girawekan.jpgبۆ بەڕێزان : سەرۆکی  هەرێمی کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری هەولێر

بابەت: داواکاری ئازادکردنی 8 چالاکوانی رۆژهەڵات لە زیندانی شاری هەولێر

ئێمە هەردوو گیراوی پێشوو مام هەژار و عەلی مەحمود  کە لە بەرواری 29-1-2011  بە تۆمەتی پەلاماردانی قونسوڵییەی ئێران لە شاری هەولێر بە بێ تاوان و بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن پۆلیسی شاری هەولێرەوە دەستگیر کراین،  لێرەدا داوا لە بەڕێزتان دەکەین  هەشت گیراوی  رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی (مستەفا شێخە، رامان پیرۆتی، چیا مەلاک، پیشەوا عەلی پوور، عەلی ئیسماعیل نژاد، محەمەد فەرهاد زادە، ئامانجی سەڵەواتی‌و فازڵ محەمەدی.)  دەست بەجێ ئازاد  بکەن، ئەوانیش وەک ئێمە هیچ پەیوەندیەکیان بە پەلاماردانی  کونسوڵگەری ئێران لە شاری هەولێرەوە نییە، کە لە لایەن چەند  لاوێکی رۆژهەڵاتی داخ لە دڵ لە کۆماری ئیسلامی  ئێران ئەنجامدرا لە بەرامبەر ئیعدام کردنی 3 لە باشترین رۆڵەکانی گەلەکەمان بە ناوەکانی (حەبیبوڵا گوڵپەری پور، 25/10/2013 زیندانی ورمێ ، رەزا ئیسماعیلی، 26/10/2013 زیندانی سەڵماس، شێرکۆ مەعارفی 4/11/2013 زیندانی سەقز ).

ئێوە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی لە بەرامبەر ئیعدامکردنی  چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبوایا  کۆنسوڵی ئێرانیتان لە هەرێمی کوردستان بانگ بکردایەو نامەی ناڕەزایەتی حکومەتی هەرێمتان بدایە پێیان و هەڕەشەی بڕینی پەیوەندی دیبلۆماسیتان بکردایە، نەک 8 کەس لە چالاکوانانی دژ بە ئیعدامتان دەستگیر بکردایە کە دوورو نزیک پەیوەندیشیان بە روداوەکەوە نییە.

ئێمە وێڕای داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەم دەستگیرکراوانە، داوا دەکەین:

1-                   رێگای دیداریان لێ بکرێتەوە.

2-                   رێگا بدرێت پارێزەر بۆ خۆیان دابین بکەن.

3-                   بە کەفالەت ئازاد بکرێن و دۆسیەکەیان لە دادگا بە شێوەی ئاسایی خۆی بچێتە پێشەوە.

لە کاتێکدا وەک ئێستا بە بێ هۆ لە زیندان بهێڵرێنەوە، ئەوا ئێمە لە رۆژانی داهاتوو لە بەردەم شوێنی زیندانی کردنیان دەست دەدەینە مانگرتن .

عەلی مەحمود

مام هەژار

هەولێر 19-11-2013

ئەو زیندانیە کوردانەی  چاوەڕوانی پەتی سێدارەن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران:

1.                   زانیاری مورادی ، زیندانی رەجایی شاری کەرەج

2.                   لوقمان مورادی، زیندانی رەجایی شاری کەرەج

3.                   هوشەنگ رەزایی

4.                   مەنسور ئاروند، زیندانی ناوەندیی ورمێ

5.                   رەزا مەلازادە، زیندانی ناوەندیی ورمێ

6.                   بەهرۆز ئاڵخانی، زیندانی ناوەندیی ورمێ

7.                   حەبیبوڵا لەتیفی، زیندانی سنە

8.                   رەشید ئاخکەند، زیندانی سەقز

9.                   مستەفا سەلیمی

10.                 سمکۆ خورشیدی، زیندانی سەقز

11.                 سیراون نژاوی، زیندانی ورمێ

12.                 ئیبراهیم عیساپور، زیندانی ورمێ

13.                 رزگار (حەبیب) ئەفشاری، زیندانی ورمێ

14.                 سەید سامی حسەینی، زیندانی ورمێ

15.                 سەید جەمال محەمەدی

16.                 بەختیار مێعماری، زیندانی سنە

17.                 سامان نەسیم، زیندانی مەهاباد

18.                 سابیر موخەلید موانە، زیندانی ناوەندیی ورمێ

19.                 ئارمان پەرویزی، زیندانی رەشت

20.                 عەلی ئەحمەد سلێمانی، زیندانی ناوەندیی ورمێ

21.                 ئەنوەر رۆستەمی، زیندانی ماکۆ

22.                 حسەین فروهیدە، زیندانی سنە

23.                 عەلی ئەفشاری، زیندانی ورمێ

24.                 عەبدوڵا سەروەریان

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد