b_300_220_16777215_00_images_larijani.jpgدووکتور قاسملوو ، سیاستەمەداری و دیپلوماتی نموونەیی بە کار و خزمەتی زۆر و بەرچاوی ، کاریگەری ئێجگار زۆری بۆ هەمووی کورد هەبوو ، ناوبراو بە پێوەندیەکانی لەگەل دەیان کەسایەتی ورێکخراوی جیهانی بە تایبەت فرانسە زۆر یادگاری لەبیر نەکراوی بۆ کوردستان و بۆ باشووری کوردستان بە جێ هێشت.

حەق نەبوو حکومەتی هەریمی کوردستان کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ، هەریمی کوردستان بە گلینەی چاوی خۆیان دەزانن ئاوا وەلامیئ دووکتور قاسملوو وحیزبی دیموکرات و رۆژهەلاتی کوردستان کە دوکتوری قاسملوویئ مەزن بۆ ئەوان زۆر خۆشەویستت بدەنەوە.
١- پیوەندی زۆر نیزیکی دووکتور قاسملوو لەگەل زۆر ریکخراوی جوراجوری مەدەنی و پزشکی و .....یەکێک لەو رێکخراوانە فرانسە لیبریتە کە بەرێز دانیل میتران سەرۆکی ئەم ریکخراوە بوو. ناوبراو کە بە دایکی کوردان ناسراوو لە باشووری کوردستان شەقامی بە نێوکراوە.
٢- پیوەندیی لەگەل سەرۆک کوماری فرانسە فرانسوو میتران کەچەند جار مەسەلەی کورد لە ریکخراوەی نەتەوەیەکگرتووکان هێنابوو بەر باس ، فەرانسە یەکێک لە 5 ولاتی گەورەی جیهانە کە ماڤی وتووی لە یوو ئین دا هەیە، بەرێز میتران پیوەندی نزیکی لەگەل قاسملووی کوردان هەبوو،
٣- زۆربەی وزیرەکان وچالاکانی حێزبەکانی سیاسی فرانسە بە تایبەت دووکتور برنارد گووشنر کە دوواتر دەبێتە وزیری دەرەوی فەرانسە دووست و هاوریی زۆرنیزیکی قاسملوو بوون وزۆر جار گووتوویانە کە زۆر شت لە دووکتور قاسملوو فیر بوون
ئەوانە و زۆر پیوەندی دیکە وای کرد کە کاتی کۆرەوەکەی باشوری کوردستان و هەڵاتنی بە میلوون کورد بۆ سنورەکانی تورکیە و ئیران ، حکومەت و دوڵەت و ریکخراوەکانی فرانسە زیاتر لە هەموودنیا زیاتر بۆ کورد چالاک بێ . دانیل میتران خۆی هاتە سننوور و لەگەل پەنابەرانی کورد و بەرێز کاک مەسعود بارزانی دیتنی کرد.
فرانسە کاری زۆر گرینگی بۆ کورد کرد ئەوانە ( دانیل میتران وبرناردگوشنر و ...) بە هاوکاری ژۆمارێک کورد، برینانیا وئەمریکایان هێنایە مەیدان ومەداری 36 درجەی دژ فرینی سەدامی لێ کەوتەوە کە ئێستا کوردلەبەری حەساوەتەوە و دیەوێ دولەتی کوردی لەسەر دامەزرێنێ . ،
دووکتوری شەهید خزمەتەکانی هەموو کاریگەری زۆری هەبوو بۆ کورد بەگشتی و باشوور بەتایبەتی ،حەق نەبوو لەوڵامی چاکەی دووکتور قاسملووی کوردان ئیزن بدەن قاتلە ناجوامیرەکەی لە سەر فرشی سوور پەزیرایی و رێزی لێ بگیرێ و هەموو جارێ بۆ قەڵەسە گێران لە حیزبی دیموکرات و بریندارکردنی بە میلوون کوردی رۆژهەلاتی کوردستن لە باشووری کوردستان رمبازین بکا!!!
بەلێ وەڵامی چاکەکان دووکتور قاسملوو بە چاکە دراوە!!!

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.