kobra1.jpgماوەیکە کە کورد یەک بە دوای یەک تووشی  کارەسات  و کەمەڵکوژی دەبێتەوە . روداوە تاڵە کانی کوبانی و شنگال  وپەروازەبوونی  سەدان هەزار کورد و هێرشی چەتە تیروریستەکانی بۆ سەرکورد

بە فیتی دووژمنانی ئەم نەتەوە ،  ژیانی هەزاران بنەمالەی کوردی  شیوواند و بەداخەوە زۆر کەس گیانی شیرینی لەدەست دا. 

لەگەڵ ئەوەش جێگای خۆیەتی رێز  وحورمەت لە  تێکوشەران و دلسوزانی دیکەی  کورد بگرین و خەباتگیران  و دلسوزانی گەلەکەمان لەبیر نەکەین .

کبرێ ئەللاوەیسی یەکێک لەو دەگمەن ژنانەیە کە زۆر تایبەتمەندی باشی لە خۆی دا کۆکردبووە.تی  خۆ رۆشتی جوان ، فیداکاری ، ماندوینەناسی  و نیشتمانپەوەری بەشێک لە  تایبەتیە کانی ئەو بوو.  جێگەی خۆیەی ئێمە لە 6 سالی کۆچی ئەم ژنە دڵسوزە یادی بکەینەوە . ناوبراو خەلکی مەهاباد لە بنەمالەیەکی مام ناوەندی لە دایک بوو جگە لە نیشتمانپەورەی بنەمالەکەی خۆی    ، میردەکەشی نموونەی خەباتگیری  ونیشتمانپەورەی بوو. کاک خەلیل  گادانی  وبراکانی هەموویان چ لە زەمانی شاو چ لە زمانی خۆمەینی دا نیشانیان دا کە لە بنەمالەکانی تاقانن بۆ فیداکاری زۆرلە شاری پێشەوا و بۆ خەباتی نەپساوە و بێ وچان و تەحموولی زیندان  وچالە رەشەکانی ریژیمی شا  و ئامادەبوون بۆ هەموو فیداکارێک بۆ کورد  وکوردستان و خوراگری لە بەرامبەر دوو سیستمی دیکتاتووی شا  وخومەینی دا .

زۆر نمونەی بەرچاوی هەنگاوەکانی ورد وژیرانە لە کار و خزمەتی کبری خان هەیە و ئەوانی بەشداری لە ئامادەکاری و پێشوازی لە هێنانەوەی مەیت  وناشتنی قارەمان عەزیر یوسفی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات  کە 25 سال لە زیندانی دیکتاتووری شا بوو کە لە گورستانی  بداغ سولتانی مەهاباد بەرنامەی شیعرخٶیدنەوە  وقسە کردن وەک  رێز لێ نان و دوامالئاوایی  بۆ پێک دێ .   بەرێز کاک جەلیل گادانی و شیخ عزت ئەدین حوسینی لەو کاتە دا قسە دەکەن  و شێعر  خویندوە بەرێز مەرزیە جوانمرد  وخانم دەباغی و ئاهەنگی بەسوزی  و کاریگەری ماموستا عزیز شاهرخ و  عومەر رشید زادە و ،،،،هەموو ئەوانە هەوینی گەورە خۆپیشاندانی مەهاباد وەک هەوەڵین شاری کوردستان بوو. باجە کوبرا  بە شاردنەوەی مەرزە جوانمرد  و هەنگاوەکای دیکە زیاتر جێگای خۆی کردوە. قسە کردنی ئەو بەرێزانە و پاشان  گواستنەوەی خۆپیشاندان بۆ سەر گوری کاک سولیان موعینی و لەویرا ئامادەبووان هەموویان  بە خۆپیشاندانی چەند هەزارکەسی لە شەقامەکانی شار بە دژی ریژیمی شایەتی گەورەترین هەنگاوی خۆراگریان نایەوە . پاش چەند رۆژ ژومارەیکی زۆر لە چالاکانی خۆپیشاندان بە هۆی ساوکیەکان دەگیرین و ژمارەیەکیان هەتا بەرز بوونەوەی خۆپیشاندان هەتا ئاستی سەرەوە لە هەمووی ئێران لە بندیخانەی مەهاباد دەمێنتەوە.   ئەللاوەیسی یەکێک لەو ژنانە دەبێ هەتا ماوەیکی کەم پێش روخانی ریژیم دەبوو حەوتوو چەند جار لەگەل بابی بچێتە ساواک  وباجوویی لێ بکرێ . بەڵام  ئەو ئامادە نەبوو ناوی کەس بلیی و زۆر ئازا دەیگووت من ئاگام لە هیچ نییە و وەک ئەم خەلکە لە سەر قەبران بووم و دووربەدوور راوستابووم  .

b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_kobra.jpgدوایی باجە کبری ماوەیک لە شاری بۆکان کە بەدەست پێشمەرگەوە بووە لەگەل مندالەکانی دەمێنیەوە  و ئەم جار بۆ شاخ بۆ لای مێردە فیداکارەکەی کاک خەلیل  دەچێ  . لە کاتی شەری جادەی پیرانشار  وسەردەشت  کە حیزبی دیموکرات زۆر بایخی بەم شەرە دەدا  باجە کوبری لەگەڵ چەند ژن بۆ ئامادە کاری بۆ تدارۆکاتی و خۆاردن بۆ بەرەکانی شەڕ بە دژی جەنایەتکارانی ریژیم دەورەی باشی هەبوو.

تیکوشەری دیموکرات باجە کبری بە کوچی دوایی کاک خەلیل گادانی ،  هەم دەبێتە باب  وهەم دایک بۆ چوار مندالی لە سەرەتای سالی ٩٠ دەگاتە نورویژ لە گەل هەوڵی جیدی بۆ پیگەیاندنی دوو کور و دوو کچی زۆر چالاکانەی خزمەتی نەتەوەکەی  دەکرد.  لە هەموو خۆپیشاندانەکانی نورویژ بە هەلگرتنی ئالای کوردستان لە سەفی هەوەلی خۆپیشاندانەکان دەوستا. جاروبار ئەندامئ کۆمیتەی ولاتی حیزب بوو لە نووریژ و هەمیشەش ئەندامی چالاکی بەریوەبەری ژنان بوو لەم وڵاتە  و هەتا کوچی دوایی خۆلیک لە خەبات بۆ یەکسانی ژن  وگەیشتن کورد بە مافەکانی نەوستا. ئەو حیزبی دیموکراتی زۆر خوشە دەویست و ئاواتی بوو لەگەل براکەی و تیکوشەرانی دیموکرات ، ئالای کوردستان   لە چوار ریی پێشەوا قازی مەهاباد  و هەموو شارەکانی و گووندەکانی کوردستان هەلبدرێ . 

٢٨ مانگی ١٠ میلادی کە ٦ سالی کۆچی کوبری ئەللاوەیسی  یە ،سەری رێز و وحورمەت بۆ خزمەتەکانی بۆ کوردستان دادەنوێنم و  ئاواتە خوازم رێگای پر رێبواری خۆی و مێردەبەرێزەکەی کاک خەلیل بەردەوام بێ  و کورد بە ئاواتی کە ئاوات  وئارەزۆی باجە کوبرا  ومیلوونانن کورد بگا. 

کەریم ئەللاوەیسی . نورویژ

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.