ahmed_meklawei.jpg27 ساڵ به‌رله‌‌  ئێستا، دێوه‌زمه‌كان، غه‌زه‌بێكیان به‌  سه‌ر شاری سه‌رده‌شت دا  باراندو،  شاریان پڕ  كرد  له‌  ته‌پو تۆزو باڕووتی سه‌می و، گه‌لێك زۆریان له‌  خه‌ڵكی شار ،

به‌ گه‌وره‌و چووكه‌وه‌، له‌ جوان و گه‌نج و پیر و منداڵی سه‌ر لانكه‌ش بریندار و خنكاندن و زامێكی گه‌وره‌یان به‌ گشتی له ‌جه‌سته‌ی خه‌ڵكی شارو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌ی داو، بێ تاوان شاریان ره‌شپۆش و تازیه‌بار كرد كه ئێستاشی له‌ گه‌ڵدابێت، برینه‌كانی ساڕیژ  نه‌بوون و  به‌ سروشتی  شار  و‌ روخساری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ‌دیاره‌و،  وێدچ‌ی   قوربانیه‌كان و، زام هه‌ڵگرتوه‌كانی به‌ سه‌دان جۆر باس و خواسی ئه‌و كاره‌ستاته‌ گه‌وره‌و جه‌رگبڕه ‌بۆ گشت خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو دونیا ده‌گێڕنه‌وه‌و، زام و ئێش و ناره‌حه‌تیه‌كانی خه‌ڵكانی كیمیابارانی شاره‌كانی هیرۆشیما و ناكازاكی ژاپۆن و كامپی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌  سه‌براوشه‌كیلا و  هه‌ڵه‌بجه‌و  دۆڵی بالیسان و  زۆری تر،  بیر دێنه‌وه‌و  به‌و‌  ئازار و  شێوه‌و  جه‌سته‌ی سووتاویانه‌وه‌،  مچووركی خه‌م  به‌ رووح و  جه‌سته‌یاندا دێنن.
٢٧ ساڵ به‌ر  له ‌ ئه‌مڕۆ، كاتێك  شاری  سه‌ره‌شت  كیمیا باران  كرا، ماسیه‌كانی سه‌رچاوێ دڵیان  له‌لێدان كه‌وت و سپی  سپی هه‌ڵگه‌ڕان و، باڵنده‌كانی  دۆڵی مه‌سێس و ده‌وروبه‌ری شار  په‌ڕیان سووتاو هه‌ڵوه‌رین.

له‌و كاته‌دا زۆر كچ وكوڕی جوان و جوان په‌رست قه‌واره‌ی برینی گه‌وره ‌گه‌وره‌یان كه‌وته‌ سه‌ر جه‌سته‌و سووتان و مردن و به‌ جوانی سه‌ریان نایه‌وه‌.

له‌و كاته‌دا كه‌ ئێستا زه‌رده‌ی خۆری  به‌یانی جوانی خۆی تێك نه‌نابووو. شێوه‌ی جوانی ئاسۆی به‌یانی هه‌ر پێوه‌ دیار بوو، زۆر دایك و باوكی له‌فز شیرین و قسه‌ خۆش و  دونیا دیده‌و نیشتمانپه‌روه‌رو گه‌لدۆستی شاره‌كه‌مان كه‌وتنه به‌ر چه‌كی ژهراوی و، دڵ و ده‌روونیان وه‌ك سۆبه‌ داگیرسا و سووتان كه ئێستاش زۆریان به‌و زامانه‌وه‌ ده‌ناڵێن و له‌ سه‌ر جێ كه‌وتوون.
له‌و كاته‌ دا كه‌ دایكانی ئازیزمان ئا به‌م جۆره ‌ كه‌وتنه‌ به‌ر گڕی گه‌رمی چه‌كی كیمیایی، زۆر كۆرپه‌ی ناو لانكه‌ و نێوباوه‌شان كه‌ له‌وكاته دا گه‌مه‌یان به‌ مه‌م و به‌رمورو گه‌ردنبه‌ندی دایكیان ده‌كردو  

پێكه‌نین گشت روومه‌تی داگرتبوون و قاقای پێكه‌نینیان گه‌ره‌ك به‌ گه‌ڕه‌ك  ده‌ڕۆیشت و زه‌رده‌ی خۆر  له‌  ئاست زه‌رده‌ی سه‌ر لێویان كز  بووو، مرۆڤ له‌ ئاست  گغه و  پغه‌یان راده‌ما و ، ئاسمانی ساماڵ له‌  ئاست جوانیان مل كه‌چ  بوو، به‌ بۆنی باروت خنكان و بۆ هه‌میشه‌  زه‌ردەی سه‌ر لێویان باری كرد كه‌  له  ‌تاویان مه‌لائیكه‌ی سه‌ر شانیان گریان وله‌ به‌ر پاكیان سوجده‌یان بۆ  بردن.
كه‌ شاری سه‌رده‌شت  كیمیا  باران  كرا، زۆر كوچه‌ و كۆلان و شه‌قام و ماڵی خه‌ڵك پڕ بوون له‌ جه‌نازه‌ی  كه‌وتووو . مه‌نجه‌نیقیان بۆ خه‌ڵكی شار داخست .
له‌و كات و وه‌خته‌ ناخۆشه‌دا، ماسیه‌ په‌ڕسپیه‌كانی نێوگۆمه‌كانی شێخ برایم و كه‌نده‌زه‌رد و گۆمه‌ شین،  به‌ سه‌دان جۆر  قوڵاغه‌یان به‌ست ، كۆری غه‌میان پێكهێنا و  بۆ مه‌رگی به‌ كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان گریان و به هه‌ڵۆی ته‌رخان و هۆمل و مه‌یدان چۆغه‌و فێره‌ك وسپی رێز دا په‌یامی پرسه و سه‌ره‌ خۆشیا‌ن بۆ شار نارد و ئه‌ونیش به‌ دنووی جوان و فرمێسكی چاویان بۆ مێژو چۆنیه‌تی ئه‌و تاوانه‌یان له ته‌خته‌ به‌رده‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌و تابلۆی شه‌مه‌كانی شاردا نووسی و، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات به‌ره‌و ئاسمانی شین به‌رز بوون و له‌ هه‌ر حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمانان تێپه‌ڕین و  شكایه‌ت و په‌یامی مه‌زلوومیه‌ت و داگیركرانی كوردستان وقه‌تڵ و عامی ژن و منداڵ وجوان و پیری كورده‌واریان بۆ خوا به‌رد.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد