ahmad-rejeb.jpgبه‌ به‌ر چاوی هه‌موو دنیا حكومه‌تی عێراق به‌ پاڵپشتی ئێران كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریووی شاره‌كانی به‌غدادو ناوه‌راست و خوارووی عێراق

ئه‌نجامئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بڵێ تاكه‌ی ئه‌م خوێنرشتنه‌ درێژه‌ی هه‌یه؟.
‌چوار مانگه‌ راپه‌رین له‌ پێناو چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ره‌خساندنی هه‌لی كارو دابینكردنی ئاوی خواردنه‌و ده‌ستیپێكردووه‌ به‌ڵام له‌ جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران حكومه‌ت گریێ تێبه‌ربووه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك ئه‌گرێ و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانیان ئه‌كات و، بۆ ئه‌و كاره‌ گڵاوه‌و له‌ ژێر چاودێری سوپای پاسدارانی ئێران و پسپۆرانی سه‌ربازی،‌ داموده‌زگای ئه‌من و ئاسایش و هه‌واڵگیریی تایبه‌تی دامه‌زراندووه‌ بۆ كوشتن و فراندن و، هیچ جیاوازییه‌كی له‌ نێوان نێرو مێ ولاوو په‌ككه‌وته‌ نه‌كردووه‌و، هه‌موورۆژێك ئه‌و ره‌فتاره‌ قیزه‌ونه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌.
رای گشتی جیهان و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ونه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب تابلۆیه‌كی ترسناك و دزێو ئه‌بێنن له‌ تێهه‌ڵدان و گرتن و كوشتن و خوێنرشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێك بده‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و تاوانه‌و، له‌مرۆژانه‌ی دواییدا به‌ پێی نه‌خشه‌كانی موقتدا سه‌درو ئێران ده‌ستكرا به‌ سوتاندنی خێوه‌ته‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ به‌ غداو شاره‌كانی تر وه‌ك هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵ بۆ ده‌مكوتكردنی ده‌نگی نیشتمان وگه‌ل كه‌ داوای مافی ره‌وا ئه‌كات له‌ نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆ بتوانێت ئه‌من و ئاسایش مسۆگه‌ر بكات و، ئه‌وه‌ی ئێستا رووئه‌دات زۆرانبازییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ نێوان هێزی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش وهێزی رۆشنبیری و هه‌موو كه‌سانی هوشیاری خاوه‌ن هه‌ست له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا و، هێزی دزو حه‌رده‌و گه‌نده‌ڵكاران و، سه‌ره‌رای دزی و سته‌مه‌كاری و بردنی سامانی گشتی و خه‌یروبێری عێراق گه‌نده‌ڵكاران وڵاتفرۆشن وئه‌ڵقه‌ له‌ گوێی بیكانه‌ن.
خه‌ڵك كۆشتن ئاسان نییه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن حزبه‌ شیعه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی تایفه‌گه‌ری كارێكی ساناو ساكاره‌ و ئازادانه‌ به‌ فیشه‌ك به‌ به‌ر چاوی دنیاوه‌ خۆپیشاده‌ران ئه‌كوژن و به‌و شێوه‌یه‌ نیازیان وایه‌ كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و، حكومه‌ت بیده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ كاتێكدا پاكتاوكردن و كوشتنی ئه‌نقه‌ست وگرتن وفراندن به‌رده‌وامه‌.
میلیشیاكانی حزبه‌ شیعه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هێرشی درندانه‌ ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و بۆ نمونه‌ ژماره‌یه‌كی رۆخسار پێچراو به‌ په‌رۆو ده‌مامكیان كردووه‌و هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكیان پێبووه‌و به‌ ده‌سترێژ حه‌وت خۆپیشانده‌ریان له‌ شاری ناسریه‌ { زیقار} كوشتوه‌ و . چلی تریشی بریندار كردووه‌و، له‌ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان چوونه‌ته‌ پاڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت و سوپای عێراق.
حكومه‌ت به‌ ناوی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی عێراق و شه‌مه‌نده‌فه‌ر توانی میلیشاكانی حزبه‌ شیعه‌كان كۆ بكاته‌وه‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و، له‌و رێگایه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان نه‌هێڵێت بۆیه‌ چالاكه‌وانان له‌ به‌غداو پارێزگاكانی تر داوای یارمه‌تیان كرد له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی جیهان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازادیخوازو دادپه‌روه‌رن په‌له‌ بكه‌ن و ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق چیتر قه‌سابخانه‌ دروست نه‌كات و ده‌ست له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵگرێت.
ده‌یان و سه‌دان هه‌زار تا ئه‌گاته‌ ملیۆن له‌ لاوانی كچ و كوری عێراق، هه‌ر هه‌موویان به‌ یه‌ك ده‌نگی بڵندو بیستراو له‌ گوره‌پان و شه‌قامه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كان كه‌ به‌غدای پایته‌خت و زۆربه‌ی شارو شارچكه‌كانی ناوه‌راست و خواری عێراقی گرته‌وه‌ وتیان نا بۆ گه‌نده‌ڵی و، نا بۆ گه‌نده‌ڵكاران و، نا بۆ حزبه‌كانی تایفه‌گه‌ری و پشكپشكینه‌ و، به‌ڵی بۆ چاكسازی و خزمه‌تگوزاری باشتر، نا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران.
زیاتر له‌ سه‌د رۆژه‌و راپه‌رین درێژه‌ی هه‌یه‌ و، رۆژانه‌‌ خوێن ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بگه‌رێته‌وه‌ بۆ عێراق" بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌رگی نه‌مێنێ و، قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بوه‌ستن و، حكومه‌تێكی باشتر و ده‌ستپاك دروست بكرێت" وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌ دزه‌كان دۆر بخرێنه‌وه‌و، به‌ زووترین كات هه‌ڵپژاردنی نوێ ئه‌نجامبدرێت و، تاوانباران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران بدرێنه‌ دادگاو زوربه‌یان ناسراون.
تا حزبه‌كانی شیعه‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌ هیچ گۆرانكارییه‌ك له‌ عێراق روونادات چونكه‌ گه‌نده‌ڵكاران كاروباری وڵات به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن، گه‌نده‌ڵی و دزێنی سامانی گشتی به‌رده‌وامه‌ و، سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری و پشكپشكێنه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئێرانه‌وه‌ زه‌مینه‌یه‌كی بته‌وتر دروست ئه‌كات و، زیاتر نه‌شونه‌ما ئه‌كات و، مافه‌كانی گه‌ڵ روو له‌ نشوستی و ویرانكاری ئه‌كات و خواستی جه‌ماوه‌ر نایه‌ته‌دی.
خۆپیشاده‌ران ئه‌ڵێن : به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بیده‌نگ بین، گه‌نده‌ڵكاران خۆیان هاویشتووه‌ته‌ باوه‌شی بیگانه‌ وبه‌رژه‌وه‌ندی عێراقیان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێكی تر كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت عێراق له‌ كێشه‌كانی رزگاری بێت و پێشبكه‌وێت ، وڵاتێك گوێ به‌ مافه‌كانی هاونیشتمانیانی عێراقنه‌دات و، ده‌ستیان كراوه‌ بێت چه‌ندین ملیۆن كه‌سی عێراقی له‌ وڵاتی خۆیان ژێر ده‌سته‌ بن و ، شورشگێرانی ئوكتۆبه‌ر بیده‌نگ نابن وداوای یارمه‌تی له‌ هه‌موو ئازادیخوازان و رێكخروه‌كانی مه‌ده‌نی و نیوده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌ن.
29/1/2020

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.