ahmad-rejeb.jpgناحه‌زان و دوژمنانی شیوعییه‌ت له‌ چاوپێكه‌وتن و لێدوانه‌كانیان هه‌لیان بۆ ئه‌ره‌خسێ و هیرشی توندو تیژو ژه‌هراوی و دوور له‌ راستگۆیی‌ ئاراسته‌ی حزبی

شیوعی ئه‌كه‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی رابردوو تێكۆشانی ئه‌و حزبه ماندونه‌ناسه‌‌و رۆڵی كارامه‌ی له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاوات و خواست و ئاره‌زوو ئازادی گه‌ل و نیشتمان بهێننه‌ به‌رچاویان و كوێرانه‌ قسه‌ی پرۆپوچ ئه‌خه‌نه‌‌نه‌ پاڵی ئه‌و حزبه‌ مه‌زنه‌ خاوه‌ن تێكۆشان و هه‌زاران شه‌هید.

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و، له‌ به‌رنامه‌ی رووداو مێژووی كه‌ناڵی NRT  له‌ چاوپێكه‌وتنكدا له‌ گه‌ڵ به‌رێز : حامید حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رده‌ له‌ سه‌ر زۆر شت هه‌ڵئه‌داوه‌و ئه‌ڵێت ئێمه‌ی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سۆشیالیستی كوردستان و ئیسلامییه‌كان بانگهێشت كراین بۆ ئێران و له‌وێ له‌سه‌ر چۆنێتی گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ رێككه‌وتین و هه‌روا چۆنێتی هێنانی سوپای پاسداران و، له‌ هاتنه‌وه‌ماندا بۆ خۆ پاراستن له‌ چه‌كی كیمیاوی ماسك (قناع) و ده‌رزیان به‌ سه‌رماندا دابه‌ش كرد.

پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ پرسیاری كردو وتی : ئه‌ی ماسك و ده‌رزیتان دا به‌ خه‌ڵكی شار ؟.

حامید: نه‌خێرو، كێ ئه‌توانێت به‌و شه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بكات.

پێشكه‌شكار: رۆڵی تۆ له‌و ئۆپراسیۆنه‌، ئۆپراسیۆنی گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ چی بوو؟

حامید : به‌رپرسی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بووم و، به‌ موقده‌م ( تارانی) م وت من هیزه‌كانم ئه‌نێرمه‌ پێشه‌وه‌و، موقده‌م تارانی زۆری پێخۆش بوو.

پێشكه‌شكار : هه‌ندی لایه‌ن له‌ مه‌ترسی ئه‌و جۆره‌ ئۆپراسیۆنه‌ ئاگادارییان پێداون ،   وه‌ك حزبی شیوعی و ئیسلامییه‌كان.

حامید : حزبی شیوعی چی ، كه‌ی ئه‌و قورسایه‌ی هه‌یه‌ به‌شداری بكه‌ن یا نه‌كه‌ن ،  په‌نجا كه‌سێكن!.

پێشكه‌شكار ئاماژه‌ به‌ زۆر شت ئه‌دات وه‌ك: تاڵانكردنی پاره‌و زێری بانقی هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌ی و ، ته‌قاندنی بینای توتنه‌كه‌ (تنقیحه‌كه‌) و بردنی كتێب و هه‌موو ده‌ستنووس و شتی ترو، ئه‌ڵێن بۆ یه‌ك ئه‌نكوستیله‌ په‌نجه‌ی مردووتان بریوه‌ته‌وه و، ئیوه‌ تاوانبارن به‌وه‌ی خه‌ڵكتان ئاگادار نه‌كردووه‌و، سور ئه‌زانن سه‌دام حوسه‌ێن به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی ئیوه‌و ئێران ده‌ستناپارێزێت‌ و، بۆچی فرۆكه‌وان( تارق ره‌مه‌زان) كه‌ كیمیاوی رشت به‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان له‌ سلێمانی ئازادتان كرد

حامید وتی: نه‌مانزانی سه‌دام حوسه‌ێن كیمیاوی به‌ سه‌رماندا ئه‌رژێنێت و، من ئاگام له‌ بردنی پاره‌ی بانقه‌كه‌ نییه‌و وابزانم ئێران بردوویه‌تی و، په‌نجه‌و ده‌ستی كه‌س نه‌براوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ بوختانه‌و، سه‌باره‌ت به‌ تارق ره‌مه‌زان نازانم چی بڵێم دیاره‌ ( خه‌ت مایله‌) و كارێكی باشی بۆ كورد كردووه‌ بۆیه‌ ئازاد كراوه‌و ‌، حامید حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خۆی له‌ زۆر شت دزییه‌وه‌و وه‌ڵامی نه‌داوه به‌ڵام هاوكاری ئێران له‌ كرتنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ شانازی ئه‌زانێت.‌

له‌میانی ئاخافتنه‌كانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی زۆری شتی باسكرد و راشكاوانه‌ وتی ئێمه‌ هیچمان نه‌كرد به‌ڵكو خه‌ڵك راپه‌رینی كردو، من به‌رپرسی عه‌سكه‌ری بووم وه‌ك حامیدی حاجی غالی هیچم بۆ راپه‌رین نه‌كرد به‌ڵام به‌رێز حامید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كتبی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و نابی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی زبر به‌كار بهێنێت وهه‌وڵ نه‌دات مێژوو بشێوێنێت و راستگۆیان قسه‌ بكات و، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی له‌ سه‌نگ و قورسایی حزبی شیوعی پێویسته‌ به‌ خۆیدابچێته‌وه‌،

له‌ سه‌ره‌تای تێكۆشانی چه‌كداری په‌یوه‌ندی نێوان حزبی شیوعی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بته‌وو سه‌قامگیر بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا جاروباری گرژی و ناكۆكی وده‌مارگیری رووی ئه‌داو، زۆر جار رێكه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوولا  ئه‌كراو، له‌ شه‌رو پێكدادان له‌ گه‌ڵ رژێمی خوێنرێژی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به‌ هانای یه‌كتر ئه‌چوون و، هاتووچۆو وسه‌ردانی یه‌كتر له‌ نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و عه‌زیز محه‌مه‌د سكرتێری حزبی شیوعی عێراق گه‌رم بوو، به‌ڵام به‌ كرداری دوژمنكارانه‌ ناحه‌زان توانیان شه‌رێكی خوێناوی له‌ پشتاشان دروستبكه‌ن و، بووه‌ هۆی شه‌هید كردنی 67 شیوعی و( لێره‌دا وه‌بیر به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی ئه‌هێنمه‌وه‌و ئه‌ڵێم شیوعیه‌كان 50 یان 60 كه‌س نین كاكی به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵكو خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیدن‌.

له‌ پاش قه‌سابخانه‌كه‌ی پشتاشان و، ئاشتبوونه‌ جاریكی تر تێكۆشان له‌ دژی رژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی و یه‌كێتی درێژه‌ی هه‌بوو وه‌ك گرتنی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ و، شه‌ركه‌ی قه‌لاقایمزو كه‌لۆش و گه‌رمیان له‌ رۆژانی ئه‌نفالداو، خوێنی شه‌هیدانی شیوعی و یه‌كێتی تێكەڵاو بوو ، ته‌نها له‌ به‌رنگاری فاشیسته‌كانی به‌عسدا له‌ 9 ی نیسانی 1988  له‌ ئاوایی تازه‌شارو شیخ حه‌میدی بناری گل خوێنی 8 قاره‌مانی شیوعی به‌ سه‌رپه‌رشتی مولازم سامی و 12 قاره‌مانی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید نازم بچكۆل و، به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هاورێیانی حزبی شیوعی و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بۆ زیاتر له‌ مانگێك دژ به‌ رژێمی دیكتاتۆری به‌غدا له‌ دۆڵه‌ كۆكاو شاخی چه‌كوش له‌ قه‌ندیلی سه‌ركه‌ش.

بێشك به‌رێز حامید حاجی غالی وه‌ك فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌زانێت شیوعییه‌كان و حزبه‌ نه‌به‌زه‌كه‌یان حزبی شیوعی هیچ كات له‌ تێكۆشان دوانه‌كه‌وتووه‌ و رۆڵیان دیاره‌ له‌ شه‌ۆه‌كانی : قزله‌ر، سێكانی، بادێنان، باڵه‌كایه‌تی، سوێله‌میش، بۆڵقامیش، شه‌قلاوه‌، سماقوڵی ، گه‌رمیان و نه‌وجول و هتد...

10/3/2020

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.