mohammad_suleimani.jpgکاربەدەستانی تورک هاوکاری و یارمەتی گەلێک زۆریان پێشکەش بە داعش کردوە لە ماوەی دەرکەوتنی ئەو ڕیکخراوە تیرۆریستە لە ئێراق و سووریە و کوردستاندا و، ئامانجی سەرەکی  هاوکاری و پاڵەپشتی حکوومەتی تورکیە لەو گرۆپە مەترسیدارە،

ێگوومان  بۆ لە نێو بردنی ئەزموونی حوکمڕانی سیاسی و ئیداری سەرەتا لە نێوبردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاشان ئەو زنجیرە پیلانەی ئانکارا رۆژئاوای کوردستانیش بگرێتەوە. چوونکی بیرۆکەی تورکەکان ئەوەبووە کە لەو ڕیگایەوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەربکەون و مەترسی گەورە لە نێوخۆی  وڵات و سنوورەکانیاندا بنەبڕ بکەن. تورکیە بۆ دژایەتی کورد هاوپەیمانی "داعش" ی  هەڵبژاردوە و ئیستایش دەیهەوێت بە هۆی ئەوانەوە ئاژاوە و بارگرژی لە کوردستان و بەتایبەت  سنووری کەرکوك پەرەپێبدات و هانی تورکەکانی ئەو شارەدەدات خۆیان لە داعش نزیک بکەنەوە. سەرکردایەتی سیاسی کورد و وەزاڕەتی پێشمەرگە دەبێت زۆر بەوریای چاوەدێری ئەو مەسەلەیە بکات کە هێندێک لایەنی دەرەکی کارهاسانی ئەو پیلانە مەترسیدارە لە دژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی دەکەن.
گەلی کورد بە ڕێگای یەکڕیزی و یەك هەڵوێستی سیاسی و نەتەوەیدا، بەدڵنیایەوە ئەو پیلانەیش وەك زۆربەی سەناریۆکانیتری دژمنانی گەلی کورد  پووچەڵ دەکاتەوە و هیچ هێزێک ناتوانێت بستێک لە خاکی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەلی کورد دەربێنێت کە بە خوێنی خۆی بەدەستی هێناوەتەوە. کاتێک حکوومەتی تورکیە لە پیلانی یەکەمیاندا سەرنەکەوتن و شکەستی گەورەیان لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەنسیب بوو و،  لە ئاستی ئیرادەی سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد تێک شکان، دواجار بەرنامەی  سەر کۆبانی دانرا و پەلاماری ئەو شارە دراو خەڵکەکەی ئاوارە کران.
دیارە نەیارانی سەرسەختی گەلی کورد بەوەشەوە نەوەستاون و لە ژێرەوە دیسان پلانی داگیرکردنەوەی کەرکوکیان خستۆتەمێشکیان و هەوڵدەدەن ئەو شارە کۆنتڕۆڵبکەن. وەك دەر کەوتووە حکوومەتی تورکیە لەگەڵ داعش ڕێککەوتووە بۆ هێرشکردنەوە سەر کەرکوک، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەوجارەش تێکشکان و دۆڕان هەر بە نسیبی دوژمنانی گەلی کورد دەبێت. دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیە دەمێکبوو خۆیان بەدۆست و هاوپەیمانی کورد نیشاندەدا، بەڵام هەرلەسەرەتاوە نیازی تورکەکان ئەوەبووە کە ئەگەر بکرێ شەڕ بخاتە نێو ماڵی کورد و رۆڵەکانی ئەو گەلە بەگژیەکیدا بکات بۆ ئەوەی ڕێگای بەهێزبوون و پەرەئەستناندنەکانی شۆڕشی خەڵکی کوردستان  لە بەشەکانی تردا بگرێ. بەڵام وەختێک لەو بارەوە هیچ دەسکەوتیکیان دەست نەکەوت ، ستڕاتیژی دژایەتی خۆیان لە گەڵ  گەلی کورد گۆڕێ و لە بەرگی دۆستایەتیدا پیلانی سەر هەولێر دانرا، کە ئەو بڕیارەش بێگوومان لە ئانکاراوە دەرچووبوو. وەك دیترا ئەوجارەیان بە ڕێگای داعشەوە هەوڵی لە نێوبردنی ئەزموونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاشان پاشەکشەکردنی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لە کوردستانی رۆژئاوایان کردە ئامانجی سەرەکیان. تورکەکان بەرلەوەی  هەوڵی یارمەتیدانی بەرچاوتری داعش بدەن، پێویستە تۆزێک سەیری پێگەی سیاسی و دیپڵۆماسیان بەدوای دەرکەوتنی داعشدا بکەن، کە چەندە پەراوێزخراون و هەتا هاوپەیماننان بە شایەنی بەشداری کردنی دەوڵەتی تورک لە کۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی دانەراو  و ئەو کۆبوونەوە گرینگ و گەورەیە بەرووی دەوڵەتی ئانکارا دا داخرا. ئەوەیش بێگوومان پەیوەندی بە تێوەگلانی  تورکیە لە گەڵ داعشدا هەیە.  ئێستا هەرێمی کورستان وێرای سەقامگیری سیاسی و ئابووری و هەلەوکاتەیشدا، پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی لە سایەی گۆدەنگی گشتی و هاو‌هەڵوێستی سیاسی و سیاسەتی دووربینانەی سەرکردایەتی کوردی ئەو بەشەی کوردستان، قۆناخی ڕزگاریخوازی  گەلی کورد پێی ناوەتە بەردەم قۆناخێکی گرینگ و مێژووی و، چارەنووس ساز کە لەو ڕێگایەوە هەنگاو بەرەو چارەسەرکرنی کێشەی رەوای خۆی دەنێت. " ئۆردۆغان بە دڵنیایەوە هەلومەرجی سیاسی و نێو نەتەوەی زۆر باش خوێندۆتەوە و لەو ڕاستیە گەیشتووە کە لە دایکبوونی حکوومەتی کوردستان نزیکبۆتەوە ". کاتێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەنوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی "میونیشن" ی ئاڵمان دەکات و وێڕای سەرکردەی گەورەرەی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەسەر پرسی داعش و مەترسیەکانی ئە وڕێکخراوە، راوێژیان  لە گەڵداکردەوە و کوردیش بێگوومان لەسەر ئەرزی واقعدا وەك  لایەنی سەرەکی و بەهێزی ئەو کۆبوونەوەیەبووە و هەموو لایەك جەختیان لەسەر یارمەتی و پاڵەپشتی گەلی کورد دوپات کردۆتەوە. لەرویەکیتریشەوە شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆ گەلی کورد کە ئاڵای کوردستان، وێرای ئاڵای هاوپەیمانان لە" هۆتێل میونشین" لە تەلاری کۆنفڕانس بەشەکاوەی بینرا و ئەوەش ئەو پەیامەی نارد کە کورد لە باری نێونەتەوەیشەوە هەلومەرجێکی تاڕادەیەکی باشی لە بەرژەوەندی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا پێک هێناوە.
 بایخ پێدانی کۆمەڵگای نێونەتەوەی و بەتایبەت هاوپەیمانان بە خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە، جێگای دڵخۆشی و ئومێدی گەلی کوردستانە. 
حکوومەتی تورکیە و ئێران ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بەمەترسی سیاسی لە ئاستی نێو خۆ و سەرسنوورەکانیان بۆ دروستبووە و، ئەو دوو وڵاتەیش کێشەی خاك و نەتەوەی گەورەیان لە گەڵ گەلی کورد دا هەیە. پەیدابوون و گەشەکردنی داعش و کردەوە و رفتارەکانی ئەو رێکخراوەیە زۆر لە بەرژەوەندی  حکوومەتەکانی تاران و ئانکارا دایە. بەرەوپێشچوونی شۆڕشی  گەلی کورد لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستاندابێت، ئێران و تورکیە بەمەترسی لەسەر ئاسایش و ئەمنیەتی وڵاتەکەیانی لێکدەدەنەوە، ئەو یارمەتی و هاوکاریانەی ئێران لە ئێراق لە پێناو پاراستنی سەروەری خاكی ئەو وڵاتە بە شیعەو کەمتاکورتێک بەکوردی دەکات، زۆرتر لایەنی خەڵەتاندنی هەیە. پرسیار ئەوەیە،"  لە ماوەی سەرهەڵدان و پەرەگرتنی داعش کە هاوسنووری وڵاتی ئێرانە، هەتا ئێستا کەسێک بە رەگەزنامەی ئەو وڵاتەوە بارمتەی داعش نیە، باشە بەڕاستی ئەوە چیدەگەیەنێت؟ ". کاتێک ئەو ڕێکخراوە بارمتەی زۆر بەی ئەو وڵاتانەی گرتووە یان  لەلایە کە بە جدی دژایەتی داعش  دەکەن لە ئاستی ناوچەکەدا.
هەر وڵاتیك بەزۆر خۆی بەسەر ئیرادەی گەلەکەیدا بسەپینێت، دەوامی تەمەنی حوکمڕانی هەتا هەتایە درێژە ناکێشێت و ئەو وڵاتانەی بەدرێژای مێژووی هاوچەرخ، پرسی کورد و مافی سیاسی کوردیان پشتگووێ خستووە، دەکرێ  بە رێگای ئاشتیدا ئەو پرسە هەنگاوی چارەسەرکردنی بۆ بنرێ.  ئەوە سیاسەتێکی ڕەوانیە لە دونیای ئەمڕۆدا گەلێکی ٤٠ میلۆنی  وەك کورد لە سەر خاکی کوردستان، کە وڵاتی گەورەی کوردانە ، لە هەموو مافێکی سیاسی و نەتەوەی بێبەشبکرێ. گەلی کورد لە کوردستان لە سەر خاك و ماڵی خۆیدا، بە میوان و میوانی خانەخوێ حیساب بکرێت.
بۆچی حکوومەتی تورکیە بەشداری کۆنفڕانسی ئاسایشی نێو نەتەوەی پێناکرێت و دەبێت لە دوورەوە ئاگاداری رووداوەکانی پەیوەندیداربێت، ڕەنگە ئەو مەسەلەیە ڕاستەوخۆ ئەوە بسلمێنێت کە دەسەڵاتی ئانکارا هاوکاری و پاڵەپشتی " داعش" ی کردەوە و وەك ساڵانی پێش شەری سارد جێگای متمانە و بایخی هاوپەیمانەکانی لە ئێستادانیە و پێگەی بەرەولاوازی چووە.
سەرۆک کۆماری دەوڵەتی فاشیستی تورك، بەدوای شکەستی "داعش" لە کۆبانی لە بەرانبەر گەریلا و پێشمەرگەدا بەخێرای و بێ ئەوەی تۆزێک بیر لە هەلومەرجی سیاسی نێو نەتەوەی بکاتەوە، نیگەرانی خۆی و وڵاتەکەی بە ئاشکرا ڕاگەیاند و ئۆردۆغان گووتی : " ئەو ڕازی نابێت ئەزموونێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بێتەوە".   حکوومەتی تورکیە بەدرێژای مێژووی ساسی ، خۆی کێشە بۆ گەلی کورد ناوەتەوە  و گیروگرفتی خستۆتە بەردەم پرۆسەی ئاشتی .
کاتێک کاربەدەستانی پلە بەرزی ڕێژیمی تورکیە نیگەرانیەکانیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی کێشەی سیاسی کورد ناشارنەوە و بێگوومان نیگەرانی هەنگاوەکانی دوای ڕزگاری ڕۆژئاوای کوردستانن و پێشوەچوونی پرسی کورد لە بەشەکانیتری کوردستان بەگەورەترین مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دەزانن. چوونکی بەلای "ئۆردۆغان" نەوە دروست بوونی دوو هەرێمی نیمچە سەر بەخۆی کوردستان مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەی تورکیە  هەست پێدەکات و نیگەرانی سەرۆک کۆماری تورکیە زۆرتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەلی کورد لە رووی سیاسی و دیپڵۆماسیەوە هەنگاوی زۆر گەورە و بەرچاوی لە ئاستی نێوخۆ و نێونەتەوەیدا هاویشتووە و لەلایتریش کورد ئێستا وێڕای هاوپەیمانانی بەدژی گرۆپی تیرۆریستی داعش لە شەڕێکی گەورەو بەریندایە. لێدوانی ئەو دوای ئۆردۆغان بۆجارێکیتر ئەوەی سەلماند کە تورکیە لە هەموو روویەکەوە هاوکاری و پشتیووانی داعشی بەدژی گەلی کورد کردوە، ئەگەر جاران ئەو بابەتەیان ڕەددەکردەوە، بەڵام پاش پرۆسەی ڕزگاری کۆبانی، ئەو ڕاستیە ئاشکراتر خۆی دەرخستەوە. هاوکاری و پاڵەپشتی وڵاتی تورکیە بۆ داعش نەیتوانی پێشی رەوتی بەرەوپێشچوونی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان بگرێ و کە بەدرێژای تەمەنی دروستبوونی داعش، تورکیە تەنیا وڵاتێکی دراوسێی کورد بووە کە هەر لەسەرەتاوە پشتیووانی تیرۆریستانی بەدژی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کردوە.

محمد سلێمانی
11.02.2015

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.