madeh shaswari1به‌داخێکی زۆره‌وه‌ ئاگادار کراین کە ڕۆژی پێنج شەممە، رێکه‌وتی ٢٥ی ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی کاک مادیح شاسواری لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەکی کوت و پڕەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆسڵوی وڵاتی نۆڕوێژ دڵی پڕ لە هیوا و ئومێدی لە لێدان کەوت و هەموومانی خەمبار کرد.

کاک مادح لە بنەماڵەیەکی شۆرشگێری شاری سەقز لە دایک بوو

برای شەهید مەستورە شاسواری، ئەوەڵین شەهیدی ژنی شوڕش بوو، و هەروەها برای بەرێزان سیامەند، موحسین و خوشکە شنەی شاسواری بوو، کۆچی لەناکاوی کاک مادح هەموومانی دڵ بە خەم و چاو بە گریان کرد و تەم و مژی ماتەمی بەسەردا کێشاین.

بەم بۆنە کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی لە ئادرەسی خوارە پێکدێ.

ڕۆژی هەینی ٠٣ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٣

کاتژمێر : ١٣:٠٠ واتە یەکی دوانیوەڕۆ تەرمی پیرۆزی خۆشەویستمان مادیح شاسواری لە گۆرستان و ئادرەسی خوارەوە بە خاک دەسپێردرین.

Steinskogen Gravlund

Gamleringeriksvei 155

1356 BEKKSTUA

هەمان ڕۆژ لە کاتژمێری ١٥:٠٠ تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ ی ئێوارە بۆ یادکردنەوەی کاک مادیح لەم شوێنەی خوارەوە کۆدەبینەوە.

13   Skuiløkka

1340 SKUI

تکایە کاتی پێویست پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەوە بکەن:

٠٠٤٧٩٨٨٩١١١٠         ٠٠٤٧٤٥٥٧٦٦٨١

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.