hussen_nazdar.jpgپێشمەرگە‌ ئه‌و مرۆڤه‌ راسته‌قێنه‌یه که‌ له‌ پێناوی رزگاری و ئازادی و به‌ختیاری گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا، له هه‌موو خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کی ژیانی گوزه‌راوه‌ و له‌و رێبازه‌دا به ‌شێوازی ره‌وا و گونجاو، شێلگیرانه‌ ، ئازایانه‌ و چالاکانه‌ خه‌بات ده‌کا.‌

پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ مافخوازه‌یه‌ که ‌دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤه و له ‌پێناوی بنبڕکردنی هه‌ر چه‌شنه‌ سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، ئایینی، نه‌ژادی و نه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه ‌تێکۆشه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ پێناوی چه‌سپاندن و سه‌ر‌که‌وتنی دێموکراسی، مافی مرۆڤ ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی و پلۆرالیزمی سیاسی دا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه ‌ژیرو بیرکراوه‌یه که ‌له ‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌هێزکردنی peshmerge.jpgئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ پێشکه‌وتنخوازه‌یه که‌ له‌ پێناوی چاکسازی، نوێبوونه‌وه‌، گۆڕان و گه‌شه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ خۆشناو ده‌ست و زمان و داوێن پاکه‌یه‌، که‌ پارێزگاری له‌ حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤ ، سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، مێژوو، زمان ، کولتوورو که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات . پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ هۆشیاره‌یه‌ که‌ به ‌زانین و تێگه‌یشتنه‌وه یاساو رێساو نه‌زم و دیسیپلینی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی په‌سند ده‌کات و له ‌پێناوی سه‌لماندن و چه‌سپاندن و سه‌رکه‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ئاشتیخوازه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی "شه‌ری ره‌وا‌ و وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ و ئاشتی سه‌ربه‌رزانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌"دا لێهاتوو ئازاو چاونه‌ترسه‌. پێشمه‌رگه‌ چرای رووناکی رێگای خه‌باته‌، سۆمای چاوه‌، چاوگه‌ی هیوایه، قه‌ڵای وره‌یه‌، باسکی به‌هیزی گه‌له‌‌‌.

حوسێن نازدار

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.