agadari_xopeshandan.jpgکومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی , و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2013-11-10 خۆپێشاندانێک دژ بە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەبەن.

 

بەرێزان!

هەر وەک ئاگادارن رۆژی یەکشەممە 29 ی مانگی ڕابردوو 11 کەس لە زیندانی شاری ورمێ لە سێدارە دران کە 2 دوو کەسیان ژن بوون و 6 کەس لەوانە کورد بوون. و هەروەها لەم چەند رۆژەی ڕابردووش دوو زیندانیی سیاسی کورد بە ناوەکانی " رەزا مامەدی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور" لە زیندانەکانی سەڵماس و ورمێ لە سێدارە دران . و 16 کەسی تریش لە زاهیدان لە رۆڵەکانی گەلی "بەلوچ " بە کۆمەڵ لە سێدارە دران. و سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4 ی نووەمبر شێرکۆ موعارفی چالاکی سیاسیی کورد ، لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا. و هەر ئێستا 24 کەس لە لاوەکانی کورد سزای لە سێدارە دانیان پێ ڕاگەیاندراوە .

بەم بۆنەیەوە داوا لە تێگرای پارت و هێزە  سیاسییەکانی  کورد و کوردستانی دەکەین، با بە بەشداری کردنتان هەموو لایەکمان لەو خۆپێشاندانە  پشتیوانی خۆمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە خوشک و برا زیندانییەکان دەرببڕین،و لە سێدارە دانی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رسوا و شەرمەزار بکەین

کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید

 

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

Adress:Sergels Torg 111 57 Stockholm

Datum:Söndag 2013- 11-10

Tid: 16:00 - 18:00

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.