Multithumb found errors on this page:

There was a problem loading image 'images/iran.jpg'
There was a problem loading image 'images/iran.jpg'

iranن. رەشید قازی.
٣٤ سال لە مەوبەر لە زستانێکی ساردی رێبەنداندا شۆڕش گەلانی ئێران بەسەر ئیستبدای پادشایەتی محمدڕەزاشای پهلەویدا سەرکەوت.

شۆڕشێک کە بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێڕان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی و پێکهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بوو. یەستا چەند ڕۆژێک لەو سەرکەوتنە مێژوویە تێنەپەریبوو کە تاقمێک ئاخوندی بیر تەسک بە گڕتن و ڕاونانی کاربەدەستانی پێشوو و ئێعدامی بە کۆمەلێان بە بێ دادگای کردن و بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی بەرگری لە خۆکردن، جلەوی دەستەلاتێان بەدەستەوە گرت. بەوەش ڕانەوستان بۆ بەهێزترکردنی هەرچی زێاتری پایەکانی دەستەلاتی خۆێان بە داتاشێنی سێ بیرۆکە، واتە " ئیسلام سنوورەکان ناناسێ و بەرابەری بۆ ژن و پێاوان لە کۆمەڵگەدا مانای نێە و مافی نەتەوەکان لە قورئانی پێڕۆز و ئیسلام دا بەدی ناکڕێە" نێوەڕۆکی خۆێان زێاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵک دەرخست. ئاخوندەکان بە پشت بەستن بەۆ بیرۆکانەیان تۆانیان بە تیرێک سێ خالی سەرەکی بپێکن. ١_شەرعیەت دان بۆ دەستتێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی خەڵکی شێعە مەزهەبێان تێدا بەدی دەکرێ. ٢_ پێشێڵ کردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئابووری و سێاسی لە وڵاتدا. ٣_ هێڕش کردن بۆ سەر هەموو ئەو نەتەوانەی کە چ لە سەردەمی پادشایەتیدا بۆ وەدیهێنانی مافەکانێان خەباتێان کردبوو و چ ئەوانە تازە دەیانهەویست بە مافە سەرەتایەکانێان بگەن. لە ئاکامی ئەم سێاستە چەوتەدا، وڵاتێان تووشی دوو قەیڕانی نیووخۆیی و دەرەکی کردەوە . لە قەیڕانی نێوخۆییدا، ئازادیە مەدەنی و کۆمەلایەتی و چاپەمەنی و ئەحزاب... بەربەست کڕان و بۆ یەک ڵاکردنەوە دەستەڵات، هەموو ئەوو هیز و سازمانانەی کە بە جۆرێک ناتەبایان دەگەڵ سێاسەتەکانی ڕێژیم هەبوو هەڵوەشاوە ڕاگەیەندڕان و شەڕێکی نەخۆازڕاویشێان بە بێانووی خاشبەرکردنی دووژمنی خەیالی کە بەشێک لە تئۆری تەوتەئە بوو بە توندترین شێوە بە سەر کوردستان و تورکمەنەکاندا سەپاند. لە قەیرانی دەرکیشدا بەهۆی لەبەرپێشگرتنی سێاسەتی "سدووری ئینقلاب" کە ئامانج دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دڕاوسێ بوو،کارێکێان کرد دەولەتی ئێڕاق دژکردەوە لە خۆی نیشان بدات وهێڕشێکی بەربلاو لە عەڕز و ئاسمانەوە بۆ سەر ئێڕان دەست پێبکات. هەرچەند ئەو هێڕشە بۆ ڕێژیم وەک نێعمەتێکی ئیلاهی حیسابی بۆ کڕا و بەوبێانۆوە هەرچەشنە داوخۆازێک بە توندترین شێوە سەرکووت دەکڕا، بلام پاش هەشت سال شەڕ و مالوێرانی و بە فیرۆدانی سەروەت و سامانی وڵات، سەرەنجام ڕێژیم و لە سەرووی هەمۆان خۆمەینی وەک بناخەدانەری سیستمی کۆماری ئیسلامی ناچار بە خۆاردنەوەی پێالەی ژەهەر بوو.
پاش کۆچی دۆای خومەینی شەرێ بۆ بەدەستەوەگڕتنی دەستەلات، لە نێوان ئیسلاحتەلابان و ئوسوڵگەرایان تەشەنەی سەند. بەلام هەردووک لایەن بە پێیی باوەر بە ئەسلی ولایەتی فەقێە، بە بێ جێاوازی، بە کەڵکوەرگرتن لە ماشێنی تڕۆر و ترس و جەنایەت زێاتر لە پێنج هەزار بەندی سێاسێان لە چالە رەشەکاندا ئێعدام کرد. دەێان نەیار و سەرکردەی ناسراوی وەک فروهەرەکان لە نێو خۆ و دەێان کەسایەتی و ڕێبەری وەک د قاسملو و د شەرەفکەندی و د کازم رەجەوی و د شاپوری بەختێاریان لە دەرەوە ترۆر کرد. ئەم کردەوە سامناکە هەرچەند لە سەر دژبەرەکانی بێ شۆنەواری نەبوو، بلام نەیتۆانی پێش بە تێکۆشانی خەلک بۆ ئازادی بەربەست بکات. دەنگ نەهێناونەوەی کاندیدی جێی باوەری دەستەلات و دەنگهێنانەوەی خاتەمی بە ٢١ میلۆن دەنگەوە نیشانەی ئەم راستێە بوون کە خەلک لە سیستم و رێژیمەکەی بێزاڕن. ئەوەش بەمانای کووتنی" نا" یەکی دیکە بووبە کۆماری ئیسلامی ئێڕان. هەرچەند ڕێژیم بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی دەستەلات و هێز و تۆاناکانی بەسیج و سووپا تۆانی ئەم دەرفەتە لەرزۆکەش کە لەسەردەمی خاتەمیدا هاتبۆە ئاڕاوە نەزۆک بێلێتەوە بلام لە دەوری دووهەمی هەلبەژاردنەکانی سەرۆکۆماری ئەحمەدی نیژاد دا بۆ جارێکی دیکەش خەلک بیزڕاوی خۆێان لە ڕێژیمی وەلایەتی فەقیە بە هەلبژاردنی موسەووی وەک تەنێا دەرفەتی گونجاو لە خۆێان نیشان داوە. هەرچەند ئەم دەرفەتش لە رەوالەتدا بەهۆی ئیستبدای ڕەشی وەڵایەتی فەقێیە کپ کڕا و نیزیکترین یارانی ئیمام خۆمەینی کەوتنە بەندیخانە، بڵام ئەو سەرکووت و زەبر و زەنگە قەێرانگەلێکی مترسیداری خستۆتە نێوو بەرزترین ئۆرگانەکانی ڕێژیمەوە هەر لە سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دادپەروەرێوە بگرە تا ناکۆکی نێوان سەرۆککۆمار و ڕێبەری وڵایەتی فەقێیە. قەیرانگەلێک کە ڕەنگە هوویەت و مانەوەی ڕێژم بەرەو داهاتوویەکی تاریک و لێل، کە ڕەنگە بە کۆتای تەمەنی کۆماری ئیسلامی پڕشووبلاوی ئەقمارەکانی تەواوو بە دۆایی خۆێدا بێنێ. کۆتایەک کە لە ئاکامدا رێبەری وەلایەتی فەقییە و وەلی ئەمری موسلمین ئاخای خامەنەیی ناچار بە خۆاردنەوەی پێالە ژەهەری دووهەم بکات.
بە گشتی.
پاش ٣٤ سال لە سەرکەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران یەستاش ڕێژیم سێاسەتە قەیران خۆڵقێنەرەکانی شێلگێرانە دڕێژە پێ دەدا. ١_ یەستاش ڕێژیم بە ناردنی چەک و چۆل و پشتیوانی مادی و مەعنەوی بۆ ئەقمارەکانی هەر لە یەمەن و بەحڕین و ئەفغانستانەوە بگرە تا حیزبووللە و حێماس لە لوبنان و کەرتی خەزە، یەکێک لە پشتیوانانی سەرەکی ترۆریزمی نێونەتەوەی بە حیساب دێ. بە پشتگری لە مالکی و عومەر بەشیر و بەشار ئەسەد و دەستێوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتانە بۆتە هۆی سەرەکی بۆ سەقاگیر نەبوونی ئاسایش و ئەمنێەت لەو ناوچەدا.
٢_ یەستاش ڕێژیم بەهۆی دڕێژەدان بە سێاسەتی خۆ پڕ چەککردن و گەیشتن بە چەکی کۆ کووژ و چەکی ناوەکی یەکێک لە گەورەتری هەرەشەکانە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنێەتی نێونەتەوەی بە گشتی و ئاسایش و ئەمنێەتی ناوچەکە بە تایبەتی.
٣_یەستاش ڕێژیم بە هۆی دڕێژەدان بە سێاسەتی ئیستبدادی خۆیی مەجالی هیچ چەشنە ڕا دەربرینێک لە ولاتی بەربەست کردۆە. بە کردەوە ئێرانی کردۆتە زیندانێک بۆ هەموو دانیشتۆانی بە گشتی و زیندانێک بۆ هەموو دگر ئەندیشان و ڕۆژنامەنیگاڕان و ئازادیخۆازان بە تایبەتی.
لە ئاکامی وەها سێاسەتێکدا ئیجماعێکی نێونەتەوەی بە سەرپەرەستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتۆکان لە دژی ئێڕان هاتۆتە ئاڕاوە. کۆمەلێک گەمارۆی سەخت و دژوارێان بەسەر دام و دەزگا و کەسیاتی و کەرتی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتەدا سەپاندۆە. بەجۆرێک ئابووری وڵات کەتۆتە ژێڕ پرسێار و ئاوسان مالی و دڕاووی، وەزعی ژێانی مەعیشەتی خەڵکی ئێڕانی لێکتڕازاوە . خەلک زۆر بە زەحمەت دەتۆانن نانێک بێننە سەر سوفرەی ڕۆژانەیان. قەڕانێکی بەرین دام و دەزگاگانی ڕێژیمی گرتۆتە کە بە جۆرێک ماهییەتی ڕێژیمی خستۆتە ژێر پرسێار. جگە لەوەش ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە کۆمەلگەی نێونەتەوەیی تەریک دەبێتەوە.
ئەپۆزیسۆنی سەرانسەری و هێزەکانی کوردی.
دەلێن دڕێژەی تەمەنی ڕێژێم لە نەبوونی ئەپۆزیسۆنێکی ئەکتیو چالاکە.
ئەگەر کورت و موختەسەر بە پشت بەستن بەو وتەیە ئاورێک لە هێزەکانی سەرانسەری و ناوچەیی بدەینەوە بۆمان دەردەکەوێ پاش سەقامگیربوونی ئیستبدادی ڕەشی وەلایەتی فەقێە و سەرکوتی بێبەزەیانەی دژبەران، ئەپۆزیسۆن تووشی شکان و پاشە کشە و قەیرانی لێکدابڕان هات. جگە لەوەش بە هەڵوەشانەوەی یەکێەتی سوویەت وەک بەرەی بەنێو سۆسێالیزم ، ئەپۆزیسۆن توشی قەیڕانی هوووەیەتیش بوو. بە جۆرێک یەستاش تاقمێکێان نازانن بە پشت بەستن بەکام بەرە و ئیدەئۆلۆژی حەقانییەتێک بۆ تێکۆشان و خەباتی خۆێان دەستەبەر بکەن. پاش ٣٤ ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێڕان، ئەپۆزیسۆن نەیتۆانیوە لە سەر لانی کەمی خالە هاوبەشەکان کۆدەنگێک پێک بێنێ. جگە لەوەش هیچ کام لە هێزەکان هەر لە راست و چەپەکانەوە بگرە تا هێزەکانی میللی مەزهەبی و سکۆلار و عیلمانێەکان باوەرێان بە پێکهاتەکانی ئێرانی نێ و پێیانوایە نەتەوە لە ئێراندا بوونی نێ و تەنێا عەشایر و قەومەمانن ئێرانێکی واحیدێان پێکهێناوە. کاتێک باسی مافی نەتەوەکان دەکڕێ بەشێکی زۆرێان ئامادەن بەگەرێنەوە باوەشی رێژیم و لە دژی مافی نەتەوەکانی نیشتجێ لە ئێران شانبەشانی کۆنەپەرەستان لە یەک سەنگەردا خەبات بکەن. ئەو شێوە بیر و بۆچوونە گەورەترین هۆکاری سەرنەگرتنی و پێک نەهاتنی کۆ بەندێک یا بەرەیەکی سەرتاسەریە لە دژی دەستەلاتی حاکمەیە. سەرەرای هەمووی ئەوانەش ئەپۆزیسۆن بەهۆی پرشو بڵاوی و نەبوونی پلاتیفۆرمێک و نەبوونی کلتووری دێلۆگ و و لاوازی دیپلۆماسی لە رادەی نێونەتەویدا نەیتۆانێوە لەو ئێجماعی نیونەتەوەی لە دژی ئێران هاتۆتە ئاراوە بە قازنجی خۆی و پێشبردنی جولانەوەی سەرانسەری کەڵکی ڵێوەرگری. هەمووی ئەوانە و حەقانێیەتی ئەپۆزیسۆنی چ لە رادەی نێوخۆیی و چ لە رادەی نێونەتەویی هێناوەتە ژێر پەسێار.
کوردەکانیش وەزعێکی باشترێان لە هیزەکانی سەرانسەری نێە. ئەوانیش پاش تێپەرکردنی قوناخی خەباتی چەکداری و شەری نێوخۆی نەیانتۆانی لە مەکانیزمەکانی دیکەی خەبات بە باشی کەلک وەربگرن. حێزبەکانی کوردی بە پشتبەستن بە کوردستانی باشوور و باوەر بەو تئۆریە کە" رێکخراو چەکی هەرە گرینگی ئێمەیە " بە پێکهێنان و پشتگری لە رێکخراوەکانی مەدەنی و کۆمەلایەتی و سێنفێکان زۆر هاسان دەیانتۆانی جولانەوەکەی خۆێان لە نێوخۆی ولاتدا نەهادینە بکەن. بلام بە پێجەوانە بە گڕینگی نەدان بە ئەم شێوازە لە خەبات و هەڵبژاردنی سیاسەتی کەمپنشینی و دوورکەوتنەوە لە سنوورەکان، کارێکێان کرد کە تووشی قەیرانی نێوخۆی و لە ئاکمدا لێکترازان و لەت بوونی زیاتر بن. لە هەمانکاتدا هێزەکانی کوردی بە هۆی نەبوونی بەرنامەیەک بۆ ئەکتیو کردنی ئەندامان و لایەنگرانێان لە ولاتانی دەرەوە و شەفاف نەبوون لە ویست و داوخۆازێەکانێاندا لە رادەی نێو نەتەویدا نەیانتۆانێوە پشتگری و سڕنجیی بیرورای گشتی بۆ کێشە رەواکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێڕان رابکێشێن. بەکورتی و بەگشتی ئاکامی هەموو ئەوشیوە سێاسەتە دەگەرێتەوە بۆ شێوازی سووننەتگەرای حیزبەکانی کوردی کە نەیانتۆانیوە خۆێان دەگەڵ ئالوگۆرەکانی ناوچە و جیهانی رێک بخەن. قەوارەی ریکخراو و تەشکیلات یەستاش بە پێی ساختاری مارکسیسیت و لێنینستیە و و بەرنامە و ئەسانامە شێوەی خەباتیش هەمووی بە شیوەی سەردەمانی کۆن و سوونەتێانەیە کە نەیتۆانێە، تکنۆلۆژی سەردەمێانە لەخزمەت ریکخراو و ئامانج و ستراتیژێەکانی خۆی بخاتە گەر.
سەرەڕای ئەوەی کوردەکان ئەوەلێن قووربانێان ترۆزیم نێو نەتەوەی بوون و سەرەرای ئەوەی ئێران لە لایەن کۆمەلەی نێونەتەویوە کەوتۆتە بەر تووندترین گەمارۆکانی جیهانی، کوردەکان نەیانتۆانێوە لەودەرفەتانە بە قازانجی ستراتیژی خۆێان و نەتەوەکەیان کەڵک وەرگرن. هۆکاری سەرەکی ئەو نەهامەتێانە دەگەرێتەوە بۆ سەپاندنی هیژمۆنی حیزبی بەسەر بەرژەوەندی گشتی، پڕش و بڵاوی مالی کورد و لاوازی دیپلۆماسی لە رادەی نێونەتەوەیدایە. هەربۆیە پاش ٣٤ لە سەرکەوتنی شۆڕش گەلانی ئێران ئەگەر ئاڵوگۆرێک لە رادەی ئێراندا بێتە ئاراوە هێزی کوردی ئامادەگی بۆ ئەم مەجالەش نێ. بۆیە پێویستە هێزی کوردی لاپەرەێکی نۆی بۆ خەبات و تێکۆشانی خۆی بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو ئاڵگۆرانەی نێوخۆی و دەرەکی هەڵداتەوە. بە گووتار و وتاری هاوبەش و ڕیکخستنی مالی کورد خۆی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بکات. تا بتۆانێ کەشتی بەڵا لێدڕاوی جوولانەوەی کورد بە کەنارەکانی سەرکەوتن بگەیەنێ.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.