ئەو شێعرانە، شێعری بەشێک لە شاعیران و هەڵبەستوانانی گەلەکەمانە کە بەشێک لەو شێعرانە کراونە سروودی شۆرشگێری و ماوەی ساڵانێکی
دوور‌و درێژە کە لە سەر زمانی ورد و درشتی کۆمەڵگای کوردستانە و سروود و شێعرەکان بوونە هەوێنی هاندانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد بۆ شۆرش و فێربوونی زمانی کوردی.
|
|
:: ڕۆژی شادی. |
|
:: گه‌لاوێژ. |
|
:: وه‌ته‌ن. |
:: پێشمه‌رگه. |
:: خۆشم ده‌وێن. |
|
:: چوارچرا |
|
|
|
بژی دێمۆكرات
مزگێنیم ده‌یه ده‌گه‌ی به ئاوات
كورده له سایه‌ی حیزبی دێمۆكرات
حیزبی دێمۆكرات تۆ ده‌دا نه‌جات
پیاده‌ی ئه‌و شاهی دوژمن ده‌كا
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
كورده گیان ئه‌مرۆ چاو و دڵت ڕوون
لاوانی وڵات پاك ئاماده بوون
ته‌مای وهیانه ئه‌مرۆ ببزوون
لێوی دوژمنی هه‌رزه‌گۆ بدروون
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
پێشمه‌رگه‌ی كوردی له مه‌یدانی جه‌نگ
به‌رگه‌ی ناگرێ نه شێر نهپڵهنگ
دوژمنی ئێمه تازه بزانێ
سینگی ده‌سوێ به گوللـه‌ی تفه‌نگ
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
ڕۆژی به‌رگری شهر و ته‌نگانه
پاڵه‌وانێكه هه‌ر یه‌ك له‌وانه
به كوێری چاوی پیسی بێگانه
ئه‌مرۆ كه ڕۆژی جێژنی كوردانه
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
به ده‌نگی ئیسماعیل شه‌یدا
شێعری مامۆستا هێمن موكریانی
2
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
بۆ چنینی گوڵی ئاوات، بۆ نه‌جاتی خاك و وڵات
دژی هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، هه‌ژار كوژان هێرشكه‌ران
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
وه‌ك بروسكه‌ی تیژ و تیژرۆ، ۆژ ده‌كه‌ینه نێو دڵی شه‌و
سینه‌ی ههوروچهم شه‌ق ده‌كه‌ین، گیانبهختیمان و حه‌ق ده‌كه‌ین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
به لێزانی حیزبی قازی، به سه‌ر بڵیندی به شانازی
به بیر و چه‌ك له سه‌نگه‌رین، قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
سه‌ره‌وه.
3
مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م
مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه سوور بووه له خوێن جه‌سته‌م
شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه پێشمه‌رگه‌م
ئه‌و ڕێگای كه من بۆی كوژرام، له ناو گۆریش دا دڵنیام
كه ئێوه‌ی شۆڕشگێری كورد، وونی ناكه‌ن خوێن و هیوام
مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه سوور بووه له خوێن جه‌سته‌م
شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه پێشمه‌رگه‌م
خه‌باتم كرد له ژیانم، هه‌ر بۆ گه‌ل و نیشتمانم
ده‌با لاوان له یادتان بم، كه قوربانی كوردستان‌م
مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م كه سوور بووه له خوێن جه‌سته‌م
شه‌هیدی ده‌ستی زۆردارم به‌ڵام ئۆخه‌ی كه پێشمه‌رگه‌م
به ده‌نگی محه‌ممه‌د حه‌ریری
قه‌سه‌م به گڵكۆی پێشه‌وای نه‌مر
بۆ ئاواتی كورد ته‌یار و خوێن گر
ده‌ست ده‌ده‌مه چه‌ک دەڕۆم بۆ كێوان
تاریكی شه‌وێ ده‌كه‌م به به‌یان
من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
هه‌زاران لاوین له‌م كوردستانه
گیان به‌خت ئه‌كه‌ین بۆ گه‌ل شێرانە
وه‌ک هه‌ڵۆی بە سام لەکێوان دەفڕین
بۆ سوڵح وئاشتی به وێنه‌ی كۆترین
من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
له ژێر مووشەک و بۆمب و فرۆكه
له‌شم كون‌كون كا گوللـه بازووكا
هێندەی دیش هار بێ گورگی دڕنده
بۆ به‌نده نابم هیچ كات به به‌نده
من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
براکەیترم قەڵەم بەدەستە
بۆ هەستی خەستی ئاشتی مەبەستە
دەڵێ بە جیهان ئازادیخوازین
بۆ ئەو ئازادییە گشتمان گیانبازین
من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
قه‌سه‌م به گڵكۆی قاسملووی نه‌مر
بۆ ئاواتی كورد ته‌یار و خوێن گر
ده‌ست ده‌ده‌مه چه‌ک دەڕۆم بۆ كێوان
تاریكی شه‌وێ ده‌كه‌م به به‌یان
من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
من مه‌لێكم سینه‌ی شه‌وم بهشاباڵم شه‌ق كردووه
ڕێبوارێكم ده‌یان قۆناغم بۆ قۆناغ جێ هێشتووه
من شه‌پۆلی ده‌ریایه‌كم سه‌دان كۆسپیش نام وه‌ستێنێ
من كێوێكم له كوردستان سه‌دان تۆفان نام بزوێنێ
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم
من خۆرێكم له پشت هیچ هه‌ورێكی چڵكن دا ون نابم
له پێناوی ڕزگاری دا پشوو ناده‌م هه‌تا مابم
من دارێكم به هه‌زاران گژه‌با هه‌ڵ ناكهندرێم
من گڕێكم به سێڵاوی به‌هارانیش دانامركێم
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا وهێزم
من ژیلـهمۆی سووتێنه‌ری خه‌باتێكی بێ وچانم
جێ ناهێڵم چیا و دار و لێڕه‌واری كوردستان‌م
من ئه‌شكه‌وتێكی وڵاتم به سه‌د كۆشكی قه‌یسه‌ر ناده‌م
له‌ت له‌تم كه‌ن داگیركه‌ران له كوردستان ده‌ست به‌رناده‌م
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم
به‌ده‌نگی حه‌مه ڕه‌سووڵ كه‌ریمی
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
6
گه‌لاوێژ
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
مژده‌ی ئازادی سه‌ركه‌وتنی گه‌ل
وه‌ڵات دابگرێ بێ بیبا بۆ گه‌ل
بۆمان پێك بێنه شادی یه‌كی تر
هه‌ر وه‌ك 25 بۆمان ئامانج بێ
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
مێژووی شه‌هیدان مانگی پیرۆزی
بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دوهه‌م نه‌ورۆزی
گه‌لاوێژ بۆمان تۆ جێی شانازی
دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی قازی
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
هه‌ژار و نه‌دار لایه‌نگری تۆن
مه‌لا و كرێكار به هیوای ئهتۆن
چاویان له ڕێیه یارانی دڵسۆز
بۆیان پێك بێنی شادی گه‌ل و هۆز
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
گۆرانی وه‌ته‌ن
خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی، چه‌ند دڵگیر و شیرینه
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه، ئاوی كه‌وسه‌ر هخاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
سه‌یرانگای به‌هارانی، سه‌وزه گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
شاخی به‌فرین و به‌رزه، بۆ ڕابردوومان ڕه‌مزه
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
ئه‌م شوێنه شوێنی كورده، جێی قاره‌مان و مه‌رده
لانه‌ی شێری نه‌به‌رده، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
وه‌ته‌ن چاوی لێمانه، ده‌ری كه‌ین له ته‌نگانه
حه‌یفه بێته وێرانه، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
شێعری مامۆستا فایق بێكه‌س
سه‌ره‌وه.
8
كوردستان نیشتمانی كورد
كوردستان نیشتمانی كورد
به‌رز و پیرۆزی سوێندت پێ ده‌خۆم
به سه‌ر به خۆێی به‌خوێن و به گیان
به ماڵ و منداڵ به قوربانی تۆم
كوردستان، كوردستان
كوردستان بارزان، بادینان
چیای مه‌تین پیران هه‌ندرێن سه‌فین
ئه‌زمه‌ر، زمناكۆ، گه‌رمیان و به‌مۆ
به خوێنی ئاڵی لاوانم نه‌خشی
كوردستان، كوردستان
كوردستان په‌یمانم داوه
یا ئازاد ژیان یا ئازا مردن
تازه‌به سه‌رچوو وه‌ك جاری جاران
له ڕووی داگیركه‌ر سه‌رنه‌وی كردن
كوردستان، كوردستان
كوردستان نیشتمانی كورد
به‌رز و پیرۆزی سوێندت پێ ده‌خۆم
به سه‌ر به خۆێی به‌خوێن و به گیان
به ماڵ و منداڵ به قوربانی تۆم
كوردستان، كوردستان
9
شێری مه‌یدانی نه‌به‌رد
ڕاپهریوم وا له كۆڕی به‌زمی تێكۆشانه‌وه
شان به شانی ڕۆڵه‌كانی نیشتمانی جوانه‌وه
من له ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی شۆڕشی ئێرانه‌وه
سه‌ر له پێناوم له خزمه‌ت خاكی كوردستانه‌وه
هه‌ڵگری به‌یداخی سووری ڕێی شه‌هیدانم ئه‌من
چۆمی خوڕێنی به‌هارانم پشوو دانم نییه
بێ ووچان هه‌ر وا دههاژێم و هه‌دا دانم نییه
من شه‌پۆلی سهركشی ده‌ریام و ئارامم نییه
گه‌ر به سه‌ربه‌ستی نه‌ژیم من ژینی په‌ستیم بۆچییه
هاژه‌هاژی قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌فراوی كوێستانم ئه‌من
شێری مه‌یدانی نه‌به‌رد و ڕاپهرینم هه‌ر به گوڕ
من به نركهم داده خورپێنم دڵی دوژمن له پڕ
وێنه‌ی داره به‌نی پیرم به ده‌م كوێستانی چڕ
باغی بێ پهروام ئه‌من تیژه هه‌ڵۆم و به‌رزه‌فڕ
وه‌ك بروسكه و گرمه‌ی هه‌وری به‌هارانم ئه‌من
به ده‌نگی تاهیر خهلیلـی
10
هۆ كاكی پێشمه‌رگه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
تۆ له گیان و ده‌روونی چه‌وساوه‌كان دا ده‌ژی
هه‌میشه هاوڕێی چه‌ك بڕوا و سه‌نگه‌ر و كه‌ژی
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
برسیه‌تی و ڕه‌نج كێشانت بۆته پیشه‌ی چه‌ند ساڵه
ئه‌بێ هه‌ڵ كه‌ی خه‌بات كه‌ی دژی ئه‌م ژینه تاڵه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
بیر‌و بڕوا و تفه‌نگت، مایه‌ی خۆ ڕاگرتنه
به‌ر ده‌وامیت له خه‌بات، نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
ژینی كۆشك و ته‌لارت بن به‌رد و ناو چیایه
هه‌رچی ناوی سامانه شك نابه‌ی له‌م دونیایه
هۆ كاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێری قاره‌مان
ناوی پیرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
به ده‌نگی محه‌ممه‌د جه‌زا
11
وه‌ته‌ن
وا وه‌ته‌ن خه‌مڵیوه وه‌ك گوڵ نه‌و به‌هاری میلـلـهته
شادمانی قه‌ومی كوردهڕۆژی هه‌وڵ و هیمه‌ته
میلـلـه‌تی كورد موڵكی سه‌ربه‌ست ئه‌خاته ده‌ستی خۆی
هه‌ر كه‌سێ گیان فیدایی گه‌ر نه‌كا به‌شی ئه‌و له‌عنه‌ته
زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به قه‌سری قه‌یسه‌ری
جۆگه‌له و كانی وه‌كوو كه‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ك جه‌ننه‌ته
12
ئه‌ی وه‌ته‌ن
ئه‌ی وه‌ته‌ن به‌رزی چیاكه‌ت جیلـوهگاهی ژینمه
ئه‌ی وه‌ته‌ن زۆزك و سپیڕێزت قه‌ڵای بهردینمه
قه‌ڵبه‌زه و تاڤگه و شتاوت شاد و خه‌ندانم ده‌كا
لووتكی سه‌رتوون و قه‌ڵاگا، سفره‌كه‌ی حهوسینمه
تاسكه تاسكی ئاسكی ده‌شتت، مه‌رهه‌می ناسۆرهكهم
ئاربه‌با و قه‌ندیل و مه‌یدانان چیای نهخشینمه
چلچه‌مه و داڵاهۆ، ته‌رخان و چیای نستانی تۆ
لووتكی شابانت نه‌سیمی كازیوه‌ی هاوینمه
ڕه‌ونه‌قی كوێستان و كانیاوت وه‌كوو باخی ئیره‌م
زه‌رق وبه‌رقی دهشتهكانت لاپه‌ڕه‌ی زێڕینمه
پیره‌مه‌گروون و نه‌هێنی، هۆمل و سوور كێوهكهت
له‌ندی شێخان و كه‌لی خان، هه‌ست و بیر و ژینمه
كێلـهشین و ئاویه‌ر، مه‌یدان و ئاسۆس و گمۆ
گاكڕ وبێستوونهكهت هه‌ر وه‌ك دڵی خهمگینمه
كێوی ئارارات و حه‌وتاش و قهرهجدابانهكهت
دیمه‌نی گیاڕه‌نگ و زمزیران دڵی به برینمه
شاخ و داخ و به‌رده‌ڵانی ئاگری و ماینبڵاخ
شه‌ونمی لاله و چنوور و سۆسه‌ن و نهسرینمه
دیمه‌نی سه‌وزی به‌هارت بووكی ئازادی گه‌له
زه‌مزه‌مه‌ی به‌فراوی لاپاڵت، تكه‌ی ئه‌سرینمه
ئه‌ی وه‌ته‌ن من ئۆگری كوێستانی كوردستانی تۆم
تاقی بوستان، مه‌نزه‌ره‌ی سه‌د له‌نده‌ن و بهرلینمه
گۆشدراوی ڵیڕهوار و هه‌رد و زه‌رد و به‌نده‌نم
قیبلـهكهم سامڕه‌ندی سه‌وز و خاكه‌كه‌ی بادینمه
ڕۆڵه‌كه‌ی خۆتم وه‌ته‌ن هه‌ر" قادری" م تاكوو بژتم
ساتی ڕزگاری وه‌ڵاتم ئاره‌زووی دێرینمه
به ده‌نگی حه‌مه ڕه‌سووڵ كه‌ریمی
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
13
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
له قه‌ندیلـی سه‌ربه‌رزه‌وه
وه‌ڵامی بۆ ده‌نێرمه‌وه
شه‌هید بوونمان شانازییه
هاوڕێ ڕه‌نگه نه‌ت بینمه‌وه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
زۆر له مێژه ژانی گه‌لم
ده‌سووتێنێ جه‌رگ و دڵم
ژان ده‌چێژم ده‌ی پارێزم
ئاو و خاك و مه‌ته‌رێزم
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
هاوڕێی شه‌هید له بیر مه‌كه‌ن
ڕێگای قازی قه‌ت ون مه‌كه‌ن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممه‌ته
سه‌فی دوژمن گشت لهتلهته
ڕۆژی تۆڵه هه‌ستاندنه
به‌یداخی کورد هه‌ڵگرتنه
هێزی پێشمه‌رگه نابه‌زن
هه‌مووی شۆڕشگێرن ئه‌مرۆ
شه‌هید بوونمان شانازییه
دایكان بۆمان مه‌كه‌ن ڕۆڕۆ
به ده‌نگی تاهیر خهلیلـی
14
چوارچرا
ڕه‌مزی هه‌رمانم له چوارچرایه
وێنه‌ی سه‌ربه‌رزی له ئامێز دایه
له‌و وێنه فێر بووم سه‌رم دانایه
ناشكێم نا نا به هیچ به‌ڵایه
دایكی نیشتمان شیری پێداوم
له كوردستان دا گه‌وره كراوم
هۆڕه‌ی ده‌بابه گرمه‌ی خۆمپاره
ڕمبه‌ڕمبی تۆپ په‌تی سێداره
سامی ئه‌شكه‌نجه هاڕه‌ی ته‌یاره
ئه‌و گورگه ڕه‌شه‌ی كه برسی و هاره
كێوی ئاواتم له سه‌ریان زاڵه
تلـیان پێ ده‌ده‌م به وێنه‌ی جه‌لا
به تاسه و هیوای باب و باپیرم
به ڕێگای به‌رزی پێشه‌وای ژیرم
به چه‌كی شانم باوه‌ر و بیرم
به‌و خۆره‌ی له نێو هه‌ورا ئه‌سیرم
وه‌فادار ده‌بم به ڕێگای ڕوونم
به زێد و جێگای له دایك بوونم
ڕه‌مزی هه‌رمانم له چوارچرایه
وێنه‌ی سه‌ربه‌رزی له ئامێز دایه
له‌و وێنه فێر بووم سه‌رم دانایه
ناشكێم نا نا به هیچ به‌ڵایه
دایكی نیشتمان شیری پێداوم
له كوردستان دا گه‌وره كراوم
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
شێعری مامۆستا بێ به‌ش
15
كوردستان ئه‌ی نیشتمانم
كوردستان ئه‌ی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
جێی سه‌ر بلـیندی و شانازی
تا دڵ ده‌خوازێ دڵخوازی
گوڵی پشكوتووی بێ پاییز
سیس نابی و ناوه‌ری هه‌رگیز
مێشكم، هه‌ستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم
تا زیندووم هه‌رتۆی مه‌به‌ستم
خۆشم ده‌وی ده‌ت په‌ره‌ستم
بشمرم له‌شی به گڵ بوو
ده‌ڕوێنێ چه‌ند گوڵ و دڕو
گوڵم بۆ ده‌ستی دڵدارت
چه‌قڵم بۆ چاوی به‌د كارت
گیانیش ده‌فرێته ئاسمانت
ئه‌و سا تێر ده‌كا سه‌یرانت
مێشكم، هه‌ستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
16
ڕۆژی شادی
ڕۆژی خۆشی و پێكه‌نین و داوه‌ته
هه‌ی چ ڕۆژێكی به قه‌در و قیمه‌ته
جێژنی سه‌ربه‌ستی و ده‌می ئازادیه
كاتی عه‌یش و نۆش و شایی و شادییه
به‌رگی ڕه‌ش ئیتر له به‌رمان دادڕا
به‌نده‌كی دیلـی و ئه‌ساره‌ت هه‌ڵبڕا
سه‌ر بڵیندین چونكه وا ئاڵاكه‌مان
هه‌ڵكراوه گه‌ییه ته‌شقی ئاسمان
په‌رچه‌می سوور و سپی و سه‌وزی ئه‌مه
شادی هێنه لابه‌ری ده‌رد و خه‌مه
سووره‌كه‌ی یانی ئه‌وه‌ی بێته بنم
خوێن ده‌بێ بڕژێنێ بۆ پاراستنم
سپیه‌كه‌ی یانی كه‌سێكه ڕوو سپی
هیچ شتێك نه‌ی كرد بێ مات و كپی
سه‌وزه‌كه‌ی دێنێته به‌ر چاوان وڵات
ئه‌و ده‌مه‌ی فه‌سڵی به‌هاری جوانی هات
تیشكی ڕۆژی كورد له ژێر هه‌وری سیا
هاته ده‌ر ئه‌نگاوتی وا لووتكه‌ی چیا
دووگوڵی گه‌نمیش ده‌ڵی ههركشتوكاڵ
زۆر بكه‌ن مشتی بكه‌ن عه‌مبارو چاڵ
پێت ده‌ڵێ نووكی قه‌ڵه‌م: نووكی قه‌ڵه‌م
زۆر له شیر باشتر ده‌پارێزێ عه‌له‌م
شێعری مامۆستا هێمن
17
بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئاسمان به تاڵ، وڵات پر خه‌م، ئاسۆ تاریك هیوا ده‌ركه
له پڕ له ناو دڵی هه‌ورا، تیشكی شیرین هیوا بیره
گه‌شا هه‌ر چی كێ‌و و مێرگه به‌ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه
بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه، بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه
هه‌وای داگرت مه‌لی ئاوات سوور هه‌ڵگه‌را ئاسۆی خه‌بات
گه‌رم بۆوه له‌شی زه‌وی، گه‌لێ نه‌یما وره‌ی ناوی
گه‌شا هه‌ر چی كێ‌و و مێرگه به ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه
بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه، بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئاسمان به تاڵ، وڵات پر خه‌م، ئاسۆ تاریك هیوا ده‌ركه
له پڕ له ناو دڵی هه‌ورا، تیشكی شیرین هیوا بیره
گه‌شا هه‌ر چی كێ‌و و مێرگه به‌ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه
بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه، بژی بژی ئه‌ی پێشمه‌رگه
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
سه‌ره‌وه.
18
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
ئه‌م كوردستانه ڕه‌نگینه كه به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وینه
ئه‌م كورده‌ی به‌شی له‌م ژینه دیلـی و كوشتن و برینه
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
نامهه‌وێ ژینی ژێر ده‌ستی پره له شووره‌یی و په‌ستی
تا خاك وگه‌ل ڕزگار ئه‌كه‌م سه‌ر ئه‌ده‌م نرخی سه‌ربه‌ستی
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدانم
به سه‌ر و ماڵ و ژیانم ئه‌ی پارێزم نیشتمانم
ده‌ست له چه‌كم هه‌ڵ ناگرم یا سه‌ر ئه‌كه‌وم یا ئه‌مرم
به ده‌نگی ناسر ڕه‌زازی
19
ده‌می ڕاپه‌ڕینه
ده‌می ڕاپه‌ڕینه، ده‌می ڕاپه‌ڕین
هه‌تا كه‌ی به سستی و به په‌ستی بژین ؟
په‌لامارێ، ئه‌ی كورد، عه‌ره‌ق ڕشتنێ
له دڵ كرمی ناكۆكی دهركردنێ
به‌یه‌ك بوونه گشت
پته‌و بوونی پشت
بهیك بوون ئه‌بێ
گه‌لت پێش كه‌وێ
به‌لادا بكه چاكی مه‌ردایه‌تی
درێغی مه‌كه گیان له كوردایه‌تی
بگرمێنه وه‌ك شێر، بچۆ ناو نه‌به‌رد
بڵێ: كوا حه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
درشت تاكو ورد
نه‌كه‌ین ده‌ست و برد
به‌حه‌ق چۆن ئه‌گه‌ین، پشوو چۆن ئه‌ده‌ین
ده‌می ڕاپه‌ڕینه، ده‌می ڕاپه‌ڕینه
شێعری مامۆستا گۆران
20
به ته‌نیا جێم مه‌هێڵن
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی مه‌لی نه ئاوا ده‌تان تارێنن
باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێكتان ده‌خنكێنن
كێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته و زریان ده‌هێنێ
چاوی لێمان داده‌خا چرووكان ده‌وه‌رێنێ
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ
ده‌ستی شه‌قامیش ببرن كۆڵان بده‌ن له دارێ
لاوێكی شه‌رمێون بووم مێشكم ده‌درا به ماران
ئێستاش كه پیر و ماندوم ده‌رم ده‌كه‌ن له شاران
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه ڕۆژێ من ده‌كرێم به گۆرانی
ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه ده‌چمه نێو ئاویكانی
گه‌رووم به گزینگ ته‌ڕ كه‌ن زامه‌كانم به شیلان
به گۆرانی دام پۆشن یا به سه‌وزی دارستان
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
به ده‌نگی هێدی قادری
سه‌ره‌وه.
21
پێشه‌نگی شۆڕش
قاسملـوو نێزه‌ی چاوی داگیركه‌ران
له دوای مافی بێچاره و ژێرده‌ستان
ناچێ له بیر قه‌ت ناوی تۆ تا ئه‌به‌د
تۆ نه‌مردووی له ڕیزی زیندووانی
تا هه‌تایه له به‌ر چاوی بیرمانی
له ناو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ر خڕۆشانی
تۆ پێشه‌نگی شۆڕشێكی به تاوی
تۆ ڕووباری به‌ره‌و ده‌ریایێك به خوڕ
ده‌ڕۆی ده‌ڕۆی دروشمی نه‌وه‌ستانی
له دوای مافی بێچاره و ژێرده‌ستانی
قاسملـوو نێزه‌ی چاوی داگیركه‌ران
له دوای مافی بێچاره و ژێرده‌ستان
ناچێ له بیر قه‌ت ناوی تۆ تا ئه‌به‌د
تۆ نه‌مردووی له ڕیزی زیندووانی
ئای ئۆف، تۆ ئه‌و ڕێبازه وه‌فاداره‌ی
كه وا ئێستا به ده‌ستی دێمۆكڕات و پێشمه‌رگه‌وه ئای
به ده‌نگی عوسمان دادگووش
من لافاوم من شاڵاوم، زیندان و به‌ند ده‌رووخێنم
من ئه‌و گڕه‌م یاسای دژی مافی گه‌لان ده‌سووتێنم
من ئه‌و ڕۆژه‌م له به‌ر تیشكم خێوی شه‌و چاوی هه‌ڵ نایه
من ئه‌و دارهم پشتم گه‌له به هیچ تۆفانێ دا نایه
من ڕێبواری خاوه‌ن وره و به باوه‌ری ڕێی خه‌باتم
من مه‌شخه‌لی ده‌ستی كوردم، ئه‌من حیزبی دێمۆكراتم
مێژووی لێو ڕێژ له شانازیم، مێژووی ڕوون و دوور و سوورم
بۆ هه‌ژار و چه‌وساوه‌كان ئاسۆی هیوا و مه‌كۆی نوورم
من قه‌ندیل و ئاڕارات و زاگرۆس و سامرهندانم
من چوارچرام، من پێشه‌وام، ڕاپه‌رین و سه‌ر هه‌ڵدانم
من ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژم پرشنگ ڕێژی ڕێی خه‌باتم
من مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی كوردم، ئه‌من حیزبی دێمۆكراتم
شێعری مامۆستا بێبه‌ش
گه‌لاوێژ! ئه‌ی گزینگی خۆڕ هه‌ڵاتم
چرای ڕۆشنكه‌ری ڕێگه‌ی خه‌باتم
گه‌لاوێژ! ئه‌ی گلـێنهی چاوی كوردان
فریشته‌ی چاره‌نووسی به‌خت و هاتم
گه‌لاوێژ! چاك و پیری ده‌رده‌داران
تریفه‌ی ڕوونی ئاسۆگه‌ی وڵاتم
گه‌لاوێژ! مۆمی شه‌وگاری چه‌توونم
زرینگه‌ی زه‌نگی كاروانی خه‌باتم
گه‌لاوێژ! تاقه ئه‌ستێره‌ی هۆمێدم
ته‌بیبی حاڵی زانی مه‌رگه‌ساتم
ئه‌تۆی به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشی كورد
ڕه‌وایه گه‌ر بڵێی قیبلـه نوماتم
ئه‌گه‌ر تاوێ له به‌ر چاوم بزر بی
كه‌ساس دڵ به‌زام و گێژ و ماتم
له چاوی چاوه چاوم خوێن ده‌بارێ
گه‌ڕیده و روو له چۆل و ههڵوهداتم
به ڕۆژ و شه‌و ئه‌تۆی وێردی زمانم
به ڕووح و دڵ هه‌موو كاتێ له لاتم
ئه‌گه‌ر ڕووم تێ نه‌كه‌ی تا ماوه ژیانم
ته‌ره و ته‌نیام و تووشی مه‌رگه‌ساتم
به‌وه‌ی سه‌ربه‌رز و شادم گه‌ر بڵێی من
له بۆ ڕووناكی ڕێی كوردان هه‌ڵاتم
به‌ڵێن بێ تا منیش مابم له دنیا
له ڕێی تۆ تێده‌كۆشم گیان فیداتم
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
سه‌ره‌وه.
24
سروودی پێشمه‌رگه
من پێشمه‌رگه‌م سه‌رم به‌رزه وه‌كو چیا
سه‌ر شۆڕ ناكه‌م له ئاست گرمه‌ی تۆپ و بۆمبا
هه‌نگاو ده‌نێم به‌ره‌و دوورگه‌ی هیوای به‌رزم
گه‌ر له‌شیشم دابێژ بكه‌ن قه‌ت نابه‌زم
باسكی گه‌لم هێزی ئه‌ژنۆی كوردستان‌م
چقڵی چاوی داگیركه‌ر و زۆردارانم
خوێنی شه‌هید به‌ڵگه‌ی بوونی وڵاتمه
مه‌شخه‌ڵی ڕێی تێكۆشان و خهباتمه
پشت ئه‌ستوورم به هێزی كۆمه ڵی هه‌ژار
ڕاپهریوم دژ به چه‌وسێنه‌ر و زۆردار
چاو نه‌ترس و گورج و گۆڵ و تێكۆشه‌رم
ئاشقی تیشكی خۆری گه‌ل و جه‌ور لا به‌رم
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم هه‌دا ناده‌م ڕاناوه‌ستم
هه‌تا نه‌گه‌م به ئامانج و به مه‌به‌ستم
دوژمنی گه‌ل وه‌ده‌ر ده‌نێم له نیشتمان
به زه‌بری چه‌ك به هه‌ڵمه‌ت و به نه‌وه‌ستان
شێعری ئاكۆ ئه‌لیاسی
سه‌ره‌وه.
25
پێشمه‌رگه
هه‌ڵۆی سه‌ر شاخی هه‌ڵگورد و گوڵی داوێنه پێشمه‌رگه
چریكه‌ی نێو گوڵ و لاله و چڕ و بستێنه پێشمه‌رگه
سه‌ری قه‌ڵغانه بۆ مافی ڕه‌وای گه‌ل گیان له پێناوه
نه‌وه‌ی كاوه‌ی فیدا كار و قه‌ڵا ڕووخێنه پێشمه‌رگه
شه‌می سه‌ر چاكی هیوایه و چرای ڕێبازی ڕزگاری
نمونه‌ی هه‌ڵمه‌ت و هێرش، حه‌ماسه و خوێنه پێشمه‌رگه
له پێناوی گه‌لی كورد دا دژی بێدادی هه‌ستاوه
به گوللـه‌ی گه‌رم و كرداری به‌ڵا سووتێنه پێشمه‌رگه
له سه‌ر داوا ڕه‌واكه‌ی سووره گیانی خۆی له پێناوه
هیوای دوا ڕۆژ و پشتیوان و تۆڵه‌ستێنه پێشمه‌رگه
ده‌سه‌لمێنێ حه‌قانیه‌ت به داگیركه‌ر له كوردستان
فریشته‌ی ڕۆژی ڕزگاری، زوڵم تارێنه پێشمه‌رگه
گوڕ و تینی به هێز و باسكی چه‌كداری گه‌ل و هۆزه
به ئیمانه و نه‌مامی ئاودراو به خوێنه پێشمه‌رگه
ده‌روون خاوێن و پارتیزان و جه‌نگاوه‌ر، ئه‌مه‌گ ناسه
عه‌داڵه‌ت ویست و خاوه‌ن عه‌قڵ و هه‌ست بزوێنه پێشمه‌رگه
به سام و هه‌یبه‌ته ساحه‌ب ئیراده و سه‌مبولی شۆڕش
له ڕۆژی ترس و ته‌نگانه ڕه‌قیب تۆقێنه پێشمه‌رگه
له كاتی هێرشی دوژمن قه‌ڵای به‌رز و نه‌گیراوه
وه‌كوو شێری ژیان هه‌ستاوه تێك قرمێنه پێشمه‌رگه
به زۆری بازوو قه‌ڵت و بڕ ده‌كا زنجیری بێدادی
ده‌با هه‌ستین له ئامێزی گرین كوردینه پێشمه‌رگه
وه‌كوو پڕشنگی خۆری ڕۆژی ڕزگاریی سه‌یر كه‌ن چۆن
گه‌ڕینی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو حه‌ماسه نوێنه پێشمه‌رگه
ده هه‌ستن ڕیز گرن له‌م ڕۆژه پیرۆزه كه پێویسته
له ڕێی قوربانی دانێن چونكه كێ‌و له‌رزێنه پێشمه‌رگه
له مێژووی شۆڕشا وه‌ك تاقه ئه‌ستێره‌ی ته‌ماشا كه‌ن
بزانن ڕێكخه‌ری شۆڕش، ڕه‌وت بزوێنه پێشمه‌رگه
ئه‌تۆش هاوده‌نگ له گه‌ڵیا " قادری" بڕوانه سه‌یری كه
له چاوی دوژمنا دڕكه و چیا خهمڵێنه پێشمه‌رگه
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
ئه‌ی پێشمه‌رگه لێت پیرۆز بێ بیست و شه‌شت
ڕۆژی پر له هیوای گه‌ل و ڕوون و گه‌شت
كوردستان‌مان شاگه‌شكه‌یه به بوونی تۆ
دوژمن قڕ كه بۆ سه‌ر كه‌وتن بڕۆ بڕۆ
ترپه‌ی دڵی خاكی، پاكی داگیر كرا‌و
ئه‌ی سمبولی خۆ به‌ختكه‌ری ڕێگه‌ی هه‌تاو
ده‌یان ساڵه له پێناوی دێمۆكراسی
خوێن ده‌ده‌ی و تاڵ و سوێری قه‌ت ناناسی
تۆ په‌یمانی، خۆڕاگری، به ئیمانی
له شه‌وی تار، گڕی سووری مه‌شخه‌ڵانی
له ئاست دوژمن، ده‌نگی نه‌عره‌ی به‌رخۆدانی
قرمه و گرمه‌ی گوللـه‌ی چه‌كت به خوڕ داكه
هێزی بۆری داگیركه‌ران وا وه‌یلا كه
به خوێنی سوور ئازادی كورد بنه‌خشێنه
به‌هاری ژین بۆ كوردستان بخه‌مڵێنه
شێعری ئاكۆ ئه‌لیاسی
سه‌ره‌وه.
چاویان هه‌ڵۆ
دڵیان شاخ
بۆنیان نێرگس و ڕوومه‌تیان گوڵی چیا
خۆشم ده‌وێن
هه‌ستیان پاك
ڕووحیان شاد
به‌رزن به‌قه‌ده‌ر ئاسمان
به قه‌د زین
خۆشم ده‌وێن
تامه‌زرۆی نیشتمانن نه‌ك زێر و زێو
ئاشقی كوردستانن نه‌ك مۆدی ڕۆژ
سینگیان مێژوو
چه‌كیان قه‌ڵه‌م
بڕوایان ئازادی
خۆشم ده‌وێن
پێڵاویان ئادیداس
حه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌یان وه‌فاداری
جانتای بووكێنیان كۆڵه‌پشتی
شێعری ن نێرگس
28
كه‌ژاوه‌ی بووكی ئاوات
من ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژی هیوای گه‌لم
پرشنگی تیرێژی ئاسۆگه و گه‌لم
من ڕێبه‌ر و نیشانده‌رم كاروان كوژهم به‌زاندوه
شه‌و تهرێنم، دڕ به تاریكی ده‌ده‌م
پێغه‌مبه‌ری سوڵح و سه‌فام، په‌یامی تیشكی رووناكی بۆ
غار نشینانی ته‌كیه‌ی ده‌روێشانی ئاشتی ده‌به‌م
یه‌كه‌م ژوانگه‌ی ئاشقانی دێمۆكراتم
به‌ردی بنچینه‌ی دیواری كۆشكی ئاواتی خه‌باتم
مۆمی شه‌وی ڕێی نه‌جات و سهرفهرازیم
تاته نوێژی مریدانی ڕێگای قازیم
من ئه‌و شه‌مه‌م به باهۆزی ڕق و قینی داخ له دڵ و قین له زگان نهكوژاومهوه
بۆ رووناكی مه‌ی نۆشانی كۆڕی خه‌بات
سه‌رله نوێ داگیرساومهوه
من ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژم له زستانی سارد وسڕدا
چه‌پكه گوڵی سه‌ربه‌ستیم له به‌رۆك داوه
په‌یكی ئازادی و مژده‌ی، یه‌كه‌م كۆمارم هێناوه
من گه‌لاوێژی هه‌ڵاتووی دوندی شاخم
من سروه بای بلاوێنی ئاگری داخم
من ئه‌و ئه‌ستێره شۆق هاوێژه‌ی ئاسمانی خه‌باتی فرمێسك و خوێنم
گوڕ و تینی تیشكی وه‌رزی خه‌م تاوێنم
به چوونه سه‌رداری سهردارانم
هه‌رگیز پشتم نهچهمیوه
وره‌ی به‌رزم له كێوی ئه‌سته‌می خه‌بات بۆ تاوێ دانه‌به‌زیوه
ئه‌ی نابینی ده‌یان ساڵه گڕ وگرفهی
گڕكانی دانهمركاوی مێژووی شۆڕش وخهباتم
تیشك وپڕشنگی نه بڕاوه‌ی ئاسۆگه‌ی ڕوونی وڵاتم
بۆ چه‌وساوان هیوا و هۆمێد و ئاواتم
من مێژووی پر له حه‌ماسه‌ی بێ كۆتایی گه‌لی كوردم
من بێشكه‌ی په‌رورده‌ی ڕۆڵه‌ی كوردی گوردم
چه‌قڵی چاوی نه‌یارانم ، به‌رده نیازی هه‌ژارانم
باخچه‌ی ئاوات ده‌خه‌مڵێنم بۆ مه‌زاری ئازادیخوازان
نه‌رمه خوناوی بارانم
شه‌ونمی سه‌ر په‌لكی گوڵی سه‌ربه‌ستیم و
بولبولی شه‌یدای شاگوڵی گوڵزاری ئاشتی ده‌دوێنم
كۆتری سوڵحم، بۆ تامه‌زرۆیانی ئاشتی
په‌یامی ئازادی دێنم
من كه‌ژاوه‌ی بووكی ئاواتی سه‌ربه‌ستیم
من سه‌نگه‌ری پۆڵایینی دژی زۆرداری و بن ده‌ستیم
من تروسكه‌ی گه‌ش و روونی شه‌وی به‌ختی بێ به‌شانم
چرای ڕی روونكهری ڕێبازی خه‌بات و تێكۆشانم
به‌ره‌و ئاسۆ دهئاژوێم و، ڕێبواری ڕێگای ڕزگاریم
سه‌وداسه‌رو، ئه‌وینداری دێمۆكراسی و خودموختاریم
شێعری كاك ئه‌حمه‌د قادری