xonche_penahi.jpgبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٣ – ٠٣ - ٢٠١٦ دایە غونچە پەناهی دایکی بەرێزان کاک ڕەسووڵ، عەلی و حوسێن پەناهی و خوشکی کاک حاجی ڕەحیم

بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دایە غونچە ژنێکی بە مشوور و خەمخۆر و نیشتمانپەروەر بوو و بە هۆی کورد بوون و نیشتمانپەروەری‌یەوە منداڵەکانی فێری کوردایەتی کردوون و بۆ خۆشی بەردەوام خزمەتی بە گەل و نیشتمان کردووە و لەو پەیوەندی‌یەش دا باجی تایبەت بە خۆی داوە و بەردەوام منداڵەکانی بە هۆی کاری سیاسی‌یەوە لێی دوور بوون.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن بنەماڵەی بەرێزان کاک ڕەسووڵ، عەلی و حوسێن پەناهی لە وڵاتی نۆروێژ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی و لە شاری سارپسبۆرگ پێک دێنن و هاوکاتیش لە لایەن بەریز کاک حاجی ڕەحیم لە شاری نوورا لە وڵاتی سوئێد کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی پێکدێ.
کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە وڵاتی نۆروێژ
ڕۆژی یەک شەممە
٠٦ – ٠٣ – ٢٠١٦
کاتژمێر: ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە
ئادرەس:
opsundveien 15
1726 sarpsborg
تەلەفوونی پەیوەندی : ٠٠٤٧٩٠٥٨٢٧٩٥
...........................................................
کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە وڵاتی سوئێد
ڕۆژی شەممە
٠٥ – ٠٣ – ٢٠١٦
کاتژمێر: ١٢:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە
ئادرەس:
Tingshusgatan 10
713 31 Nora
Bergkagskyrkan
تەلەفوونی پەیوەندی:
حاجی ڕەحیم پیرۆتی: ٠٠٤٦٧٣٦٩٤٠٧٨٢
حاجی محەممەدی مام پیرۆتی: ٠٠٤٦٧٣٧٢٢٧٢٤٨
............................................................................
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە غونچە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی پەناهی و هەروەها بنەماڵەی کاک حاجی ڕەحیم و تێکرای خزمان و ئاشنایان لە نێوخۆی وڵات و بە تایبەت شاری سەردەشت و گوندی بێوران و هەموو خزمان لە وڵاتی سوئێد و نۆروێژ دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم و هیوادارم کە بە گشتی خزمان تەمەنیان درێژ بێ و ڕووحی کۆچ کردووش شاد بێ.
حەمەڕەسووڵ کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.