karimalawaysssiبێ گومان زۆر نین ئەو دادگایانەی کە ناویان کەوتووه‌تە سەر لاپەڕەی مێژوو ، دادگای نورمبێرگ ، دادگای تۆکیۆ و رەنگە چەند دادگایەکی ناسراوی دیکەش لە جیهان دا هەن. لەگەڵ ئەوانەش وەک ئەم دادگا ناسراوانە، دادگای میکۆنووسیش ناوی کەوتە سەر لاپەڕەکانی مێژوو. میکۆنووس گۆڕەپانی شەڕێکی گرینگ بوو لە نێوان کۆماری ئێسلامی ئێران و

بزووتنەوەی رزگاریخوازانه‌ی کوردستانی ئێرانلە نێوان رێژیمێکی تێرۆریست و جەنایەتکار و نوێنەرانی گەلێکی تەواو غەدرلێکراو .

کۆماری ئێسلامیی ئێران بە تێرۆری دوکتورسادق شەرفکەندی و هاوڕێیانی توانی زەبرێکی نیزامیی گەورە لە کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان بدا ، بەڵام لەباری سیاسی ،تەبلیغی و دیپلۆماسی لە ئاستی بیرورای گشتیی جیهانی دا دۆڕاندی و زۆر شەڕمەزاربوو. رێژیم زیاتر لە 50 فەقەرەتێرۆری لە ئورووپا ئەنجام دا کە 89 کەس لەریبەران وچالاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ریکخراوە سیاسیه‌کانی دیکه‌ و کەسانی ناوداری کوردستان وئێران بوون. هەروەها زیاتر لە 200 کادرو پیشمەرگە و نەندامی حیزب و ریکخراوەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کە زۆربەیان لە تێکۆشەرانی دیموکرات بوون لە باشووری کورستان و تورکیەتێرۆر و شەهیدکران. کۆماریئێسلامی لە هەمووی ئەو تێرۆر و جینایەتانە بێ لێ پرسینەوە وموحاکه‌مە رزگاری ببوو و هەر جار رووهەڵماوانەتر لە پێشووبۆ ئه‌نجامی تێرۆری دیکه‌ هەنگاوی نابوو و ئەگەر لە وڵاتێکی وەک فەرانسە لە سەر قەتلی شاپور بەختیار چەند کەسێکی گێرابێ ، نە دەنگدانەویەکی هەبوو و نە کارێگەرییه‌کی زۆری لە سەر رێژیم دانابوو.

چەندین هۆکار هەبوون کە هەرجارە رێژیم له‌ ده‌ست لێکۆڵینه‌وه‌ و عه‌داله‌ت رزگاری بێ و دڕنده‌تر له‌ پێشووبەره‌و خۆینرشتنێکی دیکە بچی:

-1 قوربانیکردنی دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری له‌ لایه‌ن ولاتانی ئورووپایی

2- - ترس و نیگه‌رانیی وڵاتانی ئورووپایی ، لە ئێفشاگەریی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر ساتوسه‌وداو پیوه‌ندییه‌ نهێنییه‌کانیان وهه‌ر وه‌ها له‌عەمەلیاتی تێرۆریستی لە خاکی ئەوان دا.

کۆماری ئێسلامی لە دوو سال پاش هاتنە سەرکاریه‌وه‌ ، بە پێی بەرنامەزۆر بە جیدی هەوڵی بۆ لە ناوبردنیدژبەرانی خۆیهەم لە نێوخۆ و هەم لە دەره‌وەی وڵات داوە و بەداخێکی زۆرەوە، سەرکەوتنی زۆرێشی بەدەست هێنا. بالوێزخانەکانیکۆماری ئێسلامی و بنکه‌ به‌ رواڵه‌ت فه‌رهه‌نگی و ئایینییه‌کانی سه‌ر به‌و رێژیمه‌ باشترین شوێن بو دانانی رایه‌ڵکەی جاسووسی وسیخوڕیی رێژیم لە ولاتانی ئورووپاییبووە. کرینی ئەفراد و بوونی سیخوڕ وناردنیان بۆ ناو رێکخراوکان و تەماع وەبەڕنان و هەڕه‌شەلێکردن و زۆر کرده‌وه‌ی دیکە، کاریگەریی هەبوو لە سەر سەرکەوتن و لە بە ئەنجام گەیاندنی پێلانە رەش ودزێوەکانی رێژیم. کۆماری ئیسلامیشارەزایی تەواوی لە نەرم ونیانی و ترس و پاریزی زۆری ولاتانی ئورووپایی هەبوو بۆیە لە ئەنجامدانی هەرتێرۆرێک ترسو خۆفی نەبوو.

با تێرۆرێک وکردەوەی رێژیم پاش ئەنجامی تێرۆرکەبهێنمەوە :

تیروری ڤییه‌ن ، شەهێدکردنی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی

پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منییه‌تیی دەوڵەتی ئوتریش بەهۆی له‌ ده‌ستدابوونی نه‌وار و لەدەست دابوونی یەکێک لە بریندارەکانی تێرۆری دوکتورقاسملوو و هاوڕێیانی ، زۆر زووبۆیان دەرکەوت کە بریارده‌ر و ئەنجامدەری تیرۆره‌که‌ کۆماری ئێسلامیی ئێرانە. کۆماری ئێسلامیبە هه‌ڕه‌شه‌ی له‌قاودان و ئاشکراکردنیکڕینی به‌ نهێنیی چه‌ک له‌دەوڵەتی ئوترێش و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شارۆمه‌ندانیئوتریشیکه‌ له‌ ئێراننتوانی پێشگیری بکا له‌ راگیرکرانی دیپلۆمات تێرۆریستەکانیخۆی له‌ لایه‌ن ده‌وله‌تی ئوتریشه‌وه‌ و به‌ڕیوه‌چوونی لێکۆڵینه‌وه‌ و پێکهاتنیدادگا و هتد. له‌ ئاکامدا پێشی به‌وه‌ گرت راستییه‌کانیپێوه‌ندیدار بەو پێلانە رەشە و ئەم جینایەتە گەورەیەئاشکرا بکرێ و قاتلان بە سزایخۆیان بگەن.

دەوڵەتی ئوتریش بە بوونی ئەو زخت و زۆره‌ و سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ بازرگانی و سیاسییه‌کانی رێگای لە جێبه‌جێ بوونی پرۆسه‌ی دادپەروەری وعه‌داڵەت گرت. ئه‌و دەوڵەته‌ چاوی لە ئاست هەموو راستییەکان نوقاند و سوودێکی بازرگانیی زۆری لە مەعامەلە لە سالەکانی دوایی دا دەستکەوت . حیزبی دیموکراتی کوردستانبۆ ئەوەی دژی بڕیاریده‌وڵه‌تی ئوتریش له‌ سه‌ر داخستنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و تیرۆره‌ بوه‌ستیته‌وه‌ و کۆماری ئێسلامی لە مەرتێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بکێشێته‌ دادگای نێونەتەوەیی، دەبوولەگەڵ تەوایەتی دەوڵەت ودەزگای قانوونیی ئوترێش رووبەروو بێ. ئەوەش لە توانی نەتەوەی کورد وحیزبی دیموکرات دا نەبوو. دەوڵەتی ئوترێش نایەوێ ئەو شەرمەزاری و سووکایەتییەی تووشی بووە زۆرتربێت و لە ئاستی جیهانی دا لێی ئاشکرا بێ بۆیە ئێستاش ناهێلێ په‌روەندەی قەتلی دوکتور قاسملوو وهاوڕێیانی بکرێتەوە هەرچەند ئەو پەروەندەیە لە ویژدانی هەموو کوردێک بە تایبەتی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ هەتا هەتایە بە کراوەیی و زیندوویی دەمێنێتەوە.

بۆیە باسی تێرۆریشەهیدی مەزندوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی کرا هەتا جیاوازیی نێوان دادگای میکۆنووس و سیسته‌می قه‌زایی ولاتی ئه‌ڵمان لەگەڵ ده‌زگای قەزایی و ده‌وله‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندخواز و سوودپه‌رسته‌کانی دیکه‌ی ئورووپاییبە تایبەتیدەوڵەت و بەشی قەزاییئوتریش بۆ زۆر لایەن باشتر دەرکەوێ.

جیاوزییەکانی دادگای میکۆنووس

١ ـ دوای دووهەمین شەڕی جیهانی بۆ یەکەمین جار بوو دادگایەکی موعتەبەر ودادستانی ئالمان باسی تێرۆری دەوڵەتیی وڵاتێک واتە کۆماری ئێسلامی بهێنیتە گۆڕێ.

٢ ـ زیاتر لە 50 فەقەرە تێرۆر وکوشتار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ ئورووپا له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ کرابوو و 89 کەس لە ریبەرانی حیزب و ریکخراوەکانی کورد و ئێرانی به‌ هۆی ئه‌و تێرۆرانه‌وه‌ گیانیان لێ ئەستێندرابوو، بەڵام دادگایەکی عادلانە پێک نەهاتبوو کە لەبکەڕ و ئەنجامدەرانی تێرۆرەکان لێپرسینەوە ولیکۆلینەوەی جیددی بکا وکۆماری ئیسلامی دادگایی بکا (دیاره‌ زیاتر لە 200 کەسیش لە باشووری کوردستان وتورکیە تیرورکرابوون).

٣ ـ ئەوە لە مێژوو دا یەکەم جار بوو کە بە هۆی بەشی قەزایی سەربه‌خۆ و ئازایەتی و فیداکاریی دادستان ودادوەران ژومارەیەک لە رێبەرانی وڵاتێک کە هێشتا لە سەر کۆرسیی دەسەڵاتن بە تیرۆر و کۆشتن و بڕیارده‌ر و عامیلی کۆشتار تاوانبار دەکران.

دادگای میکۆنووسو رۆڵی مێژووییەکه‌ی و رۆلی قازییەکان و شاهیدان

کۆمیتەی عەمەلیاتی تایبەتی)ویژە ( یانکۆمیتەی کۆشکی فیروزە

چونکە ئەو کۆمیتەیە کۆبوونەوەکانی پیوه‌ندیدار به‌ تێرۆر و کۆشتنی لە کۆشکی فیروزە ئه‌نجام ده‌دا و بڕیارەکانی له‌ وێ دەدان، بۆیە بە کۆمیتەی کۆشکی فیروزەش ناوی دەبرێ.

پێکهاته‌ی کۆمیتەی عەمەلیاتی تایبەتی (ویژە) یان کۆمیتەی کۆشکی فیروزە :

*ریبەری نیزامخامەنەیی پیشتریش خۆمەینی

*سەرۆک کۆمارعەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی

*وەزیری دەرەوەی ئێرانعەلی ئەکبەر ویلایەتی

*وەزیری ئێتلاعاتعەلیفەلڵاحییان

* فەرماندەی سپای پاسدارانموحسین رەزایی

رەمزی عەمەلیات" : فریاد بزرگ علوی" رەمزی عەمەلیات ، رەمزی نێوان سەفارەتی کۆماری ئێسلامیی ئێران و کۆمیتەی ئەمنیەت لە نێوخۆی ئێران بوو.

پاسپورت: پاسپۆرتی تایبەت لە لایەن وەزارەتی دەرەوه‌ی ئێرانئاماده‌ دەکرا کە ئەگەر کەسێک گێرابا لە مافەکانی تایبەت بە یاسای دیپلۆماسی (مصونیت سیاسی)ی کەڵک وەرگرێ و زیندانی نەکرێ و ئازاد بکرێ.

شاهیدەکان : 180 شایەت و تاوتوێکردنی هەزاران ڵاپەڕە بە بەڵگەوە.

کۆبوونەوە(جەلەسە(ی دادگا 247: جەلەسە

ماوەی دادگا: سێ سال ونێوی کێشا

خەرج 9: میلیۆن مارک، دادگای میکۆنووس یەکێک لە پرخەرجترین دادرەسی یەکانی مێژووی وڵاتی ئاڵمان بووە.

تومەتبار لە روانگەی کۆماری ئێسلامیەوە: هەموو جارێ رێژیم تێرۆرەکانی ئەنجام داوە و خەتاکەی خستۆتە ئەستۆی ئوپۆزیسیۆنی کورد وئێرانی کە ئەوە بۆ خۆیان لە بەر کێشەی نێوخۆ یەکتریان کۆشتوە.

باڵوێزی کۆماری ئێسلامیی ئیران لە ئاڵمان(بۆن):

لە دادگا روون بۆوە کە حوسێن مووسەویان باڵوێزی کۆماری ئێسلامیکە تیرۆر و قەتلی رێبەرانی کوردی بە سەر ئۆپۆزیسیۆن دا هێنابوو و سوێندی لە سەر خواردبوو ، ده‌رکه‌وت کە ناوبراو نەک هه‌ر لە تێرۆری میکۆنووس دا بەڵکوو لە زۆربەی تێرۆرەکانی ئورووپا دا رۆلی بنەرەتیی گێڕاوە.

شاهیدەکان: بنەماڵەی شەهیدان بە وکیلەکانیانەوە توانیان کاریگەریی زۆر ئەرێنیان لەسەر دادگاهەبێ و لەگەڵ ئەوەش نەخش و روڵی حیزبی دیموکرات وئوپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند کەس کە لە کۆبوونەوەی میکۆنووس بە سلامەتی رزگاریان ببوو گرنگییزۆری هەبووە( ئەوانی رزگاریان بوو بۆ پیوەندی و گەیاندنی راستیە کان بە میدیای ئالمان رۆلی باشیان هەبو.(

بەڵام لە هەمووی ئەوانە گرینگتر ، رۆL و نەقشی دوو کەس بۆ دەرکەوتنی راسییەکان زۆر زیاتر بوو و کاریگەری سەرەکی هەبوو لە سەر بەرەو پێشەوەچوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکە.

١ ـ به‌نی سەدرسەروک کۆماریپێشووی ئێران

٢ ـ ئەبولقاسم میسباحیمەئموورێکی ئێتلاعاتیی رێژیمی ئێران (کۆماری ئێسلامی دەستوری کوشتنی ناوبراوی دابوو و خێزانیشی لە سەری کردبووه‌ جاسووس. ناوبراو توانیبوویلە ئێران هەڵێ و لەپێشداش پێوندیی لە گەڵ به‌نی سەدر پێک هێنابوو)

دیارە پێویستە نەقش و رۆلی دەسەڵاتی چوارەم واتە میدیای ئازادی ئالمان ، کانالەکانی راگەیاندن ، لە گەیاندن وباسی تیرۆری میکۆنووس و دادگاکەیدابە هێند بگێرێ و بەحەق نەقش و رۆلی خۆیان باش نواند.

تاقە یەک شت لە دادگا روون نەبۆوە و هەتا ئێستاش بە ناروونی ماوەتەوە کە کێ کام سێخور لە ریستورانیان دەرەوه‌ی ریستوران لە کاتی کوبوونەوەی رێبەرایەتیی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران زەنگی بۆ تیرۆریستان لێ داوە و لە جەریان وکات و گەیشتنی ریبەرانی دیموکراتبۆ رێستوران ئاگاداری کردوونەوە.

بریارە مێژوییەکەی دادگای ئالمان:

رۆژی پێنج شەمە ی10 ئاوریلی 1997 حوکمێکی 40 لاپەڕەیی بە هۆی دادگای میکۆنووس دەرچوو:

کۆماری ئێسلامیی ئێران بە گەڵالە دارێژ و بەڕێوەبه‌ری تێرۆری شەره‌فکەندی و هاوڕێیانی مەحکووم کران. حوکمی گرتنی وەزیری ئێتلاعاتی ریژیم ، حوجه‌تولئیسلام عەلی فەللاحیان دەرکرا.

میکۆنووس ئەو مانایه‌ی بەخشی بە گەلی کورد، داننان بە حەقانییەت ومەزلوومیەتی گەلێکی زۆڵملێکراو و لەقاودانی کردەوە دژەمرۆڤانەکانی رێژیمێکی تیرۆریست لە بەرزترین ئاستیدا ، ناساندنی کاربه‌دەستانی پایەبەرزی رێژیم وەک بریاردەر ، خامەنەیی ، رەفسه‌نجانی ، ویلایەتی و فەللاحیانبۆ ئەنجامی ئەو جینایەتە سامناکە بە جیهان ریسوایییەکی زۆر گەورەبوو کە ریژیم لە ماوەی 20 سال دا تووشی ئابڕووچوونێکی ئاوا گەورە لە ئاستی جیهانی دا نەببوو.

رۆلی حیزبولڵای لوبنان :

کۆماری ئێسلامیی ئێران وەکرێژیمێکی تێرۆریستبۆ دوو مەبەست یەکیان تێرۆر و سەرکۆتی دژبەران و جیابیران و دووهەم بۆ ناردنی شۆڕش بۆ دەرەوە پێویستی بە هێزی دیکەی وەک حیزبوڵلای لوبنان و حەماس و چەند بزووتنەوەی دیکەش وەک سپای مه‌هدی لە عێراق، جەهادی ئێسلامیی فەله‌ستین و هتد هەیە و هەرکام لە م گرووپانە لە شۆین وجێگای خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی پیلانەکانی کەلكی پێویستیان لێ وەردەگرێ. دیارە زۆربەیان وەک بازووی نیزامیی رێژیم و وەکسپای پاسداران و یان سپای قودس کەلکیان لێ وەرگێراوە و وەردەگێرێ. حیزبوڵلای لوبنان که‌ساڵانە چه‌ندین میلیۆن دولار لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرێ ، لە بە ئه‌نجامگەیاندنی تێرۆری میکۆنووسدا نەقشی زۆر گەورەی گێڕا و هەروەها لە سەرکۆتی خۆپێشاندانەکانی ئێرانیشدازۆر جار نەقشی هەبووه‌. بە پشتیوانیی رێژیم حیزبوڵلای لوبنان بۆتە هێزیک کە لەسەر زۆر شتی لۆبنان بریاردەرە. لە تیرۆری میکۆنووس جگە لە دارابیی خەلکیئێران، زۆربەیان لە بەکرێگیراوانی حێزبوڵلابوون کە گێران و زیندانی کران. ئەوە دەری دەخا کە پارە خەرج کردن و بەکرێگرتنی ئەو دەستە و گرووپە شیعانە بۆ ئەنجامدانی مەبەستەگلاوەکانی رێژیمچ گرنگیه‌کی هەیە.

تێرورێزیمی کۆماری ئیسلامی لە دوای بریاری دادگای میکۆنووس :

پاش بڕیاری دادگای میکۆنووس ، ئالمان و تێکڕای وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا باڵوێزه‌کانی خۆیان لە ئێرانبانگ کرده‌وه‌ و پێوەندییەکانیئێران له‌ گه‌ڵ ئەو وڵاتانە تووشی قه‌یرانی سیاسی بوو. ئەوە 6مانگی خایاند واتەهەتا سەرکەوتنی محه‌مەد خاته‌می لەهەڵبژاردنی سەرکۆماریدا درێژەی کێشا. پاش ئابڕووچوونی رێژیم لە ئاستی نێونەتەوییدا ، دادگای میکۆنووس کاریگەریی زۆری هه‌ بوو کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران دەنگ نەدەن بە کاندیدی قۆڵی توندره‌و و پاوانخواز و دەنگی خۆیان بدەن بە ریفورمخوازانی ئێران و کاندیدی ئەوان واتە محه‌مەد خاته‌می. رێژیم کە بەلێنی بە وڵاتانی ئورووپایی دا کە ئەو کرده‌وانە لە ئورووپا دووپات نابنەوه‌، باڵوێزی وڵاتانی ئورووپایی بۆ ئێران نێردرانەوە.

پاش ئەوەی کرده‌وە تێرۆریستیەکانی رێژیمی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی دا له‌ قاو دران و شەرمەزاریان بۆ ریژیم پێک هێنا،رێژیم لە دەره‌وەی ئێران لە ئورووپا و باشووری کوردستان و تورکیە دەستی لە ئەنجامدانی تێرٶر هەڵگرت ، بەڵام ماوەیەکی زۆری پێ نەچوو کەزۆر جینایەت و کۆشتار لە نێوخۆی ئێران دا کران بۆ نموونه‌ کۆشتنی نووسەران و سیاسییه‌ جیا بیره‌کانی وەک،داریووش و پەروانەی فروهەر و موختاری، پوویه‌ندە وژمارەیەکی زۆر دیکە کە ئەم قەتلە زنجیرەییانە کتێبیان لە سەرنووسراون وبە "تاریک خانەی ئەشباح" ناویان دەرکرد کە پاش ماەیەک هەموویان ئاشکرابوون و ده‌رکه‌وت کە ئەو جینایه‌ت و کۆشتارانە هەموویانکاری وەزارەتی ئێتڵاعاتی ریژیمن.

عەباس ئەمیرئینتیزام کۆنترین زیندانیی سیاسیی ئیران و وسه‌مبۆلی خۆراگری لە زیندانی ئێوین وتی لە ئاسۆی بڕیاری دادگای میکۆنووس شەقبردن و ڵەرزینی بناغەکانی دەسەڵاتی نیزامی جینایەتکار و خۆینڕێژی کۆماری ئێسلامی بەدی دەکرێ.زۆر کەس پێی وابوو ئەم دادگایە دەنگدانەوەیەکی یه‌کجار گەورەی هەبوو وئورووپا و هەموو جیهانی هەژاند و نارەزایەتییه‌کی گه‌وره‌ی به‌ره‌وڕووی رێژیمی ئێران کرده‌وه‌.

7 سال پاش بریاری دادگای میکۆنووس بە هیممەتی مونيکا تيلمه‌ن شارەداری ناوچه‌ی شارلوتن بورگ ويلمرزدورفی ئاڵمان له‌وحی له‌بیرمانه‌وه‌ لەبەر دەم دادگای میکۆنووس دادەنرا کە سەدان کورد لە سەرانسەری ئورووپا بۆ بەشداری لەمەراسمی دانانی له‌وحی له‌بیرمانه‌وه‌و رێز گرتن لە شەهیدانی میکۆنووس وخانمی مۆنیکا تیلمه‌نی شاره‌داربەشداری ئەم رێو رەسمە بوون.

لەکۆتایی دا دەپرسین ئاخۆ ئەگەر لە ئوتریش داددگایەکی عادڵانە لێکۆڵینەوەی لەتێرۆری دوکتورقاسملوو وهاوڕێیانی کردبا، ئەرێ تێرۆر و کۆشتاری میکۆنووسی ئالمان رووی دەدا؟ ئەگەر ئەمڕۆ یەکیەتیی ئورووپا بە هاوکاریی ئەمریکا تەحریمیئابووریی رێژیمی ئێران دەکەن ، زۆر زووتر بۆ پێشگیری لەتێرۆریزمی دەوڵەتیی ئێران و تەمبێی ئەوانئەو کارەیان کردبا و پێشیان لە سەدان تیرور لە ئورووپا و جیهان دا نەدەگرت؟ ئاخۆ ئەگەر ئەو کارە کرابا کۆماری ئێسلامی دەیتوانی یارمەتیدەرێکی گەورە بۆ ئەلقاعیدە لە سەرانسەری جیهان بێ وئەلقاعیدەش دەیتوانی به‌بێ پشتیوانێکی بەهێز بە تایبەت کۆماری ئێسلامیی ئێران، کارەساتی 11 سێپتامبری ئەمریکا بخۆلقینێ؟

وەک نووسەری ئەم دیرانە لە 16 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری مێژوویی دادگای میکۆنووسدا،وێڕای رێزگرتن له‌ قازییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رانی دادگاکه‌،سه‌ری ڕیز بۆ شه‌هیدانی ئه‌و تیرۆره‌ و هەموو شەهیدانی حیزب وگەڵ دادەنوێنم و هیوادارم بە کاری جیددی و بە بەرنامە، ئاواتی ئەو شەهیدانە و هەمووشەهیدانی کورستان وەدی بێن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.