mohammad_suleimani.jpgدیدار و کۆبوونەوەی دوولایەنی حیزبی دێمۆکڕات لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی ئەو حیزبە پاش ناو بڕێك و پشوویەك سەرلەنوێ دەست بە گرتبوونەوە کرایەوە و، ئەگەر زۆر بەجیدی

لایەنەکان لە ئاستی بەرزدا هەوڵی بۆ بدەن و خۆیان بەدوور بگرن لە بەهانەگرتن و یەکتری سڕینەوە. بێگومان بەدەست هێنانەوەی یەکڕیزی تەشکیلاتی زۆر دژوار نیە، چوونکی خاڵی هاوبەش و مێژووی هاوڕێیانی دێمۆکڕاتی گەورە بەخۆشیەوە پترن لە بابەتی دژبەر و لاوەکی کە زیانیان بۆ سەر رەوتی هەنگاوە سیاسی و تەشکیلاتیەکان هەبێت.
کاتێك لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بزووتنەوەی سیاسی و تێکۆشانی تەشکیلاتی بەپتەوەی گەشە دەکات و بەرەوپێش دەچێت کە حیزبی دێمۆکرات لەسەر ئەساسی بنەمای گشتی و خاڵ و بەرنامەی دیاریکراودا هەوڵەکانیان بەمەبەستی یەکڕیزی سیاسی و خەباتی هاوبەش چڕتر بکەنەوە و لە ئاستی بەرزدا کار بکرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە قەیرانی پرش و بڵاوی و لێکترازان لانی کەم لە نێوان ڕۆڵەکانی حیزب بهێنرێت و، بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایی لە کەش و هەوای نالەباری نێوانمان بکرێ. هەرلەوکاتەشدا هاوکاری و پاڵەپشتی لەسەر ئەساسی بنەمای ئەخلاقی سیاسی و تەشکیلاتی پەرە پێبدەینەوە و بۆ جارێکیتر خۆمان ساز و ئامادەی خەبات بکەین. یەکبوونەوە بەدڵنیایەوە خەونی هەر تاکێكی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، و کەس لە دۆخی ئێستادا پشتیووانی بارگرژی سیاسی و ناکۆکیە حیزبیەکان ناکات. ئەویش لە نێوان ڕۆڵەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا کە بەدرێژای مێژووی سیاسی بەیەکەوە و لە سەنگەرێکدا بەدژی سەرسەخترین ڕێژیمەکانی سەردەم خەبتیان کردوە. قسەی گروپ و کەسانێكمان نیە کە بە شێوەیەك لە شێوەکان خۆیان بە دوژمنی خوێن و خاك و وڵاتمان هەڵاوەسیوە و خوویان بە پاشکۆیەتی گرتووە و چاویان بەرای نادات شۆڕشی خەڵکی کوردستان بەسەرپێوە و پەرەگرتووی ببینن.
ئەوەی لێرەدا بەگرینگی بزانین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین و تۆزێك بە روونی بابەتەکە هەستیار و گونجاوتر دەربخەین بۆ بەرچاو روونی زیاتر و دەربڕینی بیرو بۆ چوونمان لەسەر پرسی دیالۆگی سیاسی لە ئاستی بەرزی ڕێبەری دوو حیزبی دێمۆکڕاتدا.
تێگەیشتنە لە هەڵوێست و بیروڕای هەر دووك لایەن لەسەر مەسەلەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. بۆ ئەوەی رەووتی دانیشتن و کۆبوونەوەکان ئەنجامی خۆیان بەباشی وەربگرن و ئومێدی بەرەوپێشچوونی رەوتی یەکگرتنەوە خێراتر بکات و بەر بە بەهانەگرتنی لایەنەکان بگرێت،، " سەرەتا پێویستە واز لە کۆمەڵێك پرینسیپ و میتۆدی سواوی پێکەوە قسەکردن بێت و ئەو زەمینەیە پێك بێت کە وشەی " هاوڕێیانی پێشوو" مان مانای ڕاستەقینەی خۆی وەربگرێ و بەناوی خۆیان بناسرێن و ئەوجار وەك دوو لایەنی سیاسی و تەشکیلاتی باشتر لێك تێدەگەن و قسە و باسەکانیان لەو پەیوەنیەدا شوێندانەرتر ئەبێت. خۆ هەر چەندەی ئینکاری" مەعنەوی" و ناویان بکرێت، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەری ئەو حیزبە بەکردەوە بوون و ناوی سیاسی و تەشکیلاتی هەر لە سەرەتای دیدار و کۆبوونەوەکاندا، وەك خۆی لێ قبووڵ کردوون و هەموو لایەكیش دەبێت ئێستا بەو ڕاستیە رازیبن و بەهانەبڕاوبن. ئەی ئەوە نیە لە ئاستی دەفتەری سیاسی و بە بەشداری دوو سکرتێری حیزبی لە گەڵ یەكدا دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن و بە دوو لۆگای حیزبیەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەکاندا بابەتە هەستیارەکان تاوتوێ دەکەن. ناکرێت هیچ لایەنێك لە رەوتی ئەو پرۆسەیەدا، هەوڵی پەراوێزخستن و پشتگوێ خستنی لایەنی بەرانبەری بدات، هۆکاری ئەو دانیشتنانەش کە بەداخەوە تا ئێرە هیچ یان لێ سەوز نەبووە، پێداگرییەکی لاوەکیە لە سەر جۆڕ و چۆنیەتی پرسی یەكبوونەوە. دەبێت تەشکێلاتی حیزبی دێمۆکڕات سەرەتا قبووڵی ئەو لێكدابڕانە بەمانای واقعی خۆی بکات کە حیزب بەگشتی بەسەر دوو پێكهاتەی ڕێکخراوەیدا دابەشبووە و ، دواجار هەوڵبدات کار لە سەر میتۆدو میکانیزمی وەسەریەكکەوتنەوەی بنەماڵەی دێمۆکرات بکات. چوونکی زۆر جاران لە زمان هاوڕێیان و دۆستانی هێژاماندا، گوێبیسبوونە و دەبین کە وەك پێویست لەسەر نێوەرۆکی بابەتەکە و چۆنیەتی لێکدانەوە و خوێندنەوەی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا نەنراون.
یەکگرتنەوەی حیزب پرۆسەیەکی ئەوەندە ئاڵۆز و قەیراناوی نیە کە نەتوانرێ لە نێوخۆماندا بە روح و هەستێکی بەرزی سیاسی و نەتەوەی چارەسەربکرێت.
بەو هیوای ئاکامی کۆبوونەوەکان، دڵی هەموو لایەك شاد بکات و موژدەی وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکڕات بەو زووانە ببیسین.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.