ئەمساڵیش وەک هەموو سالانی ڕابردوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بە شانازییەوە ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی
کۆماری کوردستان دەگرێ.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ ـ ٠١ ـ ٢٠١٩ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٧٣هەمین سالوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوئێد و بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆش " شیروان عەبدوڵڵا"، تیپی هونەری بە ناوبانگی گەردی میدیا، هۆنەرمەندانی لاو شنۆ ئەحمەدی و کاروان حەکیمزادە بەڕێوە دەبات.
بەشداریتان لەو شەو ئاهەنگە دا مایە وەفاداریتانە بە کۆمار و ڕێبازی پیرۆزی شەهید پێشەوا سەرۆک کۆماری کوردستان و شەهیدانی سەربەرزی کۆمار.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم پۆستێرەی خوارەوە چرکە بکەن.