karwani shahidanحیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو و لە سەردەمی چەندین دەسەڵات دارییەتی داگیرکەر و دژبەری کورد دا، بەردەوام بووە لە خەبات و قوربانی دان بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی. سەرەڕای ئەو هەموو قوربانی و ماڵوێرانی و دەربەردەییەی کە

بەسەر ئەو گەلە هاتووە، بەڵام هێشتا زۆر قاییمتر لە جاران لە مەیدانی خەبات دا ماوەتەوە و بۆ تاکە ساتێک لە تێکۆشان بۆ ڕزگاری گەل ونەتەوەکەی وچانی نەداوە. بێ گومان ئەو دەیان ساڵ خەباتە قوربانییەکی یەکجار زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و تەنانەت بەشێکی زۆر لە ڕێبەرانی حیزبەکەمان لەو پێناوە دا سەریان بەخشیوە.

بۆ ڕیزگرتن لەو شەهیدانە و بۆ ئاشنا کردنی نەوەی نوێ بە کاروانی شەهیدانمان، هاوڕێمان ڕەحمان نەقشی نامیلکەیەکی دەیان لاپەڕەیی لە شەهیدانی حیزبەکەمان بەرهەم هێناوە و ئێمەش لێرە دا دەیخەینە بەر دیدەی ئێوەی ئازیز.

pdf بۆ بینین و دابەزاندنی ئەو نامیلکە بەنرخە کرتە لێرە بکە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد