qelem.jpgلە هەر کوێی دونیا کە دەژی ، سەرمایە گوزاری لە پیشەسازی ، شاری کایە ( پاڕک ) بوێریەکی زۆری گەرەکە . قەتاری هەوایی کاتێک وەسەر دەکەوێ لەهەمانکاتدا دێتەوە خورێ !بەڵام پاڕکی چاوی لەند لە شارێکی کوردنشینی ئێڕاق ( باشوور ) لە پێک هێنانی هاوسەنگی لە نێوان ڕیسک و خەڵات ، لە پرسیارێکی

تایبەت رووبەروویە ؟ ( ج: من چومە ئەو پاڕکە لەهەرکەسم پرسی هی کێیە ؟ گوتی هی بەرپرسی باڵای یەکێتی نیشتمانیە ! ) لەلایەک پیشەی گەشت‌وگوزاری ئێڕاق لەحاڵی حازردا کێ بڕکێیەکی ئاوای لەم بوارەدا بۆ خۆشگوزەرانی تێدا بەدی ناکرێ .لەلایەکی دیکەوە شەڕو تێکهەڵچون لە چەند دەهەی رابوردوودا زیندووو بەژانە . لە بڵیندگۆکانی ئەو پاڕکەدا کاتی چونە ژوورەوە دەبیسین : هێنانی چەکی گەرم بۆ پاڕک قەدەغەیە . بەڵام سەرەڕای ئەوانە چاوی لەند بەرمەمێکی مەزنە چراکانی رەنگاڕەنگی وچەرخی مەزنی وقەتاری هەوایی لە بەرامبەر پەردەی ڕەشی ئاسمان  وەکی بەردێکی بە نرخە لەسەر دوکانی جەواهیر فرۆشی خۆی نیشاندەدا .

پەنایەک بۆ ئارامی :

ئێڕاقیەکان لە شارەکانی باشور وەکی ، بەغدا وبەسرە هاتونەتە ئێرە ، ناوچە کوردنشینەکان باکوری ئێڕاق  لە ئارامیدا یە لە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێڕاق ناوبانگێکی تایبەت بە خۆی وەدەست هێناوە . هێدی هێدی ئەو باوەڕە دروست دەبێ کە کوردەکان بە نەهێنی حەول دەدەن تا لێرە سیستمێکی/ دەوڵەت ،، نەتەوە / بۆ خۆیان دابمەزرێنن .ئەوەش گرفتێکە کە بەرانبەر ئەو سنورە دەستکردانە کە زل هێزەکان لە کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانیدا کێشایان .

حەسەن موحەممەد دەنەر ، بە رپرسی یەکەمی / چاوی لەند / گومانی لەوەدا نییە ،ئەو بەخۆشیەوە دەڵێ : بەشی باکوری ئێڕاق ( باشور ) ئارامە و خەڵک بۆ خوێندن سەرمایەگوزاری دێنە ئێرە ،کاتێک لێی دەپرسم ؟ ئایا وڵاتانی دیکەی دونیا دەبێ کوردستانی ئێڕاق لە بواری دیپڵۆماسیدا بە ڕەسمی بناسن ؟ زۆر زوو دەڵێ ، دەبێ ئەوان ئەو کارە بکەن هەر ئێستا ! ( ج : جوابێکی ساویلکانەیە خاکی کوردستان ژێئۆ پۆلیتیکە هەروا بەئاسانی دانی پێدا نانێن .)

راستە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو سەردەمەدا لە ئاڵو گۆڕێکی نوێی دایە ، بەڵام ئەو ئاڵوگۆڕانە هێشتا بە ئاستی سەردەمی مامڵەی / نەتەوەسازی / وەک ئەوەی دوای شەڕی جیهانی روویدا نەگەیشتووە . لەو مامەڵە مێژوویەدا وێنەی دۆڕاو لە قەراغێ مانەوە .هۆیەکەشی سازانی شاراوەی نێوان / بریتانیا و فەڕا نسە / بوو بۆ دابەشکردنی ئەو خاکەی کە لە رێکەوتننامەی / ساکس ، پیکۆ / ناوی لێنرا .و جێگایەک بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کورد دیاری نەکرا .ناوچە کوردنشینەکانی نێوان ، سوریە ،تورکیە ، ئێران ، ئێراق ،دابەش کران بون . رێرەوی دیپڵۆماسی ئاسان نەبووە بۆ گەڵالە کردنی خەیاڵی بەوڵات بون وکوردستانێکی سەربەخۆ .

گومان لەوەدانییە کە ئاڵۆزی لە ئێڕاق ولاوازیی دەوڵەتی فیدڕاڵ لە بەغدا هەر نەبێ بۆ کوردەکان بارودۆخێکی گونجاوە تا بگەنە خودموختاریەکی ناوچەیی و هێدی هێدی بگەنەئاستێک لە زیاترلەوەی کە چاوەڕوان دەکرێ . هەر شەپۆلێک لە رقو قینی تایفەیی لە ئێڕاق وەک تەقینەوەیەکان ، ئەو وڵاتە لاواز بەرەو لاوازی بەباو ئیرادەی کورد بە قووەتر دەکا .

کوردستانی یەکگرتوو :

زۆرینەی کوردەکان ئاواتیان کوردستانێکی سەربەخۆیە کە خەڵک لە ترکیە وسوریە و ئێران و هەروەها ئێڕاق پێکەوە یەکگرتوبکا بەڵام ئەوان ئەو رێکارە گران وکەتەنیا رێگا چارە لە ئەستی خەون خەیاڵ بۆ داهاتویەکی دوور بە ئەژمار دێنن .

پشتیوانی تورکیە تەنیا تاسەردەمێک بەردەوام دەبێ کە تێکۆشان بۆ بە دەوڵەت بون تەنیا لە کوردستانی ئێڕاقدا بگونجێ ؟دەوڵەتی ناوچەیی لە هەولێر لەم بوارەدا سیاسەتی زیرەکانە بەکار دێنێ !( ج : ئەوە هەڵویستی نوسەرە من پێم وا نییە ئاواش زیرەک بن .) هێمن هەورامی ، ئەندامی گەورەترین حیزبی سیاسی لە وڵات (ج : باشوری وڵات ) دەڵێ : گرفتی سەرەکی پێک هێنانی باڵانس لە نێوان ئاواتەکانی سیاسی درێژخایەنەکان وراستی دیپڵۆماسییەکی سەردەمە . ئەو دەڵێ ، لەهەر کوردێک بپرسی ؟ئایا کوردستانی سەربەخۆت دەوێ ؟ بێ گومان دەڵێ : ئا دەمهەوێ .بەڵام سیاسەت وستڕاتیژی کوردستان ئەوەیە کە چارەنوسی خۆی لە رێگوزەری ئاشتیخوازانەدا ڕەچاو بکا . ئێمە نامانهەوێ ببینە هۆی رووخانی ولەبەر یەک هەڵوەشانەوەی ئێڕاق . پێویست ناکا ئێوە پسپۆڕێکی باڵای سیاسەت بن تابزانن کە ئەو گوتنە رێگا ون ناکا کە ئەوان لە رووخانی ئێڕاق بە هۆی دیکەوە رازی بن . لە حاڵی حازردا وادیارە کە کوردستانی ئێڕاق لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لە راستای دروستکردنی . دەوڵەت ،نەتەوە هەنگاو باوێژێ . بەبێ ئەوەێ بە ڕەسمی رابگەیندرێ کە لە حاڵی دروست کردنی وڵاتێکی نوێیە . ئەوان لە سوریە پەنابەر وەردەگرن ، ئاڵای و سرودی نەتەوەیی وهێزی چەکدای خۆیان هەوە لە هەموان گرینگتر سەرچاوەی نەوتیان هەیە .

خەتی لولەی تازە بۆ گەیاندنی نەفتی کودوستان بۆ تورکیە لە حاڵی ئامادە سازیدایە . سەرڕای ئەوەش بۆ ئەوەی چاوەدێرێکی بیانی ئەو بابەتە روون بکاتەوە کە ئایا پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ بەغدا پێک دێ یا هێڵی نەوتی راستەوخۆ دەگاتە تورکیە ، پارەکەشی راستەوڕاست دەدرێتە دەسەڵاتدارانی هەولێر ؟ لەوەش بترازێ ئەوە ئاشکرایە لە کوردستانی ئێڕاق ئاواتی لە مێژینەی بە وڵات بون جێگایەکی تازەی کردۆتەوە .بەڵام :

ئەوە ئەواتێکە لە ناوچەیەکی ترسناک و ئاڵۆز کە لەسەردەمانێکدا گرفتی هەرە مەزن بەدوای خۆیدا دێنێ ؟!

وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد