ahmed_meklawei.jpgدروست 35 ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی رێژیمی پاشایه‌تی له‌ ئێراندا  تێپه‌ڕی و  رێژیمی په‌ت و سێداره‌ش، 35 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له‌ جینایه‌تی  ‌خۆی ته‌واو كرد. له‌ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌و نیودا، ئاخونده‌ ده‌سه‌ڵات

به‌ ده‌سته‌كانی رێژیمی دژی گه‌لی كۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران، به‌ هه‌زاران هه‌زار كه‌سیان له‌ مافخوازو، روناكبیرو،گه‌لدۆست و،وڵات پارێزو، رێبه‌ری حیزب و رێكخراوه ‌سیاسی وشۆڕشگێڕه‌ ئێرانیه‌كانی له‌  نێو خۆو  ده‌ره‌وه‌ی  وڵات ، یا ئێعدام، یا تیرۆر كردون كه  ‌ئه‌گه‌ر له‌ گشتی دا به‌وردی  حیسابی بۆ بكرێت، له‌و ئێرانه‌ پان و به‌رینه‌دا،  كه‌م بنه‌ماڵه ‌هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رانی رێژیمی ئاخوندی و پیاوكوژه‌كانیه‌وه‌، دڵ و ده‌رونیان داخ نه‌كرابێت و، ئازاری گولله و كێرد و قه‌مه‌و په‌تی سێداره‌ی ده‌ستی حاكمیه‌تی دوور له‌ ئینسانی كۆماری به‌ناو ئیسلام_یان نه‌چێشتبیت.

ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنانه‌ی له‌ جه‌سته‌ و ده‌ماری كیژ و كوڕانی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی  ئێرانی به‌ ده‌ستی پیاوكوژ و تیرۆریسته‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌شه،‌ رژاوه‌، به‌زه‌ویدا نه‌چووبا خوارێ و، نه‌مه‌یبایه‌ و، كۆكرابایه‌وه‌، ده‌بووه‌ ده‌ریایه‌ك كه‌  كشتیه‌  بارهه‌ڵگره‌كانی  وڵاتانی زلهێز و، قازانج په‌رست،  كه‌ له‌ ئاست راستیه‌كان  و، جینایه‌ته‌كانی رێژیمی  خوێن و خیانه‌ت ده‌رهه‌‌ به‌ گه‌لانی ئیران و كۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت، چاویان نووقاندوه‌،  به‌ ئاسانی هاتوچۆیان پێدا ده‌كرد.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌موو جینایه‌تانه شدا، به ملیۆن كه‌س له‌ كارزان ، پسپۆر،موهه‌ندیس ،دوكتور، پیشه‌ساز ، رووناكبر ، مامۆستا، خوێندكار،ئوستاد،شوان، كاسبكار و فه‌لاح،  له‌ ترسی گیانیانی خۆیان  ماڵ و حاڵ و، خزم و كه‌س وكارو، وڵاتیان به‌ جێهێشتوه‌و،  په‌ڕیوه‌ی ئه‌نده‌ران بوون. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش،  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌گبه‌ته‌ی تووشی گه‌لانی ئێران بووه‌، له‌وێش وازی له‌ مخالیفانی خۆی نه‌هێناوه‌و  له‌ ریگای  جیا حیاوه‌ لێی تیرۆر كردون و له زۆر ‌ شارو شه‌قامه‌كانی وڵاتانی بیانیشدا هه‌روه‌ك نێو خۆی وڵات به‌ڵام له رادەی شێوه‌یه‌كی كه‌متر دا ، به‌ خوێنی خه‌ڵكی ئێران سوور كردون كه ئه‌گه‌ر  ئێستا به ‌ نێو ئارشێڤی ولاتانی بیانی دا بگه‌‌ڕێت و،چاوێك به‌ سه‌ر  وێنه‌و نوسراوه‌كانی كه ‌له‌ سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی نوسراون و هه‌ڵگیراون بخشێندرێت ، شاهیدی بۆ ئه‌م راستیه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ده‌ده‌ن .‌

كه‌ كۆماری به ‌ناو ئیسلامی ئێران دامه‌زرا ‌ حیزبه‌ كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ركاری ئه‌و رێژیمه وه‌‌، ویستیان له‌ریگه‌ی ئاشتیه‌وه  كێشه‌ی ‌مه‌سه‌له‌ی كوردله‌ گه‌ل كۆماری ئیسلامی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ملیان به‌ داوای حیزبه‌ سیاسیه‌كان نه‌داو، سه‌رئه‌نجام خومه‌ینی ده‌ستووری جیهادی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركرد و، پاسداره‌كانی ڕەوانەی كوردستان كردن و شه‌ڕیكی ماڵوێرانكه‌رو خوێناوی و نه‌خوازراوی  به‌ سه‌ر خه‌ڵكی كورد دا سه‌پاند و لە هیچ كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌ ده‌ستیان نه‌پارست و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان هات، به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كورد كردیان و، كوردستانیان كرد به‌  پادگانێكی گه‌وره‌ی نیزامی و ئه‌وه‌نده‌یان له‌ خه‌ڵكی كورد كوشت كه‌ له‌  كوردستان لافاوی خوێنیان وه‌رێخست و، هه‌زارن بنه‌ماڵه‌یان داخ دار كرد. به‌ڵام  حیزبه‌ كوردیه‌كان هه‌ر چه‌ند زۆر جارانیش له‌ گه‌رمی شه‌ڕه‌كاندا بانگه‌وازی ئاشتیان ده‌كرد و، له‌و پێناوه‌شدا زۆریان قوربانی داوه‌، به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه، ‌ به‌ دژی ئه‌م رێژیمه‌ سه‌ره‌رۆیه‌ و سیاسه‌ته‌ نادروستە‌كانی جه‌نگان و، له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا خه‌باتیان دریژه‌ پێداوه‌ كه‌ له‌و رێگه‌شدا به‌ هه‌زارن كادرو، پێشمه‌رگه‌و،ئه‌ندام و، لایه‌نگری خۆیان له‌ شه‌ڕوبه‌ربه‌ره‌كانی له‌ گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه‌دا، چ له‌ ناو خۆ له‌ كاتی شه‌ڕی روبه‌روودا،چ له‌ ‌ناوبه‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا كه‌ له‌ دار دراون و چ لێره‌و له‌وێ و له‌ ئه‌نده‌ران تیروركراون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه و نیگه‌رانیه‌‌‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و 35 ساڵه‌ دا،  ته‌نیا له‌ كاتی وتوێژه‌كانی سه‌ره‌تا له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیلامی دا  نه‌بێ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی زه‌رووری یه‌كگرتنیان نه‌بوه‌و،له‌ جیاتی یه‌ك ریزی و یه‌ك گرتن له‌‌ به‌رانبه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی دا،  زۆر جاران پێكه‌وه‌ به‌شه‌ڕ هاتوون و، له ‌ناو ریزه‌كانی خۆشیاندا تووشی له‌ت ‌له‌ت بوون هاتوون كه‌ :  هه‌ر چه‌ند به‌ خۆشیه‌وه  ئێستا ئامووشۆ و نێوان خۆشیه‌ك له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ ، به‌ داخه‌وه‌ له‌ دژی ئه‌و هه‌موو پیلان و خوێن رشتنه‌ی كۆماری ئیسلامیدا، نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ن خاڵی هاوبه‌ش و كۆده‌نگیه‌ك له‌‌‌ ئاست خه‌ڵی كوردستان و، وڵاتانی بیانیدا  به‌ دژی كۆماری ئیسلامی درووست بكه‌ن و،  لە كاتی گشت رووداوو، پێشهاته‌كانی ناوخۆی ئێران و ، ناوچه‌ و دونیا دا،  یه‌ك ده‌نگ و، یه‌ك بریاربن و،  به‌ دژی كۆماری ئیسلامی،  سه‌فی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌یه‌ك.

به‌هۆی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ و،  پرش و بڵاوی خۆیان و جه‌ماوه‌ری كوردستان، رێژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌میشه‌ له‌ كاتی هه‌لبژاردنه‌كاندا  كه‌وتۆته‌ فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌و،  خه‌ڵكی كوردستان و حیزبه‌كانی خافلگیركردون كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دوو ده‌وره‌ی محه‌ممه‌دی خاتمی و، ئه‌م ده‌وره‌ی  حه‌سه‌نی رووحانیدا، لێكدانه‌وه‌كانیان دروست له‌ ئاو  ده‌رنه‌هات و،  محه‌ممه‌دی خاتمی توانی  بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ كۆماری به‌ ناو ئیسلامی له‌ ئینزوا بێنێته‌ ده‌ر و، ده‌رگا گاڵدراوه‌كان به‌ رووی  وڵاتانی دونیا دا بكاته‌وه‌و، حه‌سه‌ن روحانیش  به‌ هاوفكری خامنه‌یی و دارو ده‌سته‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی بۆ جارێكیتر   توانیان به ‌ به‌رنامه‌یه كی  پێشتر دارێژرا، له‌ ئاخرین هه‌ڵبژاردنی سه‌ر كۆماری دا، چ له‌ ناوخۆی ئێران و، چ له‌ئاستی رووبه‌روو به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ‌ژێر باری قورس و گرانی ته‌حریمی ئیقتسادی و..  راست بكه‌نه‌وه‌، كه:‌ به‌نه‌زری من،  پاش 35 ساڵ بینینی دیكتاتۆری و جینایه‌تی كۆماری ئیسلامی ، ئیراده‌ حیزبه‌ رۆژهه‌لاتیه‌كانی كوردستان و ئیدی،  به‌  به‌ژن و باڵای ئه‌وو، ئه‌می كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبڵێن و، وه‌ك كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێـت : مانگه‌ شه‌و  سه‌ر له‌ ئێوارێ دیاره‌ و پیویست به‌ لێڕوانین ناكات و، له‌و  رۆژه‌وه‌ كه‌  حه‌سه‌ن رووحانی هاتۆته‌ سه‌ركار، به‌  ئاشكرا و  له‌ به‌ر چاوی دونیایی ئاشتیخواز و ساحه‌ب ده‌سه‌ڵاتی تاكی جیهانی (ئه‌مریكا)) نزیك به‌ 400 كه‌سی له‌  كچ و كوارنی ئێرانی ئێعدام كردوه كه: ‌ ده‌بێ  به‌  شاراوه‌یی  چیان كرد بێ وچیان به‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هێنابێ كه‌ ده‌نگیان  نه‌گه‌یشتۆته‌ هیچ رێكخراوه‌یه‌كی مرۆڤدۆستی جیهانی وئیدی؟؟؟

له‌ باره‌ی دونیای ده‌ره‌وه‌ش،  كۆماری به‌ ناو ئیسلامی ئێران، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ركاری  دا دژایه‌تی خۆی له‌ گه‌ڵ ئاشتی و هاوپێوه‌ندی به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ و،  له‌ سه‌رویان ئه‌مریكا ، به‌ گرتنی سه‌فیره‌كانی ئه‌مریكا له‌ تاران ده‌ست پێ كرد و، دواتریش ده‌ستی كرد  به‌ ناردنه   ‌ده‌ره‌وه‌ی بیری دواكه‌وتوویی و، دروستكردنی ئیمپراتۆرێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داو، بۆئه‌و كاره‌شی له‌ رێگه‌ی وڵاتی سووریه‌وه‌ ده‌ست به‌كار بوو كه‌ زۆر زوو توانی حیزبووڵای لووبنان و چه‌ندین گروپ و تاقمی   تیرۆریست و به‌ناو ئیسلامی دروست بكات و له‌ ناوچه‌كه‌ دا ده‌ستی كرد به‌ خوێن رشتن و ئاژاوه‌ی خستنه‌ ناوچه‌كه‌و، وڵاتانی ئه‌مریكا و ئوروپا و ئیدی و، هه‌ررۆژه‌ له‌ شوێنێك له‌وڵاتانی بیانی داخه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئێرانی  تیرۆركردن و، له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌و سه‌فاره‌تخانه‌كانیان وه‌ك نموونه‌ له‌ ئارژانتین و لووبنان وزۆری دێكه‌ ده‌ستیان نه‌پاراست و  زه‌ره‌رو زێانیكی زۆری ماڵ و گیانیان پی گه‌یاندن و،  له‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كی غه‌یره‌ ئینسانی ده‌ستیان نه‌پارست و ،ئه‌وه‌ی بۆیان كرا،  كردیان و، سه‌رئه‌نجامیش بۆ گه‌یشتنیان به‌ نیازی گڵاو  و، خۆسه‌پاندنی خۆیان به‌ سه‌ر جیهانیان دا ، زۆر به‌ نه‌رمی و نهێنی بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌ست به‌كار بوون  كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌مریكاو هه‌ندێك له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ پێشگیری له‌و كاره‌یان ده‌ست به‌كار بوون كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا به‌و بۆنه‌وه‌ ته‌حریمێكی قورسی ئبووریان له‌ سه‌ر رێژیمی تاران دانا كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و بار قورسیه‌دا،  رێژیمی تاران  وه‌زیقه‌ كه‌وت و بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ی تێیكه‌وت بوو، كه‌وته‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ و، بۆ هه‌ڵفریواندنی خەڵكی ناوخۆو ، دونیای ده‌ره‌وه‌ی و زلهێزه‌كان، له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی ئاخرین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری دا، كه ‌ئێستا له‌ سه‌ر كاره‌، هاتن بانگی حه‌سه‌ن رووحانیان كرد و،  وا ساغ بوونه‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن رووحانی ده‌ست بكات به‌ ته‌بلیغ و به‌ڵێنی دانی به‌ درۆ به‌ خه‌ڵك  تا له‌ پیلانه‌كه‌یاندا سه‌ر بكه‌ون كه‌ به‌و پێه‌ چوونه‌ پیش و، سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناو، خۆش باوه‌ڕی كه‌وته‌ نێو حیزبه‌ سیاسیه‌ ئێرانی و كوردستانیه‌كان و،  وڵاتانی دونیا و، لێكدانه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ریان له‌ سه‌ر حه‌سه‌ن رووحانی كرد و، هه‌ر ئه‌وەنده‌ مابوو كه‌ بڵێن حه‌سه‌ن رووحانی ده‌یهه‌وێ حكومه‌تیكی خه‌ڵكی دروست بكات كه‌ له‌و خۆش باوه‌ڕیه‌ دا، وڵاتانی ئورووپاو ئه‌مریكا له‌ گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانی ته‌ڵقین كراو له‌ لایه‌ن خامنه‌یه‌وه‌، كه‌وتنه‌ وتووێژ و، به‌ دانی هه‌ندێك ئیمتیازی به‌ درۆ به‌و زلهیزانه‌ كه‌ بێ شك له‌ ئاینده‌یه‌كی نه‌زۆر دووردا لێیان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، كه‌وتنه‌ وتووێژ و، رێكه‌وتنێكی كاتیان ئیمزا كرد و، به‌و پێیه‌ بۆ جارێكی تریش وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم لێكرد، حه‌سه‌ن رووحانیش وه‌ك محه‌ممه‌د ی خاتمی به‌ هاوكاری و رێنوێنی وه‌لی فقیده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كانی ئێرانی له‌ تێدا چوون رزگاركرد و، زۆریشی نه‌خایاند كه‌ زۆر خراپتر له‌ ده‌ورانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ ئێعدامی لاوانی ئێران و، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا نزیك به‌ چوارسه‌د كه‌سیان له‌ زیندانیه‌كان ئێدام كرد و ،خه‌ڵكی ئێرانیان له‌ هیوا به‌ رزگاری نائومید كرد و، به‌ درۆ ده‌له‌سه‌ش چاوی بیر و رای دونیاو، وڵاته‌ زلهێزه‌كانیان به‌ست و ، بێ ترس بۆ جارێكیتر  له‌ تاران شانیان وه‌ باڵنجه‌ نه‌رمه‌كانیان دایه‌وه و، به‌رژه‌وه‌ندی  ئابووری  چاوی زلهێزه‌كانی  ‌كوێر كرد و، له‌ ئاست
  ئه‌و هه‌موو خوێنانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستی پیاوكوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ناو خۆی ئێران و سوورییه‌ و فه‌له‌ستین و لووبنان و عیراق و ئوروپا و ئیدی  له‌ ده‌ماری ژن و منداڵ و لاو و پیر و په‌ككه‌وتوه‌كان رژا، خۆیان گێل كرد.

ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.