dr_qasimloo4.jpgزۆر جار لە هێندیک کەس گوێ بیسی شتی ناشایستە و نادروست لە سەر گەورە پیاوی مێژووی نوێی گەلی کورد دکتۆر قاسملوو دەبیسین و دێتە بەرچاومان

کە گوایە ئەو ڕێبەرە نەتەوەیی و نیشتیمانیە" قەت ناسیۆنالیست نەبووە و تەنیا سۆسیالیستێکی ڕەق‌ و رووت بووە و باوەرێ بە یەکسانی و ئازادی گەلان هەبووە". بەگوێرەی ئەو چەند دێرەبێت دکتۆر قاسملوو ئەو ئۆگریەی بۆ مافی گەلانیتری هەبووە، بۆ نەتەوەی خۆی نەبووە! بەڕاستی جێگای سەرسورمانە کەبمجۆرە وێنەی قاسملوو بکرێ و بەناڕەوا لە خەباتی نەتەوایەتیدا بە کەمترخەم سەیر بکرێ. زۆر ڕاستە کە ڕێبەری مێژووی هاوچەرخی سیاسی و نەتەوەیی باوەڕی زۆر قووڵی بە یەکسانی و دادپەروەری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە نێوان گەلان و گەلی کورد و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیدا هەبووە و بە دژی زوڵم و زۆرداری نەتەوایەتی و چینایەتی خەباتیکردوە و هەوڵیداوە لە چاکترینی سیستمەکانی حوکمڕانی لە وڵاتدا دابمەزرێنێ کە کۆتایی بەو جۆرە ستەمانە لە کوردستان بێنێت کە تەنیا مافی دەستەیەکی پچووکی وڵاتی تێدا پارێزراوە. دکتۆر قاسملوو سیاسەتێکی پەیڕەویکردوە کە دژی هەڵاواردنی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی بووە و هەوڵیدەدا لە ئێراندا حکوومەتێک دابمەزرێ کە باوەڕی بە فرەنەتەوەیبوونی وڵات هەبێ و جیاوازی و پەراوێزخسن بەدژی گەلانی ئێران بەڕیوەنەچێت. دیارە پێویست بە روونکردنەوە و خستنەرووی زیاتر ناکات و بەرنامەی حیزب نموونەیەکن لە بیروباوەڕی دکتۆر قاسملوو. بەڵام هەرگیز لە گەڵ ئەو بۆچوونەدانیم کە دکتۆر قاسملوو کەسێکی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی مۆدێڕن و دێمۆکراتیک نەبوو بێت. قاسملووی نەمر دەڵێت خەباتی نەتەوایەتی هەرگیز نابێت بکەوێتە ژێر تەوژمی خەباتی چینایەتی لە کوردستاندا. تەنیا ئەو پاراگرافە بەسە بۆ وڵامی ئەو کەس و دەستانەی کە خۆیان لە نێوەڕۆکی تێگەئیشتنی پێچەوانەدا دەبینەوە. ئەگەر سەیری دەربڕینی قسە و ئەدەبیاتی سیاسی بکەیت، دەبینی کە چۆن و چەندە بە ڕاشکاوی و ئازایەتیەوە وەک چەپێکی دێمۆکرات و ئازادیخواز باسی مافی کورد و گەلانی دیکەی وڵات دەکا و هەرگیز وشەی نەتەوەیی و خەباتی بۆ ئەو مەبەستە لەبیر نەکردوە. چوونکی زۆر بە قووڵی باوەڕی پێبووە و بە سوتفە باسی مەسەلەی نەتەوایەتی نەکردوە. گەلی دۆست و برادەران! خۆکەمنین ئەو هاورێ و دۆستەنزیکانەی ڕێبەری شەهید کە، ئاشنایەتی و دۆستایەتیان بۆ پرس و کێشەی نەتەوەی بۆ خەبات و دیپلۆماسیەتی دکتۆر قاسملوو دەگەڕێنەوە لە سەر ئاستی گێتیدا. دکتۆر قاسملوو زۆری هەوڵدا و خەباتی بۆ ئەوەیکرد کە مەسەلەی کورد وەک هەیە لە نێو کۆڕو کۆبوونەوە جیهانیەکاندا باسبکرێ و پشتیووانی لە مافی ڕەوای گەلی کورد بکرێ. ئامانجی بنەڕەتی ئەو بەدی هێنانی مافی سیاسی گەلی کورد بوو، بەڵام پێیوابوو لە وڵاتدا ئەگەر دێمۆکراسی وەک چەمکێکی کاریگەر دابین نەکرێ، ناکرێت دڵخۆشبین بە مافەکانمان. ئەو دۆستانەی خاوەنی ئەو بیرو بۆچوونەن دەبێت چۆنوڵامێکتان بۆ ئەو فاکت و خوێندنەوانەی تردەبێت کە لێرەدا دەخرێنەروو. من هەرگیز کەیفم بە شەڕەدندوکەی لە وچەشنەنایەت. بەڵام کاتێک هەر کەس و لایەنێک هەوڵبدات لە بەهای سیاسی و شۆڕشگێڕی و خەباتی نەتەوەیی دکتۆر قاسملووی کەمبکاتەوە و خوێندنەوەی پێچەوانەی بۆ بکات، بەو جۆرە هەڵوێستم دەبێت و داواکارم لەو پەیوەندییەدا زۆر زیاتر لە سەر ژیانی گەورە پیاوی مێژووی هاوچەرخی کورد بخوێنێتەوە. ئەگەر هەر بەڕێزێک تۆزێک بەئارامی و قووڵی دێراسە و توێژینەوەی چەمکە فیکریەکانی د.قاسملووی کردبێت، ڕەنگە ئەوکات باشتر لە نێوەرۆکی بیروڕای نەتەوەیی ئەو ڕێبەرە تێبگات و بزانێت هەر لەخۆوە مەتحو سەنای گەورەی ناکەین. دکتۆر قاسملوو ڕێبەری جووڵانەوەیەکی سیاسی و میللی دێمۆکراتیکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرد و ئەو سەردەمەش کە بەناو سیاسی و ڕۆشنبیرانی کورد زۆر بە شەرم و شرمێونانە باسی ماف و ئازادییە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی کوردیان دەکرد. ئەو دەچوو لە قۆم و تاران لە گەڵ حکوومەتی تازەبەدەسەڵات گەیشتووی خومێنی باسی مافی گەلی کوردی دەکر و زۆر شیلگیرانە پاڕێزگاری لە خەباتی رەوایی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی مافەکانی دەکرد. دەڵێی ڕێبەری مێژووی هەر بە زەوق و خۆش فکری و بە پێچەوانەی هەستی نەتەوەیی خۆی ئەو کارانەی ئەنجامدابێت!! خۆ بەدڵنیایەوە هزرو بیری قاسملوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی نەتەوەی دامەزرابوو و هەر بۆیە هەموو شوێنێک دەگەڕا هەتا پرسی مافی سیاسی کورد بە قازانجی کورد بەلایەکدابخات. پیاو ئەگەر لەسەر شتێک شارەزا نەبێ و چاکی لێنەزانێت، خۆیبگرێ زۆر شیاوترە لە باسکردنی بابەتێک کە هەموو لایەنەکانی ژیان و بەسەرهاتی ڕێبەری مێژووی نەزانێت. حیزبی دێمۆکرات و ڕێبەری گەورەی مێژووی هاوچەرخی کورد بەڕاشکاوی و شانازییەوە دەڵێت: " خەباتی ئێمە خەباتێکی ڕەوا و میللی دێمۆکراتیکە و خەبات بۆ ئازادی نەتەوەیەکی ژێردەست و ستەملێکراوی کوردە". ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتی بەلای حدکا و سکرتێرەکەیەوە کە د.قاسملوو بوو ئەو گرینگەی نەبوایە و هەرگیز تیرۆر نەدەکرا و ژیان و خەباتی ئەو نەمرە هەمووی لە پێناوی ڕزگاری سیاسی و نەتەوەیی گەلی کورد دابوو. لە ئاستی نێو خۆو دەرەوەشدا بە مرۆڤێک کە هەڵگری بیری چەپ بوو ناسرابوو، بەڵام چپیبوونی لە پێناوی ئامانجی نەتەوەیدا لە شکڵ و فۆڕمی " باسێک لەسەر سۆسیالیزمی دێمۆکراتێک" دا بۆ هەموو لایەک روونکردۆتەوە. زۆر جێگای داخە لە کوردستان مرۆڤ گەلێک پەیدا بن ژیان و مەردایەتی و خەباتی شێلگیرانەی نەتەوەیی دکتۆر قاسملوو لە زاوییەکی تاریک و تەسکدا سەیر بکەن و هەلی بیرکردنەوە و ماندووبوونیان بەخۆیان نەدابێت هەتا تۆزێک بە دەلاقەی روناکی تێکۆشانی قاسملوو دا لەو دونیا روونەی کە دروستیکرد بڕوانن. دکتۆر قاسملوو فەلسەفەی ژیانی خەباتی سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کوردە و ئەو بۆ ئەوەی خەباتی نەکرد کە تەنیا تووێژێک یان گروپیکی کۆمەڵگای کوردستان لێی سودمەندبێ، بەڵکوو خەباتێک بە بەرنامە و خوێندنەوەی گشتی بۆ کۆمەڵگای کوردستانی کردوە. جووڵانەوەی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوکاتەی داخوازییەکانی بەمانا و نێوەرۆکبوون کە دکتۆر قاسملوو بوو بەکەسی یەکی ڕێبەریکردنی جووڵانەوەی سیاسی و نیشتیمانی لە کوردستاندا. بە ئەوەندەش بەو دۆستانە بڵێێن کە ئە وڕێچکە نەتەوەیی دکتۆر قاسملوو خەباتی بۆ دەکرد و گێتی بۆ دەگەڕا ئێستا لە کوردستان زۆر بەروونی و دیاریکراوی شوێنەوار و کاردانەوەکانی هەست پێدەکەین. دەبینی لە نێو شۆڕشی خەڵکی کوردستاندا لە چەپی و راست و ئیسلامییەوە بگرە، هەموویان بەڵایی مەسەلەی نەتەوایەتیدا تێ دەکۆشن. ئەگەر بەقسەی ئەو دۆستەمان بێت نابێ ئیسلامی و چەپ و راست لە کوردستان بیری نەتەوەیی هەبێت و خەباتی بۆ بکا. دەمێکە شێوەی خەباتی سوننەتی و تەقلیدی لە کوردستان بە هۆی کارایی و کارێزمای دکتۆر قاسملوو بارگەو بنەیخۆی بارکردوە و هەموو لایەک لە میحوەری خەباتی نەتەوەیدا چالاکی ئەنجامدەدەن. من نامهەوێت لێرەدا بەوەردی شیکاری و شڕۆڤەی بیرو هزری ئەو رێبەرە ئازا و بوێر و جوامێرەی کورد بکەم و نە لە توانا و هێزی ئێمەماناندایە. ئەگەر مڕۆڤ شارەزایەکی کەمیشی لەسەر مێژووی کورد و ژیان و خەباتی د.قاسملوو هەبێت، ڕەنگە ئیزن بەخۆینەدات پەردەی ڕەش و تاریک بەسەر بەشێکی کاریگەری تێکۆشانی ئەو زاتە لەبارەی خەباتی نەتەوایەتیدا بکێشێ و بە ناشارەزای و بێ بەرچاو روونی بڕیار بدات. ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن و دێمۆکراتیک بەومانایە کە لە ڕوانگەیەکی نوێ و بنەڕەتی و هاوبەشی سیاسی و نەتەوەیی تەماشای دەروبەری و ژێنگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان دەکا و دژی جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی یە لە وڵاتدا. دێمۆکراتیک بوونیش مانای ئەوەیە کە مافی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری هەموو نەتەوە و کەمینەکانی کوردستان لە چوارچێوەی حوکمڕانی کوردیدا لە کوردستانی ئازاد دا پارێزروابێت. لە سەر ئەساسی ئەو جیهان بینیە پێی دەگوترێ روحی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن و دێمۆکراتێکی گەلی کورد. هەر ئەو مرۆڤە تێکۆشەر و ئازادیخوازەی کورد بوو کە هەموو فیکرە سوننەتی و تەقلیدیەکانی لە پەیوەندی لە گەڵ پرسی سیاسی نەتەوەییدا بەرەو گۆڕانکاری برد و زۆر هێز و لایەن و کەسایەتی کورد، پاش نزیک بە نێو سەدە لە خەبات شوێن پێی بیروباوەڕی نیشتیمانی دکتۆر قاسملوو کەوتن.
محەممەد سولێمانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.