ebraim_jehangiri.jpgدوای ئه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا که‌وتنه‌ گفتگۆوه‌ و ئه‌گه‌ری ئاسایی بوونه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ هه‌یه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات خه‌ریکه‌ سه‌ر له‌خۆشیان و له‌ خه‌ڵکیش ده‌شێوێنن. وڕێنه‌ی دیالۆگ و گفتگۆ کاتێ زه‌ق بۆوه‌ که‌ عه‌بدوڵا ئۆجالانی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای له‌ پژاک کرد که‌ هه‌وڵ بدا ده‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامی ئێران

بکه‌وێته‌ گفتگۆوه‌. ئه‌وانیش هه‌ر سێ و دوویان لێنه‌کرد و له‌ په‌یامێک رایان گه‌یاند که‌ " به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى سیاسى هه‌رێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌و پرسه‌ى که‌ پێوسته‌ به‌ شێوه‌یه‌کى جدى له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تى یانزده‌هه‌مه‌وه‌ رێبازى چاره‌سه‌رى بۆ پێشکه‌ش بکرێت، پرسى کورده‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌م پرسه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه‌ به‌ڵکو به‌ له‌به‌رچاوگرتنى به‌فروانى ئه‌و گۆره‌پانه‌ى که‌ له‌ خۆوه‌ى ده‌گرێت، له‌سه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌کانى ئێران و ره‌وتى گۆڕانکاریه‌کانی، کاریگه‌رى ده‌بێت " دیاره‌ پژاک پێی وایه‌ ئێستا که‌ باسی ئازادی زمانی زکماک ده‌کرێ و پێویستی کۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵاواردن له‌ دژی گه‌ڵان و بابه‌تی له‌م چه‌شنه‌ باس ده‌کرێ ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ خڕ و پتوونی به‌رهه‌می خه‌با‌تی گه‌لی کورد وخه‌باتی پژاکه‌ و که‌سی دیکه‌ نا؟! ""به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یکه‌ له‌ ئێرانى هه‌یى له‌ پرسگه‌لى وه‌ک پێویستى کۆتایى هێنان به‌ هه‌ڵاواردن له‌ دژى گه‌لان، ئازادى په‌روه‌رده‌ به‌ زمانى دایک و بابه‌تى له‌م چه‌شنه‌ باس ده‌کردرێت، به‌رهه‌مى پێداگرى و تێکۆشانێکه‌ که‌ گه‌لى کورد و PJAK له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنى که‌ش و هه‌واى دیموکراتیک له‌ ئێراندا پێکهاتووه‌."" (له‌ ده‌وقی په‌یامه‌که‌ی پژاک را کۆپی کراوه‌)

له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ کاک مسته‌فا هیجری له‌ دیمانه‌یه‌کدا ئه‌گه‌رچی وه‌ک واقع هیچ هیوایه‌کی به‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌راز هێلکه‌ بکات به‌لام هه‌ر خودی ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌رانه‌ بۆ من جێگای سه‌رسووڕمانن. کاک مسته‌فا ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران مافه‌كانی كورد بسه‌لمێنێت ئاماده‌ن به‌ناوبژیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵیدا بكه‌ونه‌ گفتوگۆ." ئه‌و قسه‌یه‌ وه‌ک گوتارێکی دیپلۆماتیک و سیاسیی هیج کێشه‌ی نییه‌ و زۆرێش جوانه‌ و راستیشه‌ به‌لام ئایا ده‌کرێ له‌ سه‌ر بناخه‌ی ئه‌گه‌ر و بێ هه‌ڵسه‌نگاندن یان بێ له‌به‌ر چاو گرتنی راستیه‌کان ئێمه‌ هه‌ر به‌ته‌مای ئه‌گه‌ر بین؟ باشه‌ لیره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا چ گۆڕانکارییه‌ک له‌ ئێران دا پێک هاتووه‌ که‌ حیزب و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کان ئاوا بڕواننه‌ مه‌سه‌لی کورد له‌ ئێران و ئه‌و پرسه‌ هه‌ر یه‌ک لایه‌نه‌ بورووژێنن. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ئێران دا ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ ئه‌وه‌ کورد و حیزبه‌کان نین که‌ ده‌بێ ئه‌و کاره‌ بکه‌ن به‌ڵکوو ئه‌وه‌ رێژیمی فاشیستی مه‌سه‌بی ئێرانه‌ که‌ ده‌بێ ده‌فکری چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ دابێ! ئه‌وه‌ حکوومه‌ته‌ چنگ به‌ خوێنه‌که‌ی ئێرانه‌ ده‌بێ داوا له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کان و نوێنه‌رانی کورد بکات تا ده‌گه‌ڵی دابنیشن و تا بگه‌نه‌ رێککه‌وتنێک له‌ سه‌ر ئه‌ساسی مافی کورد و ئه‌و رێگا چاره‌یه‌ تاو و توێ بکه‌ن که‌ ده‌توانێ کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تیه‌کانی کورد بێنێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیرکراودا. با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و قسانه‌ی کاک مسته‌فا ده‌گه‌ڵ په‌یامی پژاک مه‌ودایان زه‌مین وئاسمانه‌. پژاک ره‌سمه‌ن نامه‌ ده‌نێری بۆ ده‌وله‌تی ئیستان و کاک مسته‌فا وڵامی پرسیار ده‌داته‌وه‌.

کێ ده‌گه‌ڵ کێ وتووێژ ده‌کات؟

ئه‌گه‌ر دایبنێین حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران یه‌کده‌سته‌ و ده‌یهه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات ئه‌و ده‌م ئه‌و پرسیاره‌ به‌ڕه‌وڕوومان ده‌بیته‌وه‌ که‌ ئه‌و حکوومه‌ته‌ ده‌گه‌ڵ کێ دابنیشێ بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد. ئه‌وه‌ پژاک ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران ئیستا به‌ ئاکامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ کرانه‌وه‌یه‌ک له‌ ئێران و له‌ کوردستان دا هه‌بێ هه‌مووی هه‌ر به‌رهه‌می خه‌ڵک و پژاکه‌! واته‌ ئه‌وانی دیکه‌ فت! جارێ لێره‌ سه‌قه‌تی ئه‌و روانگه‌ و بیرۆکه‌یه‌ چ وتووێژ بکرێ و چ نه‌کرێ دواڕۆژێکی ره‌شمان بۆ رۆژهه‌ڵات  بۆ پێشبینی ده‌کات! که‌وایه‌ ئه‌و حکوومه‌ت ده‌گه‌ڵ کێ ده‌بێ دانیشێ؟ جارێ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ته‌نیا پژاک نامه‌ی ره‌سمی بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ناردووه‌ و خوازیاری گوتوبیژه‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌. به‌ڵام ئایا بێ ئه‌وه‌ی توانا و پوتانسیه‌لی کورد و حیزبه‌کان له‌ یه‌ک به‌ره‌ دا رێک بخرێ ئیمکانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ رێژیم ده‌گه‌ڵ لایه‌نیک وتووێژ بکات؟ ئه‌گه‌ر ولامه‌که‌ ئا بوو ئایا ئه‌و وتووێژانه‌ تاکتیکی ده‌بێ وهه‌رکه‌سه‌ و ته‌نیا له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و قواستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌تێک ده‌بێ که‌ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆسیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئێران یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد و گه‌لی رۆژهه‌ڵات دا ده‌بێ. ئایا ئه‌گه‌ر وتووێژێکی له‌م چه‌شنه‌ ده‌س پێبکا ئیمکانی به‌ ئامانج گه‌یشتن و سه‌رکه‌وتنی به‌ شیوه‌ی گشتی هه‌یه‌ یان نا ئه‌وه‌ش خۆی باسێکی دیکه‌یه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌دی گه‌ڵۆ کورد ده‌گه‌ڵ کێ وتووێژ ده‌کات؟ ئاخر خۆ له‌ ئێران ئه‌گه‌ر جاران یه‌ک ناوه‌ندی هێز هه‌بووو و دوایه‌ بوو به‌ دوو ئیستا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ 3 ی ناوه‌دنی به‌هێزی بڕیار دان هه‌ن. یه‌کیان خامنه‌یی و دارو ده‌سته‌که‌ی و به‌شێک له‌ سپای پاسداران و هێزه‌ ئه‌منی و نیزامیه‌کان. دووهه‌م خودی سپای پاسدران و هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌کان و له‌ سه‌رووی هه‌موان سپای قودس که‌ هه‌م له‌ سیاسه‌تگوزاری وهه‌میش له‌ ڕووی ئابووری و سازمانییه‌وه‌ سپایه‌کی ته‌واو جیاوازه‌ و جگه‌ له‌ ڕیبه‌ری پیوه‌ندی به‌ هیچ یه‌ک له‌ به‌شه‌کانی هیزی سوپاو ئه‌رته‌شه‌وه‌ نییه‌. سێهه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌سگای تازه‌دامه‌زراوی ده‌وڵه‌ت که‌ دڵنیام جارێ پاشماوه‌کانی ئه‌حمه‌دی نیژاد و سوپای لایه‌نگری ئه‌حمه‌دی نیژاد  له‌ زۆر شوێنی حه‌ساسی ده‌وڵه‌تی دا هه‌ر ماون و ده‌ست رۆیشتوون.

جگه‌ له‌مه‌ به‌ له‌به‌ره‌ چاوگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش که‌ رێژیم له‌ دوای هاتنه‌ سه‌رکاری رووحانی به‌رامبه‌ر به‌ کورد له‌ هیچ به‌ستێنێکی سیاسه‌سی ئاڵۆگوڕێ سه‌ره‌تاییشی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیتووه‌. گۆڕان یان مل که‌چ کردن له‌ به‌رامبه‌ر گوشاره‌کانی رۆژئاوا دا هیچ هۆکار و به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌ که‌ رێژیم له‌ سیاسه‌تی ناوخۆش دا هه‌مان گۆڕان کاری بکات شێوازێکی دیکه‌ له‌ ساسه‌ت هه‌ڵبژێڕێ. به‌و پییه‌ و به‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ ده‌بی بگه‌یه‌نه‌ ئه‌و ئاکامه‌ که‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ گوتوبێژ ده‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامی ئێران نه‌ته‌نیا هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقعی له‌ پشت نییه‌ به‌ڵکوو ده‌گه‌ڵ هیچ تاکتێکێکی سیاسیی حیزبیش نایخوێنێته‌وه‌. زۆر به‌ راشکاوی ده‌ڵێم هه‌وڵدان و بیرکردنه‌وه‌ له‌ دیالۆگ و گفتگۆ ده‌گه‌ڵ رێژێمێکی که‌ هیچ باوه‌ڕێکی به‌ ئازادی تاک و کۆ نییه‌ و له‌ ئه‌ساس دا هه‌ر وه‌ک رابردوو پێناسه‌ی بۆ خۆی و بۆ خه‌ڵک هه‌مان پێناسه‌ی شوان و مه‌ڕه‌که‌یه‌ ، خه‌یاڵ پڵاوێکی ویشکه‌  و جگه‌ له‌ شکست و ره‌زاله‌ت چی دیکه‌ نه‌سیبی خوازیارانی به‌ په‌له‌ی ئه‌و دیالۆگ و گفتگۆیه‌ ناکات که‌ یه‌ک لایه‌نانه‌ و بێ هیچ هه‌وا و ئاهه‌نگێک خه‌ریکن ره‌شبه‌ڵکی بۆده‌گرن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.