rojawa_linkping1.jpgوەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی ٠٩ ـ ١٠ ـ ٢٠١٩ هێرشێکی زاڵمانە لە لایەن دەوڵەتی تەیب ئەردوغان تورکەوە بۆ سەر ڕۆژائاوای کوردستان دەستی پێکردوە و لەم

هێرشەدا بەداخەوە وێرای ئەوە کە لە کاتی بەرگری کردن دا چەندین شەڕڤانی ئازا و قارەمانی کوردستان شەهید بوون، هاوکاتیش بە سەدان شەهید و برینداری خەڵکی سیڤیلی دانیشتووی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەبیندرێن و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە شەهید و بریندارەکانەوە زیاد دەبن.

سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانی سیڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان ، بۆ ئەوەی تووشی ژینوساید و قڕکردنی بە کۆمەڵ نەبن، بە ناچار لە وەرزی پاییز دا کە وڵات بەرەو ساردی و سەرما دەروا  زێدی لە دایکبوونی خۆیان بەرەو سنوورەکانی باشووری کوردستان و دەوربەر بەجێ هێشتووە و ئاوارە بوون.

تاکوو ئێستاش هێرشی نارەوای دەوڵەتی تورک هەروا بەردەوامە و قارەمانەکانی گەلی کوردیش لە ڕۆژئاوا هەروا بەرگری لە خاکی نیشتمان دەکەن.

b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_rojawa_linkping.jpgبۆ ئەوەی ئێمە کوردانی تاراوگە و دانیشتوانی شاری لینشۆپینگ و دەوروبەری توانیبێتمان دەنگی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانمان گەیاند بێتە کاربەدەستانی وڵاتانی ئوروپایی و یەک لەوان دەوڵەتی سوئێد، پێویستە کە هەموومان یەکگرتوو و یەکرەنگ بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستانەوە داوکاری و پشتیوانی خۆمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەرببرین و بە دەنگی بەرز ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە مەحکووم بکەین و ببینە دەنگی ئاوارەکان و شەهید و بریندارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئێمە داوا لە کوردان و دۆستانی کورد دەکەین کە بە هاتن و بەشداری هەمە لایەنە خۆپێشاندانەکە برینتر بکەن و بە گشتی هەوڵ بدەین کە یەکدەنگ و یەکرەنگی کورد زیاتر نیشان بدەین.

تکایە دۆستان و ئاشنایانی خۆتان ئاگادار بکەنەوە و هاوکات ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی ڕۆژئاوا لەگەڵ خۆتان بۆ خۆپێشاندانەکە بێنن.

کات و شوێنی خۆپێشاندان

شاری لینشۆپینگ بەردەم بانکی سوئێدبانک و کلاس ئۆلسۆن

ڕێکەوت: ١٩ ـ ١٠ ـ ٢٠١٩

کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٦:٠٠ ی دوانیورۆ

بە هاتنتان دەوڵەتی ئەردوغان ڕوو ڕەشتر بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر چاو لە وێنەی ئاگاداری‌یەکە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.