mohammad_suleimani.jpgسەردانی ئەو دوایانەی  نوری مالیکی بۆ وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیداری لە گەڵ سەرۆک ئۆباما و گەورە بەرپرسانیتری ئیدارەی کۆشکی سپی بەمەبەستی ڕاکێشانی پشتیووانی و گٶڕینی بیروڕای کاربەدەستانی ئەو ڵاتە  سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عیراق و سیاسەتی مالیکی کە لەو چەند ساڵەیدا لە عێراق

پەیڕەویکردەوە سەر کەوتوو نەبوو و هەتا وەك سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی دۆست پێشوازی لێنەکرا. بێگوومان بە هۆی سیاسەتی توندڕەوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرهەڵدانی ئاڵۆزی سیاسی وڵاتەکەی و دوورکەوتنەوەی لایەنەکان لە یەکتری نیگەرانی زۆری بەدوایخۆیدا هێناوە و ئەو سەردانەش نەیتوانی ڕوانگەی ئەمریکایەکان لەسەر خۆی (مالیکی ) بەگۆرێ. ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدڕال لەو سەردانەیدا پێشوەخت پلانی بۆداڕشتبوو تێیدا سەرنەکەت کە بەنیاز بوو دەسەڵاتدارانی واشنگتۆن بەوەڕازی بکات لە رووی سەربازیەوە هاوکاری و یارمەتی بە حکوومەتی نوری  مالیکی بگەیەن و بیروڕایان لەسەرخۆی باشتربکا و ئەوەیان پێ بڵێت کە مالیکی و  حکوومەتەکەی پابەندی ستڕاتیژی نێوانیانن لە گەڵ گەلی  ئەمریکادا.

مالیکی لە وتارەکەیدا کە پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی کرد، ڕایگەیاند کە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی  و هاوکاری سەربازی و ئەمنی ئەمریکایەکانە بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر گروپە ترۆریستەکانی ئەلقاعیدەدا سەربکەن و پێش بە نائارامی  وڵات بگرن. هەرچەندە سەرۆک وەزیرانی (مالیکی)باسی پەیوەندی مێژووی حکوومەتی عێراقی لە گەڵ واشنگتۆن هێنایەوە گۆڕێ و" بە ئامانج پێداگری لەسەر هاوکاری ستڕاتیژی سیاسی ئەو دوو ولاتەکردەوە".

هەر وەك پێشبینی دەکرا مالیکی کەوتە پەراوێزی ستڕاتیژی سیاسی حکوومەتی ئەمریکا و باوەڕو متمانەی لەلای ئەوان بەتەواوی لەدەستداوە و ئێستا گەلی کورد کە بە نیزیکترین هاوپەیمانی  ئیداری ئەمریکا لە گۆڕەپانی عێراق دەژمێردرێت پێویستە لە سەر ئەساسی میکانیزمێکی نوێ پەرە بەهاوکاری و هاوپەیمانی خۆیان لە گەل حکوومەتی ئەمریکا بدەن و  لە بەرژەوەندی کورددا هاوکێشە سیاسی و ئیداریەکان لە عێراق بگۆڕن.

چوونکی ئەمریکایەکان نیگەرانی هەڵسوکەوتی ئەو چەند ساڵەی مالیکی بوون و زۆر جار بەئاشکرا و لە کاناڵی جۆربەجۆرەوە نیگەرانیان گەیاندۆتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسی لە عیراقدا ئاگاداری بیرورایخۆیانکرۆتەوە . نوری مالیکی هیچ وەختێک پێی خۆش نەبووە گوێ بە ئەمریکایەکان بداو ئیستاش دەیهەوێت لەو گەمەسیاسیەی دەستی پێکردەوە خۆڵ دەچاوی هەموو لایەک بکات و سیاسەتە هەڵەکانی لە بیر هەموو لایە برێتەوە. بەڵام بارودۆخەکە بەجۆرێک گۆراوە کە وێناچیت لە بەرژەوەندی  تاکرەوی و سەرەڕۆی مالیکی دا گۆڕانێک لە سیاسەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕوبدات. گەلانی عێراق پێویستیان بە حکوومەتیكی بنکەفراوان و هاوبەشی سیاسی و ئیداری هەیە و هەموو لایەکیش بەرژەوەندیان لە دامەزراوەیەکی دێمۆکڕاتیکدایە.

نوری  مالیکی  کاتیک دێتە سەر باسی سیاسی و ئەمنیی عیراق  و پەیوەندی  شیعە و کورد و سوننە  دەڵێت  بە پێی دەستوور ولاتی بەڕێوەبردوە و پێک هاتەکانی وڵات پشتگوێ نەخراون . لا لایتریشەوە هۆکاری بارگرژی ولاتەکەی بۆ گروپی ئەلقاعیدە گەڕاندۆتەوە ، بەڵام کاربەتەستانی باڵای ئەمریکا بە پێچەوانەی نوری مالیکی دەڕواننە بارودۆخی سیاسی  ئێستای عێراق  و ئیدارەی کۆشکی سپی نوری مالیکی و حکوومەتەکی بە هۆکاری ئاڵۆزی سیاسی وڵات دادەنێن و پێیان وایە مالیکی کورد و سوننەی لە بەڕێوەبردنی عیراقدا پەراوێزخستووەو  بەو جۆرە ‌هەڕەشەی لە سەر سەقامگیری سیاسی و ئیداری وڵات دروستکردوە.

بە هۆی شکەستی گەورەی مالیکی لە ئیدارەکردنی وڵات و سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیەکان لە عیراق و فشارخستنە سەرسوننە و قوڵبوونەوەی کێشەو ناکۆکیەکان لە سەر پرسی ناوچەدابڕاوەکان و مەسەلەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە بۆ بەندەرە جیهانیەکان و هەوڵدان بۆ قۆرخکردنی دەسەلات لە دەستی خۆیدا، ئیدارەی ئەمریکا بە گوومانەوە سەیری مالیکی دەکەن و هەر بۆیەش لەو سەردانەیدا وەک پێویست نەی توانی پشتیووانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت . 

ئاڵۆزبوونی پەیوندیە نێوخۆیەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی ئیراق لە هەموو کاتێک زیاتر هەستی پێدەکرێت و مالیکی و لایەنگرانی وەک گەورەترین هەرەشەو مەترسی لە سەر پڕۆسەی سیاسی و بەرەودێمۆکڕاتیزەبردنی عێراق دەناسرێن و هەتا لە ئاستی پەیوەندیەکانیشدا لە گەڵ وڵاتانی دراوسێیدا بەتەواوی کەوتۆتە ژێر کاریگەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەبارەت بە قەیرانی سیاسی سووریە گوێی لە ئەمریکایەکان نەگرت و پشتیوانی لە سیاسەتی  تاران کرد. ئێستاش بۆ ئەوەی باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی تەنیا خۆی و حیزبەکەیدا بگۆرێت سەردانی ئەمریکای کردوە و باسی ئەوەی کردەوە کە هیچ لادانێکی سیاسی و یاسای نەبووە و بەپێی دەستووری وڵات حوکمڕانی عێراقی کردوە و سیاسەتی هەڵاواردنی پەیڕەونەکراوە دژ بە پێک هاتەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی.

بەدرێژای حوکمرانی نوری مالیکی لە عێراقدا نەیتوانیوە  سیاسەتێکی حەکیمانە و دوور لە توندوتیژی و فرت و فێل لە وڵاتدا بەڕێوەبەرێت و هەتا بۆی کرابێت لە سەر حیسابی پەراوێزخستن و گێڕانەوەی دەسەڵاتی زۆرتر  بۆ خۆی دەست کاری دەستووری وڵاتیکردوە و ئەو مادە و یاسانەش کە بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکان هاتونەتە ئاراوە، لەگەڵ دژایەتی ئەوان لە حکوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەرەوروبووە و شکەست بەهەر هەوڵێکی سیاسی و نیشتیمانی هاتووە کە لە بەرژەوەندی گشتی دابووە.

حکوومەتی مالیکی دریغی لە هیچ جۆرە پێشێلکاریەکی یاسای نەکردۆتەوە و ئەو و کوتلەکەی ڕێگری دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆسە یاسای هەڵبژرادنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە قۆناخی دێمۆکڕاتیزەکردندا نەڕوات و هەموو مەسەلە گرینگ و جەوهەریەکان لە بەرژەوەندیی ئەواندا لە پارلمان  تێپەڕیندرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕیزدار مەسعود بارزانی بڕیارە سەردانی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات و چاوی بەگەورە دەسەلاتدارنی کۆشکی سپی بکەوێ و لە نیزیکەوە سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و ئەمنییەتی عێراق و پەیوەندی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی و داهاتووی وڵات ئاڵوگۆڕی بیرورایان بکەن. سەردانی  بارزانی بۆ ئەمریکا پاش سەردانی مالیکی بێگوومان بێ هۆکاری سیاسی نیە و ئیدارەی واشنگتۆن دەیان هەوێت هانی کوردان بدەن بۆ ئەوەی پشتگیری سەقامگیری سیاسی عێراق بکەن.

محمد سلێمانی

05.11.2013

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد