brasil2014.jpgیاری‌یه‌کانی تۆپی پێ و یا موندیالی جیهانی هه‌ر ٤ ساڵ جارێک له‌ ژێر چاوه‌دێری فدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی " فیفا" به‌رێوه‌ ده‌چێ. یاری‌یه‌کانی ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی برزیل به‌رێوه‌ ده‌چن و

له‌ سه‌ر یه‌ک ٣٢ وڵات یاری له‌م موندیاله‌ دا ده‌که‌ن و به‌ سه‌ر ٨ گرووپی ٤ تیمی دا دابه‌ش کراون که‌ وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ئه‌م خشته‌یه‌ بۆ خوازیارانی تۆپی پێ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌مان دا‌ده‌نێین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ ئاکامه‌کانی ئه‌و یاری‌یانه‌ بخه‌ینه‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران و هه‌روه‌ها خوازیارانی تۆپی پێ.

کاتی یاری‌یه‌کان به‌ کاتژمێری گرینویچ نووسراون و هیوادارین که‌ له‌ که‌م و کوری‌یه‌کان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.

وڵاتی برزیل خانەخوێی ئەمجارەی یاری‌یەکانی موندیالی ٢٠١٤ یە. لە سەریەک ٣٢ تیم لە ٣٢ وڵاتی جیاجیا بەشداری موندیالی ٢٠١٤ ی "برزیل"ن. یەکەم یاری کردنەوەی مۆندیال لە ڕۆژی ١٢ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ زائینی بەرامبەر بە ٢٢ ـ ٠٣ ـ ١٣٩٣ ی هەتاوی لە لایەن تیمی خانەخوێ (برزیل) و کرواسی لە یاریگای سائوپائولو لە شاری سائوپائولو بەرێوەدەچێ.

لە یاری‌یە بە ناوبانگەکانی سەرەتا دا دەتوانین ئاماژە بە یاری نێوان ئیسپانیا و هولەند لە گرووپی ب بکەین، لە یاری ڕابردووی موندیالی ٢٠١٠ ی باشووری ئەفریقا ئیسپانیا بەرامبەر بە هولەند یاری کرد و توانی یاری‌یەکە بباتەوە و ببیت بە قارەمانی موندیالی ٢٠١٠ ، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە لە یەکەم یاری موندیالی ٢٠١٤ دا لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ ی زائینی بەرامبەر بە ٢٣ ـ ٠٣ ـ ١٣٩٣ ی هەتاوی دا بە یەکەوە دەبێ یاری بکەن.

بۆ خوێندنەوەی خشتەی یاری‌یەکان چرکە لە سەر ئەم نووسینە بکەن

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.