rahman_ebrahimzade.jpgلە ٢٠١٦.٧.١٥ دا بە پێ پلانێکی لە پێشدا دارێژراو لە لایەن ئەردۆغان و دارو دەستەکەیەوە، راپەرینێک دەستی پێکردو لە ماوەیەکی کەم دا لە لایەن پۆلیس و ئارتەش و میتەوە هێرەش کرایە سەر کۆمەڵانی خەڵک و بە هەزاران روناکبیر و

ماموستا و خوێندکارو خەڵکی مەدەنی کوژران و راپێچی سیاچالەکانی زیندان کران و زۆر ئینسانیش بێ سەرو شوێن کران، سەرنجام ئەردۆغان و دارو دەستەکەی بۆ خۆ دەربازکردن لەو تاوانە و جواب دانەوە بەخەڵکی نارازی و دڵبریندار گوتیان ئەوە کاری عەبدولگولینە کە لە ئەمریکاوە ئەو راپەرینەی ئۆرگانیزە کردووە. ئێستاش زیندانەکانی ئەو وەڵاتە جەمەیان دێ لە خەڵک و رۆژنیە کە لەودێوی دێوارە بڵندەکانەوە چەند کەس بە ئارامی و بە بێ دەنگی ئێعدام نەکرێن، هەتا سەربازەکانی تورکیە کە لە ئارتەشی ناتۆ دا خزمەتیان دەکەرد حازر نەبوون دوای ئەو روو داوە بەگەرینەوە تورکیەو داوای پەنابەریان لە وەڵاتانی ئوروپای کردووە.
لە ساڵی ١٩٨٢ دا لە ژێر فشاری هێزە نیزامیەکانی تورکیە دا قانوونی ئەساسی ئەو وەڵاتە نوسراو تەسویب کرا. لە و کاتەوە تا ئێستا هەموو بریارێکی گەرینگ و سیاسی لە دەستی ئارتەشی ئەو وەلاتە دابووە، زۆر رەئیس جمهور لە تورکیە هاتنە سەرکارو رۆیشتن، ئەو قانوونەشیان پێ باش نەبوو لە بەر ئەوەی لە دەستەڵاتی ئەوانی زۆر کەمکردەبووە و رەئیس جمهورهەر شتێکی فەرمایشی و دیکۆراتیۆن بوو.
لە دوای ٢٠١٦.٧.١٥ دا ئەردۆغان کە ترس و خۆفێکی گەورەی لە نیو دام و دەزگاو تەواوی خەڵک دا دروست کردبوو، ئەو هەلەی بە فرست زانی و تەرحێکی بۆ دەست کاری کردەنی قانوونی ئەساسی تورکیە رەوانەی پارلمانی ئەو وەلاتە کرد، دوای چەندین جار کێشەو پێکدادانی فیزیکی لە سەر تەرحی ئەردۆغان لە ناو پارلمان دا سەرنجام ئەو تەرحە بە ٣٣٩ دەنگی بەڵی و ١٤٢ دەنگ نا و ٥ دەنگی موومتەنیع پەسندکرا.
ئەردۆغان بۆ سەرخەستەنی تەرحەکە و گرتەنی فەرمانی وەڵات بە تەواوی لە دەستی خۆێدا پشتی بە دارو دەستەو ئۆباشەکانی خۆی بەستووە کە شەورۆژ وەکوو تارمای مەرگ بە نێو خەڵک دادەگەرێن وهەرچی زاری بەکاتەوە زمانی لە بن را دەردێنن، بەو شێوە ئەردۆغان دەیهەوێ فەرمانی وەلات بە دەستەوە بگرێ و دەسەڵاتی خۆی بەرفراوانتربکات.
ئەگەر بێت و ئەو ترحە لە ریفراندۆمی ئەو جارە دا دەنگ بێنێتەوە، ئەو دەسەڵاتانی خواروە بە حووکمی رەئیس جمهورەوە زیاد دەبن.
بە پێ قانوونی ئەساسی تورکیە، هەموو ریفراندۆمێک دەبێ ٢ مانگ پێش وادەی خۆی لە رۆژنامەی موحتەبەری وەلات دا بلاوبەکرێتەوە.
١.رەئیس جمهور مەسئولی دروست کردەنی دەوڵەت دەبێ و تەوای وەزیرەکان و جێگرەکانی بۆ خۆی هەڵدەبژێری.
٢. لێرەوە پێش رەئیس جمهور نەی دەتوانی ئەندامی حیزبێکی سیاسی بێت، بەلام ئەو جار دەتوانی ئەندامی حیزبێکی سیاسی و بێت و رەئیس جمهوریش بێت، کە ئەوەیان زۆر خەترناک و وەڵات بەرەو تاک حیزبی و دیکتاتۆری موتڵق دەبات.
٣.رەئیس جمهور چاوەدێری بە سەر تەواوی کارەکانی قانوونی و قەزای وەڵات دا دەکات.
٤. رەئیس جمهور ئیختیار تەواوی دەبێت لە بەخشنامەکانی ئیجرای کە پێوەندیان بە باری نیزامی و ئەمنیەتی وەلاتەوە دەبێ.
٥. دەورەی رەئیس جمهور و نوێنەرانی مەجلیس لە ٤ ساڵەوە دەبێت بە ٥ ساڵ.
٦. رێژەی نوێنەرانی مەجلیس لە ٥٥٠ نەفر دەبیت ٦٠٠ نەفەر.
٧. تەمەنی نوێنەرانی مەجلیس لە ٢٥ ساڵەوە دەبێت بە هەژدەسال، واتا هەرکەس تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵی دەتوانی خۆی بۆ نوێنەری مەجلیس بە پاڵێوی.
سیاستمەدارو رووناکبیرەکان دەڵێن لە قانوونی ئەساسی سالی ١٩٨٢ دا سەربەخۆی دادگاو داگوستەریەکان پارێزەرابوو، بەلام لە قانوونی ئەو جارە دا ئیتیقلالی قانوونی لە دادگاو دادگوستەریەکان دەستێندرێتوە و رەئیس جمهور لەو بارەو بریار دەدات. لە راستی دا رەئیس جمهورهەمەکارەی وەڵات دەبێت.
بۆ سەرخەستەنی ئەو تەرحە لە رۆژی ریفراندۆم دا ئەردۆغان، لە ناو خۆ و لە دەرەوەی وەڵات دەستی کردووە بە تەبلغاتێکی بەربڵاو لە ناو وەڵاتانی ئوروپای دا، بێ خەبەر لەوەی کە وەڵاتانی ئوروپای زۆر دەمێکە بیرو باوەرو سیاسەتەکانی ئەردۆغانیان خوێندۆتوەو بە وهاسانیە رێگا نادەن، ساڵۆن و بڵینگۆکانیان بەبنە شوێنی تەبلیغات بۆ ریفراندۆمێکی دژی ئینسانی و تەنها بۆ پاوان کردنی دەسەلاتی رەئیس جمهورێکی دیکتاتۆری وەکوو ئەردۆغان.
یەکەم لەوەلاتی ئاڵمان ئیجازی قسەکردنان بە موولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیە نە دا لە وبارەو بۆ لاینگیرەکانیان قسە بەکات هەروەها دەڵەتی هولندیش ئیجازەی نیشتنەوەی فرۆکەی وەزیری دەرەوەی تورکیەیان نەدا ، لە سەر ئەو کارە نێوانی ئاڵمان و تورکیە ناخۆشی تێکەوتووە.
دووهەم لە وەلاتی سویس نەیان هێشت ئەو کارە بکرێت.
سێهەم لە وەلاتی هولند ئیجازەیان بە خانمی فاطمه بتول کایا سایان نە دا قسە بەکات کە لە رێگای عەرزییەوە لە ئاڵمانەوە چووبوو بۆ هولند، هەتا نەیان هێشت بەچیت بۆ سەفارەتی تورکیە لە هولند. لەو بارەو ئەردۆغان گووتی هەلندیەکان پاش ماوەی نازیەکانن.
چواروم دوێنی مهمت مهدی اکار، یەکێک لە وەزیرەکۆنەنانی دولەتی تورکیە، کە هەویست بووی لەو بارەوە بۆ لاینگیرانیان قسە بەکات لە لایەن دەوڵەتی سوئیدەوە ئیجازەی پێ ندرا، بەو شێوە دەوڵەتی تورکیە واردی فازێکی پەرلە کێشەی تازە بووە دەگەڵ وەلاتانی ئیوروپای، ئەردۆغان بە خۆرای هارنەبووە، هەر لە ئاڵمان و ئوتریش وهەولند نیزیک بە ٣٥٠٠ سێ ملوێن و پێنج سەد هەزار تورک دەژین، کە ئەردۆغان پشتی پێ بەستوون بۆ سەرخەستەنی تەرحە شوومەکەی.
هیوادارم بەهارێکی دیکەی عەرەبی بێت و ئەو بەهارە سەری تورکیەو ئێران بخوات.
ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.