qelemکاتێک لە وڵاتێکی وەك ئێران دا مەجالی گەشەکردنی ئازادی و مافە دێمۆکراتیکەکان خەڵك پێک دێت کە یاسایی بنەڕەتی وڵات سەر لە نوێ دابڕێژڕیتەوە! محەممەد سلێمانی

ڕێژیمی ئاخوندی ئێران ئەو ساڵیش وەك جارەکانی پێشوویی فەرمانڕەوایی بەسەر چارەنووسی گەلانی وڵاتدا، خۆی ئامادە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی دەورەیی یازدەهەمی پارلمانی، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە بێ دودڵی کردن و هەڵوێستە لە سەرکردن، بۆ هەموو لایەك و کۆروکۆمەڵە نێونەتەوەیی و گەلانی ژێردەسیتەی وڵات روون و ئاشکرایە کە ئەو شانۆسازیەش بێگوومان هیچ جیاوازییەکی ئەو تۆی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە بەرژەوەندی کۆمەڵگایی ئێرانی تێدا بەدی ناکرێ و هەتا لەو پەیوەندەشدا کاربەدەستانی حکوومەتی ئاخوندی دەیان هەوێت بیروڕایی خەڵکی ئازادیخواز و گۆڕانخواز کە سەبەرەت بە سیستمی سیاسی و ئیداری وڵاتدا لە لایان گەڵاڵە بووە، ئەوجارەش بەلاڕێدابرن بەدانی قەل و بەڵێنی بێبنەما و دوور لە ڕاستی.

ئەو جارەیان گەڵانی ئێران و حیزب و ڕێکخراوە سیاسی یەکانی وڵات ئەرکی گەلێک گرینگ و جەوهەریان دەکەوێتە سەرشان کە زۆر بەرچاو رونانە سیاسەت و هەوڵویستی خۆیان لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو دەورەیەی هەڵبژاردندا ڕابگەیەن و ئەو کۆدەنگیە دورست بێت کە لە ماهیەتی ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندانیە ڕیفۆرمی قوڵ و ڕیشەیی بە قازانجی ماف و ئازادیە دێمۆکڕاتیکەکانی گەلانی وڵات بسەلمێنی و هەلومەرجی هەڵبژاردنێکی ئازاد پێک بێ. ناڕاستەوخۆ هەست دەکرێ کە هێندێک لایەنی سیاسی ڕۆژهەلات هیوایەکیان لە سەر ئەو دەورەیەیی هەڵبژاردن هەڵچنیوە و شەرمێونانە پشتیووانی لە هەڵبژاردنی ئازاد دەکەن. سەیرە وەك ئەوەیی بە باشی ڕیژیم و فەلسەفەیی دەمەزرانی ئەو حکوومەتەیان لە بیرکردبێ یا خۆد خۆیان هەڵوێستیان گٶڕابێت لە سەر هەلومەرجی سیاسی و حوکمڕەوایی کاربەدەستانی ئێران.

هەر لە پەراوێزی ئەو مەسەلەیەدا بێگوومان حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە ئێرانی و کوردستانیەکانیش ئێستا کەوتونەتە خۆ بۆئەوەیی بیرو ڕاو هەڵوێستی سیاسی دیاریکراویخۆیان سەبارەت بە رەوتی بەڕێوەچوونی ئەو دەورەیەی هەڵبژاردن ڕابگەیەنن. دیارە هەر وەك سروشتی سیاسی و ڕێکخراوەیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر جار بینیومانە کە سەرەڕایی هەبوونی بەرنامە و تاکتیکی ڕاگەیاندنیان لە زەمینەی پشتیووانی کردنی خەڵک لە ‌هەڵبژاردندا، بەڵام ئەوەیی بۆ هیچ لایەک شاراوەنیە ئەوەیە کە لە دەورەیی پێشووی هەڵبژاردندا دیمان کە هێدنێک لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خێرایی سواری شەپۆلەکانی ڕەوتی هەڵبژاردن بوون و هەر لەو کاتەشدا دڵیان خۆشکردبوو بە بەڵێنی پاڵێوراوان و هەتا خەڵکیان هاندەدا کە خۆیان بگەیەنە سەر سندووقەکانی هەلبژاردن بۆ ئەوەیی بەقەول گۆڕانخوازانێک کە باوەڕیان بە نیزامی ئاخوندی و فەرمانڕەوایی لە ئێراندا نەماوە لەو ڕێگایەوە بێنە سەر دەسەڵات هەتا هەلومەرجی ڕیفۆرمی سیاسی لە وڵاتدا پێک بێت.

ئەوەیی هەڵوێست و خوێندنەوەیی سەرکردایەتی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ بەشەکانیتری وڵات بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتداریەتی ڕێژیمی ئاخوندی لێک جیاکردۆتەوە ئەوە بووە کە هێزو لایەنە سیاسی و شۆڕشگێڕەکان لە هێچ شەرایەتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە بەسەر بارودۆخی وڵاتدا زاڵبووە ،خۆیان و بزووتنەوەیی سیاسی و ڕزگاریخوازی کوردیان نەکردۆتە پاشکۆیی ئەو سیاسەتەیی کە بناخەیەکەی لە سەر ئەسڵی فەلسەفەیی کۆماری ئیسلامی دامەزراوە و هەر چەندە زۆر جار بینیومانە کە لە سەرو بەندی هەڵبژاردندا هێندێک قەول و بەڵێنی سەر زارەکی بە گەلانی ئێران دراوە.

کاتێک لە وڵاتێکی وەك ئێران دا مەجالی گەشەکردنی ئازادی و مافە دێمۆکراتیکەکان خەڵك پێک دێت کە یاسایی بنەڕەتی وڵات سەر لە نوێ دابڕێژڕیتەوە و ئەو دەرەتانە بۆ هەموو لایەک هەبێ کە لە پڕۆسەیی بنیات نانەوەیی سەر لەنوێی سیستەمی سیاسی ئێران بە بێ دانانی هیچ جیاوازیەکی نەتەوەیی و ئاینی بەشداری بکەن. پێویستە خەڵکی کوردستان و هێزە لایەنە سیاسی یەکان لەوەیی تێبگەن بە بێ گٶڕینی قانوونی ئەساسی وڵات وەدی هاتنی ماف و ئازادی گەلانی وڵات ئیمکانی نیە و ئەو هەڵبژاردنانەش کە لە ئێران دەکرێن تەنیا لایەنی تەفرەدانی گشتیان هەیە.

باشترین بەڵگەش روداوە سیاسی و کۆمەڵاتیەکانی پێش و پاش دەورەیی هەڵبژاردنی دەورەیی دەهی پارلمانی لە ئێراندا بوو کە زۆر لەو کە سانەیی وەفاداریان بە فەلسەفەی نیزامی ئاخوندی و پریسیبەکانی پێشووی ڕێژیم دەربڕیبوو، ویستیان شەپۆلەکانی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران کە بەدژی ڕێژیم سەری هەڵدابوو و لە شیعارەکانیاندا داوایی گۆڕانی بنەڕەتی سیاسی و ئیداریان لە سەر شێوەیی حوکمڕەوایی لە وڵاتدا دەکرد، کاندیداکان کە پالێوراوی سەرۆک کۆماری بوون هەر کەس هەوڵیدەدا ئەو ڕەوتە بە قازانجی گێڕانەوەیی دەسەڵات بۆ خۆیان بە دانی هێندێک بەڵێنی سەر زمان بە لای خۆیاندا بخەن و خۆیان بە پێشرەوی شۆڕش لە قەڵەم بدەن و شەرحیەت بۆ دەورەیەکی دیکە بۆ ڕێژیمەکەیان بگەڕێنەوە.

ئەو ماوەیە باس لەوەیی دەکرا کە گوایە هێندێک لایەنی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشوویان بە وەی خۆشە کە بەڵی ئەوان پشتیوانی هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێراندا دەکەن. بەڵام ئەوەیی بەلایی زۆر کەس و چاوەدێرانی سیاسیەوە جێگایی هەڵوێستە لەسەرکردن بێت ئەو مەسەلەیە کە چۆن دەکرێت حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەو خوێندنەوە سیاسیە بگەن کە ئومێد بە هەڵبژاردنی ئازاد لە نێو ڕێژیمێک دەربڕن کە بە تەواوی شارەزایی فەلسەفەی فیکری و نەوحی حوکمڕەوایی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانن.

ئەو ڕێژیمە و کاربەدەستانی بەرزو نزمی لە سەر ئەساسی وەفاداری بە فەلسەفەیی سیاسی ڕێژێم بەرەو پیری هەڵبژاردن دەڕۆن و هیچ نابێت چاوەڕوانی ئەو بین کە لە ئێراندا هەڵبژاردنی ئازاد هەلومەرجی بۆڕەخساوە. چاوەڕوانی ئەوەش بێگوومان لە هێزو لایەنەکوردیەکان ناکرێت ئەو بابەتە بکەین بە تەوەری گرینگی دیالۆگ لە نێوخۆیاندا بۆ ئەوەیی ئەو هەڵە سیاسیە بکڕێ و خەڵکی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە شانۆی بە نێو هەڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکڕاتیک هانبدەن.

ڕێژیمی ئاخوندی ئێران ئێستا بە قۆناخێکی گەلێک هەستیار و قەیرانیدا بەرەو پیری دەورەیی یازدەهەمی هەڵبژاردن دەچێ و وەزحی سیاسی و قەیرانی ئابووری و داڕمانی ژێرخانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات بە هۆی سیاسەتی سەرکوت و سەرەڕۆیانەیی حکوومەتی ئەحمەدی نژاد و گوێنەدانە سیاسەتی ئاشتی خوازانەیی دیالۆگی گونجاو بەمەبەستی ڕزگار کردنی ئێران لە قەیرانی مەوجود، بیگومان هەلومەرجێکی سیاسی تایبەتی دێنێتە ئاراوە و بێزاری و ناڕەزایەتیەکان زیاتر پەرە دەستێنن.

ئەگەر ئەوجارەیان سەرهەڵدانێکیتر پەرەبگرێ لە شارەکانی وڵاتدا، بێگوومان بەقازانجی پەرەگرتنی بزووتنەوەیی سەرانسەری و ئازادیخوازی دەبێت و ئامانج و داخوازیەکانیان ڕادیکاڵترو شۆڕشیانە دەبێ و هەموو لایەک لە سەر ئەوەیی کۆك دەبن کە وڵات نیازی بە گۆڕانی سیستەمی سیاسی و ئیداری هەیەو دەورانی دەسەلاتداری تاقمێک و گروپێکی پچووک کۆتایی هاتووە .

گەلانی ئێران نابێت چاوەڕوانی گۆڕانێکی سیاسی لە نێو جومگەکانی دەسەڵات لە ڕێژیمی ئێران بە قازانجی ئازادی و مافە دێمۆکڕاتیکەکانی گەلانی ژیردەستی وڵات پاش کۆتایی ئەو دەورەیەیی هەڵبژاردنیش بین و لە سروشتی سیاسی و حوکمڕەوایی دەسەڵاتدارانی وڵاتدا نیە مەجالی ئازادی و بەشداری خەڵک لە بڕیارو خواستەکانیاندا بڕەخسینن .

هەرچەندە لەو بارەوە بەڕاستی زۆر بێشەرمانە بەرنامەیی ناوەکی خۆیان بەرەو پێشبردوە ، ئەو پێشوەچوونەش لە کاتێکدایە کە هەموو ڕێسا و یاسایەکی گشتی کە خۆشیان ئیزیان لە ژێرکردوە لە نێو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەئاشکرا شکاندنی ڕێککەوتنە نێونەتەوەیەکان کە هەموو وڵاتێک دەبێت ڕێز لە پرۆتۆکۆڵی کۆمەڵگایی وڵاتان بگرێ و ناکرێ پەیرەوەی بەرنامە و ستڕاتیژیەک بکات کە بە پێچەوانەیی ئەو پرینسیبە بێت.

ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بێگوێدانە ئەو بابەتە نێو نەتەوەیە لە سەر سیاسەتی خۆی بەردەوامە و دەبینین کە بە هۆی ئەو سیاسەتەیان چۆن گەلانی وڵاتیان خستۆتە نێو قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژێرخانی ئابووری ئێرانیان بە چ شکڵێك بەرەو داڕمانبردوە.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد