armi jnanبۆ رێز گرتن لە رۆژی جیهانیی ژنان، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆنفرانسێک لە ٩ی مانگی مارس لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەبا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە تەمایە لەم کۆنفرانسە دا لایەنە جیاجیاکانی خەبات بۆ یەکسانیی نێوان ژن و پیاو لە کۆمەڵگای کوردەواریی هەم لە ناوخۆ و هەروەها لە دەرەوەی کوردستان هەڵسەنگێنێ.

بۆ ژنی کورد، خەبات لە دژی هەڵاواردن بە واتای خەبات لە دوو بەرەی هەڵاواردنی ئەتنیکی و و هەڵاواردنی جنسی بووە و هەمیشە ناوەندی سەرنج پێناسەی ئەتنیکی بووە نەک یەکسانیی جنسی و خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بە دژی ژنانی کورد.

ئەم یادە کۆنفرانسێکی هەمەلایەنە دەبێ کە بابەتی وەک قەیرانی ئابوریی و ژنان، پەیوەندیی نێوان فێمینیزم و ناسیۆنالیزم، توندوتیژی بە دژی ژنان، هاوجنسگەرایی و پیوەندیی ئەو لە گەڵ جووڵانەوەی یەکسانیی جنسی و هەروەها رینماییەکانی پزیشکی لە پەیوەندیی لەگەڵ نەخۆشیەکانی دڵ.

وتاربێژان:

١. زیتا گورمای (دوکتۆرای ئابووریی، سکرتێری پێ ئێ ئێس): ئابووریی، سیاسەت و ژنان

٢. لینێیا بیۆرنستام (ژنانی سوسیالدێموکرات): بەدەسەڵات کردنی ئابوریی و هاووڵاتی چالاک

٣. نەشمیل هاشمی (دوکتۆر و پسپۆری دڵ): ژنان و نەخۆشی دڵ

٤. ئالان فتوحی (پسپۆری دەرمانناسیی): خوێنڕێژیی مێشک، نیشانەو ئاماژەکانی وریاکەرەوە

٥. شادی ئەمین ( چالاکی فێمینیستی ئێرانی): هاوکاریی جووڵانەوە کۆمەڵایەتییەکان بە جەخت کردن لە سەر هاوجنسگەرایی

٦. کاوە ئاهەنگەری (حدک): خەبات بۆ یەکسانیی لە کوردستان

٧. شەماڵ کاوە ( دوکتۆرای مێژووی بیر): ناسیۆنالیزم و فێمینیزم

٨. خەدیجە مەعزوری (حدک): ژنانی کورد و سیاسەت

٩. گوڵاڵە شەرەفکەندی (یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان): ژنان، هەڵاواردن، توندوتیژی و هەژاریی

هەر وەها چەند تیکە گورانی‌و مۆزیک دەبێتە نێو ئاخنی بەرنامەکانمان.

رێکەوت: ٩ی مارس ٢٠١٣

کات:١٠.٣٠-٢٠.٠٠

شوێن: Stockholm, Upplands Väsby, Folkets hus, centralvägen 9, 19476 upplandsväsby

پەیوەندیی: 076- 2559396

میواندار: ناوەندی گشتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوێد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.