mohammad_suleimani.jpgئەمڕۆ  دڵسۆزانی کورد و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، بە بیرورای جیاوەزەوە بەشداری پڕۆسەی یەکگرتنەوەی بنەمالەی گەورەی دێمۆكرات دەکەن و بەوپەری وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەرنج و تێ بینیەکانیان، دێنەگۆڕێ و

باسی بابەتە پەیوەندیدارەکانی ڕابردووی یەکبوونەو  و تێیدا، دەست نیشانی کەموکورتیەکان دەکڕێ و تۆوی تەباوی و هەوێنی یەکبوونەوەیەکی درێژخایەن و مانادار بڵاودەکەنەوە و لایەنگری چەکسازی و خۆداڕشتنەوەی حیزبی لەسەر بنەمای لێبووردن و یەکتر وەرگتن، بەدڵێکی پاکەوە دەکەن. نیشتیمانپەروەرانی دڵسۆزی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد، کە خۆیان بەلایەنگری ڕاستە قینەی  یەکگرتووی سیاسی و تەشکیلاتی حیزب دەزانن  و جیاوازتر لە کۆمەڵێك کەسیتر کە ئەوانیش خەمخۆریان دەربڕێوە بۆ ئەوەی کارلەسەر نەخشە ڕێگای یەکبونەوەی دێمۆکڕات بکەن، و بەلای ئەو بەرێزانەوە گرینگ ئەویە  هەرچۆنێک بێت پرۆسەکە تێپەڕیندرێت و هێلە گشتیەکانی تایبەت بەو مەسەلەیە هەلومەرجی زەینی بۆش پێک نەیەت خراپ نیە. بەڵام ڕێژەی بەرچاوی پرۆسەی یەکگرتنەوەی حیزب پێیانوایە دەبێت ئەوجار پێشوەخت  پەنجە بخەینە سەر کەلێن  و درزەکانی ڕابرووی پێش و پاش جیابوونەوەی سیاسی و تەشکیلاتی حیزب و لە هۆکارەکانی لێکترازان بکۆڵینەوە و هەرلەو ڕاستەیەشدا لە ڕێگای تێگەیشتن و بەرچاوروونی لەو بارەوە هەوڵبدەین بەسەر کۆی قەیران و خاڵەنامۆکانی نێوان دوو لایەنی دێمۆکڕات سەربکەوین. رۆچوون بە نێو ناخی قەیرانی ڕێکخراوەی و ئەو وەزحەی کە بەسەر حیزبدا هاتووە و بە هۆی وێکهەڵنەکردن و کاربەیەکەوەنەکردن لە نێو حیزبی دێمۆکڕاتدا، ئەمڕۆ دڵە تۆراو تۆڕەکان بە شێوەیەکی تر هەوڵدەدەن شەن و کەوی بارودۆخەکە بکەن و هەنگاوەکانیان بە پێچەوانەی ئیرادەی ڕابردوویان بەمەقەستی دادپەروەری شەپۆلەکانی توڕەی ببڕن.   پێموانیە کەس لە گەڵ روتی دیالۆگی ڕێکخستنەوەی  نێوماڵی گەورەی دێمۆکرات دژایەتی بکا و ئەگەر خەڵکانێک بیرو سەرنجەکانیان لە وبارەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەی جێگیرتر میکانیزمەکانی دیاریبکات، دەردەبڕن، ناکرێ والێکبدرێتەوە کە نیەتی خێریان نەبێ و هەوڵبدەن  ڕەوتی دیاڵۆگ و یەکگرتنەوەی حیزب بەلاڕیدا ببرێ و بەڵکوو ئەو دەستەیە دەیان هەوێت ئەو یەکگرتنەوەیە بەئاشکرا و شەفاف و بەرچاو روونانە ئەنجامبدڕێ و تەشکیلاتی هەردووك لایان لەو پەیوەندەیدا زەمینەی تەوایان لە نێوداپێک بێ. پڕۆسەیەکی ئەوتۆ گەورە و  گرینگی سیاسی و تەشکیلاتی، ناکرێت بەرچاوی هەموولایەك دیزە بەدەرخۆنەبکرێتەوە و زەمینەی لەبار و گونجاویبۆ نەڕەخسێت. لە ڕابروودا ئەو کارەکرا و تێدا سەرکەوتوونەبووین، بۆیە ناکرێت جارێکیتر ئەزموونێکی شکەست خواردوو دوپات بێتەوە و گوێ بەگۆتاری هاوشیوە بدرێت. چوونکی هیچ لایەك لە تاقەت و توانایدا نیە، بەردەوام لە ژیانی سیاسی دا بەدوای یەکگرتنەوە و لێکدابڕان بڕۆوات.
 بەداخەوە هێندێک لە پشتی پەردەی یەکبوونەوەدا، بەناڕەوە و تانەوتەشەر و قسەی ناڕاست و بێبنەما، هەوڵدەدەن لە بایەخی ڕاستە قینەی مەسەلەکان دووربکەونەوە و بە چاوی ڕەخنە و پێداچوونەوە بەسەر جۆر و هەڵوێستی  وەسەریەكکەوتنەوەدا نەڕۆن.  بێگوومان لایەنگرانی ڕاستە قینەی یەکبوونەوەی دووباڵی حیزبی دێمۆکڕات پێیان وایە، ڕێبەری و تەشکیلاتی هەردوو بەشی حیزب ئەوجار زۆر بەچاو کراوەی  سەرنج و بیروڕای خۆیان سەبارەت بە یەکگرتنەوە بێنەگۆڕێ و پەنجە بۆ هەموو ئەو قەیران و کێشانە درێژبکرێت، کە هۆکاری لێکترازانەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکراتی لێکەوتەوە بەدوای یەکگرتنەوەی پێشوودا. بۆ ئەو یەکبوونەوەیە زۆری نەبەرد، دیسان بەدژی یەك، تەشکیلاتی حیزب کەوتەوە مل ملانێ و زەمینەی یەکتری پەراوێزخستن دەستی پێکردەوە و حیزبی بەمڕۆژگاری ئەمڕۆ گەیاند کە ئێستا کاربۆ وەسەریەککەوتنەوەی دەکرێت.
 با هەموو لایەك بزانێت، حیزب هەر لە یەكەم کۆنگرەی هاوبەشدا، کە گیرا، بەسەر دوو ئاڕاستەی بەتەواوی  دژبەیەكدا دابەش بوویەوە، بۆچی؟ ڕنگە ئەو کەسانەی لایەنگری خێرای یەکبوونەوە دەکەن، بەدوای ئەو مەسەلەیەدا نەچووبن و هەستیان بەو ڕاستیە نەکردبێت کە پاش کۆنگرەی ١٠ ی حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران، زەمینەی یەکگرتنەوە بەتەواوی پێک نەهاتبوو. کەسێک خۆی بە کورد و خەمخۆری دۆزەڕەواکەی بزانێت و رابردوویەکی سیاسی و پڕشەنگداری لە مێژووی سیاسی  نێو حیزبدا، تۆمارکردبێت، بەڵنیایەوە بەدەر دەبێت لە گۆتاری هاوشێوە و خەمی گەورەی هەمووان، هەوڵدانە بۆ بوونەوە بەیەك و بەهێزکردنەوەی سەنگری خەبات و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ئەگەر کەسێک قسەیەکی پێچەوانەی رەوتی ئەو شەپۆلانەی هەڵیانکردوە بکا و ئارووزی ئەوەبکات و جەخت لەسەر گرینگی و ئاکامەکانی روتی دیالۆگی سیاسی و تەبای لە نێوان حیزبی دێمۆکڕاتدابکا،  بەنەیار و هاوبیری دوژمن سەیربکرێت، ئەی ئەوانەی لە ڕابروودا بە ژەنگاویترین چەکی دەستیان، نیشانەیان لە ڕابردووی حیزب و ڕێبەری ناوداری گەل دکتۆر قاسملوو دەگڕت، دەکەونە نێو کام پێوەر و لێکدانەوەی ئەو بەرێزانەی لە پشتی گۆتاری یەکبوونەوەدا، بەزمانی زبرو دوور لە ڕاستی دەدوێن و وتاری ئاگرین لە هەگبیان هەڵدەوەرێت.
مرۆڤ ئەگەر تۆزقاڵێک هەستی بە دڵسۆزی و نیشتیمانپەوەری بۆ گەلەکەی بکا و درێژخایەنانە پێشبینی هەنگاوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی حیزبی دێمۆکرات و دێمۆکڕاتی یەکگرتوو بکا، دەبێت بە شێوەی گشتی باس لەسەر هەموو ئەو گرفتانە بکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ژێر درزەکانیەوە حیزب بەرەو لێکترازانێکیتر نەبات. ئەو یەکبوونەوەیە دەبێت، بە قەناحەتی هەموو لایەك بێت و ناکرێ ئەو جارەیش کەمایەتی زۆر بچووک نوێنەرایەتی یەکگرتنەوە بکا. ئەوەی لە کۆنگرەی ١٠ی بڕیاری لەسەر یەکگرتنەوەی حیزبیدا، بێگوومان زۆرینە نەبوو، بەڵکوو کەمینەیەکی تەواو عەیاربوو، ئەوکات لە ئاستی مەڵبەند و کومیتەی شارستانەکاندا لایەنگرانی یەکبوونەوە زۆر کەمبوون. بۆیە نابێت ئەو مەسەلەیە لەمێژووی یەکبوونەوەدا دووبارەبێتەوە.
محەممەد سلێمانی
کۆتایی
24.01.2015

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.