helale khzriبە داخێکی زۆر گرانەوە ئاگادارتان دەکەینەوە ئازیز و خۆشەویستمان هەڵاڵە خزری تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی روداوێکی نامرۆڤانە بە دەستی هاوسەرەکەی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.ڕێ‌وڕەسمی بە خاک سپاردن و رێزگرتن لە یادی ئازیزی جوانەمەرگ و لەدەستچوومان رۆژی سێ شەممە

رێکەوتی ٢/٧/٢٠١٣ زایینی لە کلیسای لۆرێنسکوگ کاتژمێر ١٢:٠٠ دوا نیوه رۆ دەست پێدەکات.هەر لەم ڕۆژەدا و دوای بەخاک سپاردن لە یەکێک لە ساڵۆنەکان کە ئادرەسەکەی لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە، کاتژمێر ١٤:٠٠ تا ١٨:٠٠ لە دەوری یەک کۆدەبینەوە.

تێ‌بینی: وەک بنەماڵەی خزری داوا لە تێکرای دۆست و ئاشنایانی ڕێگای دوور دەکەین کە لە هاتن بۆ وڵاتی نۆروێژ خۆ ببوێرن و دەتوانن هاودەردی خۆیان بە تەلەفوونەکانی خوارەوە دەر ببرن و پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ بگرن. پێشەکی سوپاسی گشت لایەک دەکەین.

شوێنی بە خاکسپاردن:

Lørenskog Kirke

Hammerveien 1

1472 LØRENSKOG

شوێنی مەراسمی رێزلێنان و سەرەخۆشی:

هەر لەم ڕۆژە دا کاتژمێر ١٤:٠٠ - ١٨:٠٠

Folkets Hus Strømmen

Strømmenveien 61

2010 STRØMMEN

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە:

مەمەندئاغا خزری ( باوکی هەڵاڵە) 004747726496

ئەحمەد شندرە004795909118

هێدی خزری004798811302

هەژار خزری: 004741393921

لە لایەن بنەمالەی خزری


بە بۆنەی کۆچی نابەوەخت و کوژرانی خاتوو هەڵاڵە خزری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو هەڵاڵە و کەس و کاری لە شاری سەردەشت و ڕەبەت و هەروەها باقی خزمانی لە دەروەوی وڵات و بە تایبەت جگەر گۆشەکانی دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمی بنەماڵەیان بێ و خاتوو هەڵالەی جوانەمەرگیش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ڕووحی شاد.

 حەمەرەسووڵ کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.