mohammad_suleimani.jpgکۆمەڵێک هۆکاری ئەساسی هەن کە بەدرێژای مێژوو ڕیگربوونە لە بەردەم پێک هێنانی یەکیەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێوان پێک هاتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و، خەمیگەورەی گەلی کورد

یەکڕیزی و هاوکاری و پاڵەپشتیە لە نێو بزوونتەوەی نیشتیمانی کوردستسان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا.  بەڵام دەبێت بگووترێ بەداخەوە لە بەر هۆی کاری" من براگەورو تۆ برای پچووك" هێشتا هێزەسیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستان لێک نزیک نەکەوتوونەتەوە لەسەر ئەو پرس و خاڵەنەی کە جەوهەری پێکەوەکارکردن  دەستەبەربکات لە پێناو ئامانجی گەورەی نەتەوەیدا. هەرچەندە زۆر لە سیاسیەکانی کوردستان پێیانوایە، پێک ناهاتنی بەرەی کوردستانی یان کۆدەنگی نیشتیمانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مەسەلەی "ریشسپیەتی" ئەو ناوەندە گشت گیر و هەموولایانەی سیاسی و ڕێکخراویدا هەیە  و هێزەکان لەو بارەوە نەیانتوانیوە وەك پێویست لەسەر میکانیزمێک ڕیکبکەون و پێش بەپرشوبڵاوی زیاتر بگرن. وەختێک نەتەوەیەک بەسانای بەسەر گیروگرفتەکانی سەر ڕیگای خەباتدا سەردەکەوێت، کە هاوکاری و کۆدەنگی نەتەوەی لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی گشتی  لە نێوان حیزب و ڕێکخراوەسیاسیەکانیدا بەشێوەیەكی باش پەرەیگرتبێ  و کەس لە پێنا و دابینکردن و ئەستاندنی مافی سیاسی گەلی کورد دا، خۆی  لەوانیتر بەزلتر  و کاریگەرتر نەزانێت و ڕێز لە هێزو توانای هەموو لایەك وەك هەن بگرن. ڕاستە دەبێت هەموو لایەك ڕێز لە ڕابردوو و قورسای سیاسی و مێژووی و تەشکیلاتی حیزبەکانی کوردستان  بگیرێت، بەڵام ئەوەیش بەومانەیە نابێت لێک بدرێتەوە، کە هێزە پچووکەکان بخرێنەوە پەراوێز و لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە حیساب بۆ پێگەو هەلومەرجی دروستبوون و دامەزراندنیان لە کوردستاندا نەکرێت.
 زۆر گرینگە لە قۆناخی ئێستای تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەرچاوتر لە ساڵانی ڕابردوو چڕتربکرێتەوە. هەموو لایەك دەبێت واقیەتی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان لە بەرچاوبگرن و ناکرێ هیچ لایەك لەسەر بنەمای ڕابردوو خۆی بە ڕێبەرو ڕێنیشاندەری خەباتی خەڵکی کوردستان بزانێت، چوونکی ئاڵوگۆڕی زۆر بەسەر ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەی لە کوردستاندا هاتووە و لەو قۆناخەنوێیەدا ئاستی وشیاری  کۆمەڵگای کوردستان لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە زۆر گەشەیکردوە. سەردەمانێک ئەو هێزانەی پشتیووانیان لە خەباتی جەماوەری و مافی سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کورد بەئاشکرای دەکرد زۆرکەمبوون و لە نێوایاندا و دیارترینیان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو کە وەک هێزیکی میللی دێمۆکڕات بە ڕاشکاوی داکۆکی لە مەسەلەی نەتەوایەتی گەلی کورد دەکرد. هەرچەندە لە سەر بوونی بیروباوەڕی سیاسی و نەتەوەی ڕەخنەی زۆری ئاڕاستە دەکراو بەهۆی نەتەوەیبوونیەوە لە لایەن هێندێک  تاقم و کەسەوە، نێوەرۆکی داخوازیە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی گەلی کوردیان پێ شتی  پوچ و پاشکەوتووبوون. بەلام ئێستا دۆخەکە لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە گۆڕانکاری گەورەی بەسەرداهاتووە، ئەمڕۆ هێزەکانی کوردستان هەموویان خۆیان بەلایەنگری چارەسەرکردنی پرسی سیاسی و نەتەوەی کورد دەزانن و کەسیان هەست بەشەرمیونی و سوورهەڵگەڕان ناکات کاتێک بەس دێتە سەر پرسی کورد و کیشەی سیاسی ئەو گەلە. کەس لەو بارەوە لاری نیە و  هەموویان لە سەر پرسی نەتەوەی هاوبەشن، کە ئەمە خالێکی گرینگ و جەوهەری خەباتی سیاسی گەلی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. کە  پێشتر هەرگیز ئەو هەلومەرجە پێک نەهاتووە لە نێو خەڵکی کوردستاندا.   ئەگەر بێت و لە سەر پێوەر و ڕێچکەی ساڵانی پێشوو بڕۆینە پێشەوە، بەدڵنیایەوە خوێندنەوەی راست و دروست لەسەر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری  کوردستان ئەنجامنەدراوە. " کاتێک بۆشای سیاسی و تەشکیلاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبووە، ئێستا ڕێکخراوە مەدەنیەکان خەرێکە لەباری جەوهەریەوە کاری سیاسی حیزبەکان  دەکەن و زۆر بوێرانەش ئامانجەکانیان دەپێکێن". بۆیە زۆر بەجێیە گەلی کورد و پێک هاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان بە شێوەی سوننەتی و تەقلیدی بەسەر رووداوەکانی وڵاتدا هەنگاو نەهاوێژین، بەڵکوو دەبێت لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی شیاوتر لەسەر ئێران کوردستان و لە پەراوێزی ئەو مەسەلانەشدا هەلومەرجی سیاسی و نێونەتەوەی کە پەیوەندی بەخەبات و تێکۆشانی گەلی کورددا هەیە ئەنجامبدڕێ و لەسەر کۆی ئەو باس و خاڵانەی خوارەوەدا، هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر مێزی گفتووگۆی سیاسی  لە گەل یەکتریدا کۆببنەوە. دیارە هێندێک هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حیزبەکاندا دروستبووە، بەڵام بە هۆی قەیرانی لێکدابڕان و لێکترازانی سیاسی و تەشکیلاتیەوە، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەسەر دوو ئاڕاستەی دژ بەیەکدا دابەشبوونە. هیچ لایەك نایهەوێت لە گەڵ لایەنی بەرانبەریدا، کە بەلادان لە ڕێباز و لە ژێرپێنانی ئوسوڵەسیاسی و تەشکیلاتیەکان خەتاباردەکرێن لەو بوارەدا کۆببنەوە و لە ناوەندێکی  سیاسی دا بەیەکەوە کاربکەن.  گەلی کورد ئەگەر بێت لە نێوخۆیدا ناکۆکیەکانی وەلابنێ و هاوکاری و کۆدەنگی لەسەر پرسی سیاسی کورد دروست بکات و ئاستی پەیوەندیە دیپڵۆماسیەکانی زادەی بیرو هزری هەموو لایەك بێ، بێگوومان حیزب و ڕیکخراوە سیاسی و کۆمەڵاتیەلانی کوردستان  بەسەر قۆناخی پرشوبڵاویاندا زاڵدەبن و فیکرو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەی بەرچاوتر پەرەدەگرێ و هێزی چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی پانتایەکی بەرفراوانتر لە مێژووی سیاسی وڵاتدا بۆخۆی دەگرێت.
پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی و لێک نزیکە نەکەوتنەوەی هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێگوومان  پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەمەسەلەی " ڕیشسپیەتی " ئەو ناوەدە گشت گیر و نەتەوەیەوەدا هەیە و، زۆربەی هێزەکان پێیانخۆشە بەنوێنەرایەتی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستاندا وەك براگەورەی هەموویان بڕیارو هەڵوێسێکی سیاسی تایبەت بەبارودۆخیکوردستان بدەن.
 گەلی کورد  لە مێژە لەوە باسە گەیشتووە کە هۆکاری گەشەنەکردن و بەئامانج نەگەیشتنی گەلی کورد پەیوەندی بە جۆر و شێوەی بیرکردنەوەی ئەو هێزەنەداهەیە کە پێیان خۆشە، بەردەوام لە هەموو کۆڕوکۆبوونەوەیەکی سیاسی و نەتەوەیدا، قسەی سەرەتا و کۆتای مافی ئەوانبێت. بۆچی هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەتا ئێرەش سەبارەت بە پێک هێنانی "بەرەی" یەکی سیاسی و نیشتیمانی کە نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بکات، ناتوانن لە نێوخۆیاندا پێک بێن و لە هەموو بارێکەوە سیاسەت و هەلوێستەکانیان لەسەر ئەو خاڵ و بابەتانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە شێوەی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورددا هەیە بکەن بەیەك. وەختێک بەرە پێک دێت کە مەسەلەی براوگەورەو براپچووکی کۆتای بێت و هیچ لایەك لایەنی تری بەرانبەری نەخاتە پەراوێزەوە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا قسەکان هەموویان لەسەر شێوەی خەبات و پێک هێنانی ناوەندێکی سیاسی و نەتەوەی چرکراونەتەوە و کەمنین ئەو مرۆڤانەی هەوڵدەدەن سەنگەری ڕزگاریخوازی  گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان لە رووی هاوکاری  سیاسی  لە نێوان حیزبەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی پەرە بگرێ و هەموو لایەنەکان لەدەوری یەک و بەیەکەوە خەبات بەدژی مەترسیدارترین ڕێژیمی سیاسی لە مێژووی ئێران و کوردستان بکەن. ئەو ڕێژیمەی کە خەرێکە زۆر زیرەکانە لەژێرباری فشاری نێونەتەوەی خۆی ڕزگاردەکات  و روخسارێکتر لە خۆی نێشاندەدات.  
محمد سلێمانی
25.02.2015

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.