zindan1لە وڵاتی فینلاند پەناخوازێک مەترسی رادەست کردنەوە بە کۆماری ئیسلامی لەسەرە. کەماڵ رۆستەمیان خەڵکی گوندی وسوەکەلی ناوچەی سەردەشت

کە ماوەی نزیک بە 5 ساڵە لە وڵاتی فینلەند خۆی وەک پەناخواز ناساندوە لە لایەن وڵاتی فینلەندەوە وڵامی رەددی وەرگرتوە پێیان راگەیانداوە کە دەینێرنەوە بۆ ئێران.

ناوبراو کە پێشتر پێوەندی سیاسی لە گەڵ حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە بە هۆی راپەراندنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە لایەن ناوەندە ئەمنیتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە فشاریخراوەتە سەر لە گەڵ مەترسی گیانی روبەرەدەبیتەوە.

داوا لە ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان دەکەین کە بە مەبەستی پێشگیری لە رادەست کردنەوەی ئەم پەناخوازە کوردە بۆ ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، دەنگی نارەزایەتی خۆیان دەرببرن و بە دەربرینی پشتیوانی لەم پەناخوازە کە گەرانەوەی بۆ ئێران جێگای مەترسییە بۆ سەر گیانی، پشتیوانیبکەن لە سەرەتاییترین مافی ئینسان و هەول بدەن بۆ پاراستنی گیانی.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.