taher_abdullahpur.jpgله‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ گشتی و کوردستان به ‌تایبه‌تی فه‌رزی ره‌گه‌زی نێری داوه‌ به‌سه‌ر ره‌گه‌زی مێدا پیاو باڵاده‌ست بووه‌ به‌سه‌ر ژندا و هه‌میشه‌ له هه‌وڵی سه‌رکوتکردنیدا بووه‌ قسه‌کانی پیاو هه‌میشه‌ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا رێنیشانده‌ربووه‌، سروشتی مرۆڤه‌کانیش

وایه‌ هه‌رکاتێک باڵاده‌ستبن به ‌شوێن وه‌دیهێنانی ئازره‌زوه‌کانیاندا وێڵن

بۆیه‌ گه‌نجه‌کانی کوردستان و ‌کوڕه‌کان به زۆرینه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ‌باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ژناندا چه‌ندین فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ پێناوی به‌دیهێنانی ئاره‌زویه‌کی سێکسی خۆی هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندی ده‌دات له‌گه‌ڵ کچێکدا و بۆ دروستبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ چه‌ندین ناراستی دەلێت، تاوه‌کوو په‌یوه‌ندیه‌که‌ی دروست ده‌بێت، دواتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌شقی کچه‌که‌ چه‌ندین ناراستی گه‌وره ‌ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ کۆمه‌ڵ رێگه‌ی پێنادات ئازاد بێت له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوانێت هه‌موو فێڵ و ناراستیەکانی ئه‌و هه‌ڵوه‌شێنێتەوە.

 پێده‌چێت بپرسن که‌ گه‌نج مافه‌کانی خۆی پێشێلکراوه ‌چۆن باڵاده‌سته‌ به ‌سه‌رژناندا؟

 پرسیارێکی زۆر به‌جێیه‌، له ‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم راسته‌ مافه‌کانی خۆی پێشێلکراوه‌ و ئه‌و مافانه‌ی که ‌پێویسته‌ بۆی جێبه‌جێبکرێت لێیسه‌ندراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به ‌کاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی ده‌بینم بۆئه‌وه‌ی که ‌داوای مافه‌کانی خۆی نه‌کات هاتوون بره‌وده‌ده‌ن به‌وه‌ی که ‌به‌سه‌رچینی ژناندا باڵاده‌ست بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا چه‌ندین به‌رنامه‌یان له‌ راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بۆ داده‌نێن که‌ به‌ناوی ئه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵبن به‌وکارانه‌وه‌ مافه‌کانیان داوانه‌که‌ن.کەمن وەک خۆم  ئەمە به‌ کاره‌سات ده‌بینم چونکه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ گه‌نجانی کوڕ به‌شیعر وئه‌شق و ئه‌م شتانه‌وه‌ سه‌رقاڵده‌که‌ن و مافه‌کانیان له ‌بیرده‌که‌ن و داوای ناکه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کچه‌کان به‌وه‌ کاته‌کانیان له‌کیس ده‌چێت وهه‌وڵی رزگاربوون ناده‌ن له‌و بنده‌ستیه‌ی تێی که‌وتوون هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه‌ بیرمه‌ندی مرۆڤایه‌تی به‌رێز"عه‌بدوڵا ئوجه‌لان" ده‌فه‌رموێت"بۆ پیاوی باڵاده‌ست ئه‌شق واته‌ ته‌ڵه‌که‌بازی" دیاره‌ ئه‌م بیرمه‌نده‌ هیچ شتێک به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ ناڵێت بۆ ئه‌مه‌ش خاوه‌نی چه‌ندین لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ و ئه‌وکاته‌ گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و‌ باوه‌ڕیه‌ی که‌ ‌هه‌تاوه‌کو پیاو باڵاده‌ست بێت و ژنانیش کۆیله‌بن شتێک نیه‌ به ‌ناوی ئه‌شقه‌وه‌، بۆیه ‌پێویسته‌ له ‌سه‌رلاوان به‌کچان و کوڕانه‌وه‌ چیتر به ‌ووته‌کانی ئه‌و سیاسیه‌ناسیاسیانه‌ومیلله‌ت چه‌وسینه‌رانه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن وفریونه‌خۆن ورێگانه‌ده‌ن به‌ناراسته‌وخۆ سیاسه‌تیان له‌سه‌ربکرێت وه‌من پێم وایه‌ که‌ ئه‌شق کاتێک ده‌بێت بکرێت که‌ ژن ئازادبکرێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌رکه‌سیێک که ‌ئه‌شقه‌کانیان دوابخه‌ن بۆدوای و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌ستیه‌کانی ژنان کاتێک که لاوەکانمان ئازاد بوون ئه‌وکاته‌ ده‌توانن موماره‌سه‌ی حه‌زوئاره‌زوه‌کانیان بکه‌ن خۆشەویستی راستەقینە بێ تەکایەوە ....

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.