ayet moradiferئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ساڵی‌ 1388 بدینه‌وه‌، بۆمان ڕوون و به‌رچاو بوو كه‌، له‌ كێبه‌ركێ‌ نێوان دوو به‌ره‌ واته‌ ریفورمخوان و ئوسولگه‌رایان دا، هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی‌ پێ‌ هات و به‌ كودتا كردنی‌ لایه‌نی‌ پاوانخواز، مۆره‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی‌ خۆیان كرده‌

ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌و به‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری‌ كرا. سه‌ره‌نجام له‌ درێژه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربرینی‌ به‌ره‌ی‌ رێفورمخوازان و لایه‌نگرانی‌ دا سه‌رانی‌ ریفورمخواز خوازیاری‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌كانی‌ خه‌ڵك بوون و ئه‌م داوایه‌ش له‌ لایه‌ن تاقمی‌ پاوانخوازه‌وه‌ پشت گوێ‌ خرا. هه‌ر بۆیه‌ ده‌نگده‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌ به‌ دروشمی‌ كوا ده‌نگه‌كانمان رژانه‌ سه‌رشه‌قام و پاش به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی‌ یه‌ك مانگه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ دژی‌ ئه‌و ساخته‌كاریانه‌، بیانووی‌ سه‌ركوتكارییه‌كان كه‌وته‌ ده‌ستی‌ پاوانخوازان و به‌ ده‌یان كه‌س له‌و باره‌وه‌ بوونه‌ قوربانی‌ ئه‌م كێبه‌ركێیه‌. ره‌وتی‌ ڕووداوه‌كه‌ وا چووه‌ پێش كه‌ تاقمی‌ پاوانخواز به‌ ته‌واوی‌ ده‌سه‌لاَتیان گرته‌ ده‌ست و مه‌ترسی‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیان لێ‌ نیشت. هه‌ر بۆیه‌ ره‌وتی‌ ریفورمخوازانیان به‌ گشتیی‌ پاڵ پێوه‌ ناو به‌شێك له‌ یاریده‌ده‌رانی‌ ئه‌م ره‌وته‌یان له‌ دادگایه‌كی‌ فه‌رمایشی‌ دا محاكمه‌ كردو بارودۆخی‌ ولاَتیان به‌ره‌و ئاقارێكی‌ چیان پێ خۆش بوو برد.له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ رانه‌وستان و له‌ ئاكامدا سه‌رانی‌ ره‌وتی‌ ریفورمخوازانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردو له‌ شوێنه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان هه‌روا چاره‌نووسیان ناڕوون هێشتۆته‌وه‌.

دیاره‌ هه‌ر وه‌ك شاهیدی‌ ئه‌وه‌ین كه‌ به‌م زووانه‌ خولێكی‌ دیكه‌ له‌ هه‌ڵبژادنه‌ به‌ ناو دیموكراسییه‌كه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ژێر چه‌تری‌ ئه‌م نیزامه‌دا بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌ بچێ‌ و تاقمه‌كانی‌ رێژیم له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ فریودانی‌ خه‌ڵك و مسۆگه‌ر بوونی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك به‌ بیانووی‌ گۆڕان و گۆڕانخوازی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خۆوه‌ و، خه‌ڵك بۆ سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان هان ده‌ده‌ن. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ‌ كه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد بۆ دوا ساته‌كانی‌ ماڵئاوایی‌ یه‌كجاری‌ له‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی‌ بكاو پاڵێوراوێكی‌ دیكه‌ جێگای‌ ناوبراو بگرێته‌وه‌.

هاتنه‌ سه‌ر شانۆی‌ دووباره‌ی‌ ریفورمخوازان به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌ده‌سته‌وه‌گرتنی‌ ده‌سه‌لاَت ئه‌و جار بۆمان ڕوون ده‌بێته‌و كه‌ به‌ره‌ی‌ ریفورمخوازان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆ و نوێیان پێ‌ نییه‌ و ته‌نیا خه‌م خۆری‌ نیزامه‌كه‌یانن و له‌ لێدوانه‌كانیان دیاره‌ كه‌ سیگناڵی‌ رێبه‌ری‌ نیزامیان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن وه‌رگرتووه‌ و، به‌ پلانێكی‌ درێژماوه‌ و، به‌ قه‌ولی‌ خۆیان ده‌یانهه‌وێ‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌و قه‌یرانانه‌ كه‌ تێی‌ كه‌وتووه‌ رزگاری بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ له‌ دوا ساته‌كانی‌ خۆپالاَوتن دا و، له‌ ده‌قه‌كانی‌ 90 ده‌ركه‌وت كه‌ ره‌فسه‌نجانی‌ پاش چه‌ند جار راوێژكردن له‌ گه‌ل خامنه‌یی‌ و به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ راگه‌یه‌ندنه‌كان خۆی‌ وه‌ك به‌ربژێری‌ به‌ره‌ی‌ ریفورمخوازان دیاری‌ كردو وا چاوه‌ڕوان ده‌كری‌ كه‌ ناوبراو وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ نه‌ناسراو بێ‌ په‌یامی‌ ریفورمخوازان به‌ گوێی‌ دنیا دا بگه‌یه‌نێ‌. به‌لاَم لێره‌دا پرسیار دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ ئایا هاتنه‌ مه‌یدانی‌ ریفورمخوازان و یه‌ك له‌وان ره‌فسه‌نجانی‌ تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌رانی‌ پاوانخواز یا كۆماری‌ ئیسلامیی‌ رزگار كردنه‌ له‌ قه‌یرانه‌ نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و له‌ هه‌مان ده‌قه‌ی‌ ئاخرادا ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد به‌ربژێری‌ خۆی‌ واته‌ مه‌شایی‌ بۆ پاڵێوراوی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كرد و رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد واته‌ مه‌شایی‌ و، مه‌شایی‌ واته‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ڕێژیم و خوازیاری‌ سزادانی‌ ناوبراو بوون كه‌ هێڵه‌ سووره‌كانی‌ تێپه‌ڕاندووه‌. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ هێشتا ناوبراو تامه‌زرۆی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ و نایهه‌وێ‌ جێگاكه‌ی‌ چۆڵ بكرێ‌.

لە كۆتایی‌ داو به‌ پێی‌ یاسای‌ رێژیم، ده‌بێ‌ چاوه‌ڕوانی‌ دوا بڕیاری‌ شوورای‌ (نگهبان) بین و بزانین به‌ره‌كه‌تی‌ ئه‌م شوورایه‌ وه‌به‌ر كام لایه‌ن ده‌كه‌وێ‌ و له‌ كوێوه‌ سه‌ر هه‌ڵ دێنێ‌ و ئاكامه‌كان به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوا.

نووسین: ئایه‌ت مرادی‌ فه‌ر

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد