Hamerasoul_Hassanpour-2016.jpgکاروانی نەمرانی بزاڤی رزگاریخوازیمان رۆژ نیە تێکۆشەرێکی ڕێگای رزگاری و سەودا سەرێکی سەربەستی نیشتمان لە باوەش نەگرێ. ئەوجار مەڵۆزمەی مەرگ لە ساتە وەختێکی هەستیار دا تێکۆشەرێکی ناودار و

کادرێکی بەوەجی ریزەکانی حیزبی لە داوێنی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات رفاند و هەموومانی تووشی خەم و کەسەر کرد.

هاورێ کاک حەمەرەسووڵی حەسەنپوور سیمای ناسراوی زیاتر لە پێنج دەیەی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگە و کادرو  تێکۆشەری ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لێکردین و درێژەدانی رێگای خەباتی بە هاورێیانی سپارد.

دوابەدوای هەواڵی کۆچی دوایی کاک حەمەڕەسووڵ حەسەن‌پوور و گەرانەوەی جگەرگۆشەکانی بۆ باشووری کوردستان نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی و ڕێزلێنان لە پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانی نەمر کاک حەمەرەسوول بەرێوەبەرین، هەر بۆیە لە ڕێگەی ئەم نوسینەوە ڕادەگەیێنین کە کۆڕێکی ڕێزگرتن و پرسە و سەرەخۆشی لە شاری لینشۆپینگ لە ڕێکەوتی ١٨ـ٠٦ـ٢٠١٦ لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.

کات و شوێنی ئادرەس

شەممە ڕێکەوتی ١٨ـ٠٦ـ٢٠١٦

کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٥:٠٠

تەلەفوونی پەیوەندی:

شاهۆ حەسەن‌پوور: 0046708283873

کەماڵ حەسەن‌پوور: 0046700306635

 ئادرەسی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی:

Mesopotamien Kulturcenter

Jägarvalsvägen 1

58422 Linköping

تێ‌بینی: داوا لە دۆستان و ئاشنایانی ڕیگەی دوور دەکەین کە بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتوچۆ دەتوانن لە ڕیگەی ئەم ژمارانەی سەرەوە، هاوخەمی خۆیان دەرببرن و زەحمەتی ڕێگای دوور نەخەنە سەرشانی خۆیان، بێ‌شک ئێمە وەک بنەماڵەی نەمر کاک حەمەرەسووڵ هەست بە بەپەرۆشی یەکەیەکەی ئێوە ئازیزانی ڕیگای دوور دەکەین.

سوپاستان دەکەین.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.