refrandom.pngئێمەی رەوندی کورد لە پارێزگای هۆردەلاند کە (دووەمین گەورە پارێزگای) وڵاتی نەرویجە، بە ئەوپەڕی گەرمی وخۆشییەوە، پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی

کوردستان دەکەین، ئەمەش بە ئەرکێکی پێویست و پیـرۆزی ئەستۆمانی دەزانین. دەنگدانمان بە "بەڵی" ئەرکێکی نیشتمانییە و گوزارشتە لە دڵسۆزی و لە کوردستان پەروەریمان. مافی چارەیخۆنووسینیش یەکێکە لە گرنگترین پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە (١٦ی/ دێسەمبەر/ ١٩٥٢) دا،کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر ئەم مافە کردەوە و رایسپارد :" لەسەر هەموو دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە پابەندبن بە مافی چارەیخۆنووسینی هەموو گەلان و نەتەوەکان" ریفراندۆمی کوردستانیش بەپێ یاسا نێودەوڵەتییەکان یاساییە، مافی هیچ دەوڵەتێکیش نییە کە دەستێوەردان بکات و هەڕەشەی رێگریمان لێبکات بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافەمان دا.
ریفراندۆم هیوا و خواستێکی رەوای گەلەمانە و شێوازێکی دیموکراسی و ئاشتییانەیە بۆ راگەیەندانی سەبەخۆیی کوردستان. ئێمەی گەلی کوردیش، وەکو ئەو گەلانەی کە دەوڵەتیان راگەیاند و خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەکەن، ئێمەشوەکو ئەوان مافی خۆمانە لەسەر خاکی خۆماندا سەربەخۆیی کوردستان رابگەیەنین.
خۆشک و برایانی کوردستان پەروەر: بۆ ئەوەی ئەنفال و کیمیاباران و رەشەکوژی و راگواستنەوە و بەعەرەبکردن و کاولکردنی کوردستان دووبارە نەبێتەوە، ویژدانتان ئاسوودە بکەن و رۆژی (٢٥/ ٩/٢٠١٧) بکەن بە کەرنەڤاڵی (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان)، بە جلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە، بە خۆشی و گەشییەوە بچنە بەردەم سەنووقەکانی دەنگدان و بە "بـەڵێ" دەنگبدەن. دەنگەکانتان بە"بـەڵێ"چارەنووسی گەلەکەمان یەکلایی دەکاتەوە.
کوردستان پەروەرانی پارێزگای کەرکوک و خانەقین و دووزخۆرماتوو و مەخموور و شەنگار و زەماری خـۆڕاگر و قـارەمان، ئێوە هەردەم لە سەنگەرەکانی پێشەوەی کوردستان پەروەری دا بوون، پێشمەرگەی هەمیشە گیان لەسەردەست بوون، زۆرترینشەهید و قۆربانیتانداوە، پێویستە لەم ریفراندۆمەشدا، بە هەمان هەست و پەرۆش و گەرم و گوڕییەوە، بچنە سەرسەنووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگ بدەن، تا پشکی شێری شانازییسەرکەوتنی ریفراندۆم تان بەربکەوێت.بێگومان دەنگی ئێوەی دڵسۆز زۆر گرنگە بۆ سەلماندنی کوردستانییەتی ئەم ناوچانە.
سەرکەوتن بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
گەشبینین و چاوەڕوانی مژدەیراگەیاندنی کۆماری کوردستان دەکەین
بژی کوردستان.
کۆمیتەی پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان/ لە بێرگن ـ هۆردەلاند/ لە نەرویج
نەرویـج: (٢٠/٩/٢٠١٧)

(*) کۆمیتەی پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە شاری بیرگن لە پارێزگای هۆردەلاند لە نەرویج لەم بەڕێزانە پێکهاتووە:
(کەمـال جاف، بـارزان وەرمیلی، نەوزاد خانـەقینی، رەزا شوان، شێرکۆ جـولی)
تەلەفۆن:٩٥٩٤٧٧٤٤ ٤٧..

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.