی ئەو بنەماڵەیە دەکەم و خۆم بە شەریکی خەم و پەژارەی ئەو بنەماڵە بەرێزە دەزانم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد و لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.