mohammad_mala.jpgبە پێی هەواڵی گەیشتوو کوڕێکی خەڵکی گوندی نێشکۆڵانی ناوچەی سەردەشت بە ناوی محەممەدی هەمزەی حاجی عەزیزی لە ڕێگای گەرانەوەی بۆ سەردەشت لە سەر پردی ڕەبەت لە لایەن کەس

یا کەسانێکەوە تەقەی لێ دەکرێ و لە ئاکام دا گیان لە دەست دەدا.
شایانی باسە کە محەممەد هەمزەی حاجی عەزیزی برازای پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەمر محەممەدی مەلای نێشکۆڵان بوو.
لە پەیوەند لەگەڵ ئەو ڕووداە دا ڕژێمی ئێران ٣ کەسی گرتوون و تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە کە ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ لە کوشتنی محەممەدی هەمزەی دا دەستیان هەیە یا نا و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ناوبراو لە لایەن ئەو کەسانەوە هەر ناڕوونە و گیراوەکان لە ژێر لێکۆلینەوە دان.
محەممەدی هەمزەی حاجی عەزیزی لە ڕێکەوتی ١٩ - ٠٨ - ١٣٧١ ی هەتاوی لە دایک بووە و لە ڕۆژی ١٩ - ٠٨ - ١٣٩٤ ی هەتاوی بە هۆی تەقەکردن لە لایەن کەسانێکەوە گیانی لە دەست داوە، ناوبراو کچ و کوڕێکی لە پاش خۆی بە جێ هێشتوون.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.