ahmad-rejeb.jpgله‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ { تشرینی یه‌كه‌م ــ ئوكتۆبه‌ر } له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی خوارووی عێراق دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و پشک پشكێنه‌ و دزێ

خۆپێشاندانه‌و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌ وله‌ { 25 } ی مانگه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان چرتر بووه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی بووه‌ هوێ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ و زیاتر له‌ { 100 } كه‌س شه‌هیدو زیاتر له‌ { 4000} برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ هوێ بارودۆخه‌كه‌و، بێتوانایی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر، ژماره‌ی خۆپێشاده‌ران له‌ هه‌ڵكشان و زیادبووندایه‌ و، هێزه‌كانی پۆلێس و ئه‌من و ئاسایشی عێراق ده‌ستیان كراوه‌یه‌و، ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران ئه‌كه‌ن و، ژماره‌ی شه‌هیدوبرینداران رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌رزتر ئه‌بێته‌وه‌.
له‌ به‌ر نه‌چوونی حكومه‌تی عێراق به‌ ده‌م داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران دوو په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی عێراق وه‌ك ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌ و، وتیان په‌رله‌مان جێگه‌ی ئێمه‌ نییه‌و، باشتروایه‌ بچینه‌ ناو خه‌ڵك و، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ له‌ حزبی شیوعی عێراق بوون به‌ ناوه‌كانی : رائید فه‌همی { سكرتێری حزبی شیوعی عێراق} و ، هه‌یفاء ئه‌لئه‌مین { پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شیوعی ناسراو} و، له‌ پاش ئه‌وان چه‌ندان په‌رله‌مانتاری تر ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ گه‌نده‌ڵكاران و تاقمی پشكپشكێنه‌و ده‌ستوپه‌یوه‌ندی وڵاتانی به‌ناو دراوسێی عێراق، داوای چاكسازی و، كۆنترؤلكردنی دۆخی ئه‌منی وڵات ئه‌كه‌ن و، زوربه‌ی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران ئه‌زانن ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ هوێ سه‌ركین، له‌ دزی و فرت وفێڵ به‌رامبه‌ر به‌ داخوازییه‌كانیان و، ئه‌مرۆ خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌و، ده‌مدرێژی وچه‌نه‌بازی ئه‌كه‌ن.
هادی ئه‌لعامری به‌رپرسی تاقمی بدرو ‌لیستی (الفتح) و، نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و به‌رپرسی لێستی ( ده‌وڵه‌تی یاسا) داوایان له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كۆنترۆڵی بارودۆخی عێراق بكات و، هێزه‌كانی ئاسایش (ئه‌من) رووبه‌رووی "" ئاژاوه‌كێران"" ببنه‌وه‌و، لێره‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ خوازیاری خوێنرشتنن و خۆپیشانده‌ران به‌ ئاژه‌وگێران ناو ئه‌به‌ن، كه‌ پایته‌خت و نۆ پارێزگای عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و، شه‌و رۆژ هاوار ئه‌كه‌ن وداوای چاكسازی ئه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق داوای چاكسازی ئه‌كات و، ئه‌ڵێت عادل عه‌بدولمه‌هدی داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جی بكات و، هه‌روا وتی : عێراق له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵكاران مه‌سوتێنن و، ئه‌وه‌ی له‌ پیرچووه‌ته‌وه‌ زوربه‌ی گه‌نده‌لییه‌كان ودزی و خراپه‌كاری پاشماوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خودی خۆیه‌تی و، نابێت كه‌س حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ بیر بكات وه‌ك شۆڤه‌نیستێك وخوێنرێژێك و، كرده‌وه‌و هه‌نگاوه‌ قیزه‌وه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كوردستان له‌ پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم و، ئه‌وه‌ ده‌بابه‌كانی عه‌بادی بوون له‌ كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌یان شێلاو هێزه‌كانی نارده‌ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان له‌ گه‌ڵ " عێراقی قیدراڵ "" و، فه‌رمانیپێدان به‌ره‌ورووی پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه
بارودۆخی عێراق مه‌ترسیداره‌و، ئاسۆیه‌كی رونی نییه‌ و، كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ئه‌روات و، كی سه‌ركردایه‌تی تووره‌یی و رقی خۆپیشانده‌ران ئه‌كات و، له‌ كوێ زانیاری و رێنه‌مایی وه‌ر ئه‌گرن و، كێ ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌قۆزێته‌وه‌و، به‌رپرسانی شیعه‌كان (عه‌مامه‌ به‌ سه‌ره‌كان) خۆیان مه‌لاسداوه‌و، جارو بار چه‌نه‌بازی ئه‌كه‌ن و، زوربه‌ی دانیشتوانی عێراق ئه‌زانن هه‌ر ئه‌وانن فه‌رمان به‌ چڵكاوخۆرو پاسه‌وانه‌كانیان ئه‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران ئه‌كه‌نه‌ ئامانج و ئه‌یانكوژن و، شاراوه‌ نییه‌ ئه‌مریكاو ئێران كارگه‌ریان هه‌یه‌ به‌ سه‌ر شیوازو ره‌فتارو ئاراسته‌ی جموجوڵه‌كانی حكومه‌ت.
حزبی شیوعی عێراق و لێسی سائرونی موقته‌دا ئه‌لصه‌درو كۆمه‌ڵیك په‌رله‌مانتار داوا ئه‌كه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌ چونكه‌ ناتوانێت داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات ، و له‌ ئێستادا عێراق دوو رێگای له‌ به‌رده‌مه‌ : مانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان گۆرینی نه‌خشه‌ی سیاسی و، ئه‌م دوو رێگایه‌ش به‌ په‌له‌و كتوپرخواستی خۆپیشانده‌ران ناهێنێته‌دی و، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كار نه‌كێشێته‌وه‌ ، ئه‌بێ كاتێكی دیاریكراوی بدرێتی بۆ چه‌ند مانگێك و، له‌ ژێر چاودێری بێت و، ئایا ئه‌توانێت خواست وداواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بهێنێته‌دی و، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ متمانه‌ی لێبسێنرێته‌وه‌.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بریتانیاو وڵاتانی تر هوشداری ئه‌ده‌نه‌ حكومه‌ت و، داوا ئه‌كه‌ن بچن به‌ پیر داخوازی خۆپیشانده‌ران و، گوێیان لێبگیرێت و، هه‌وڵبده‌ن چیتر خوێن نه‌رژێت و، منیش ئه‌ڵیم وریا بن حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی خوێنمژ نه‌گه‌رێته‌وه‌.
خوێن شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی خوارووی عێراقی سوور كردووه‌و، لیسته‌كانی په‌رله‌مان وكه‌سایه‌تییه‌كان داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌كه‌ن ده‌ستله‌كار بكشێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌ حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بدولمه‌هدی ئه‌كات؟ هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان عه‌بدولمه‌هدی و مالكی و عه‌بادی نییه‌و، هه‌ر هه‌موویان له‌ ژێر چه‌تری ئێران و مه‌رجه‌عییه‌تن...
30/10/2019

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.