12banemer.jpgسمایل شەریف زادە و ئەو قارەمانانەی کە گۆمی قٶل و مەندی دیکتاتووی شایان شەلەقاند!جولاوەنەی ٤٧-٤٦ ، لە مێژووی کورد وبەتایبەتی رۆژهەلاتی کوردستان و

حیزبی دیموکراتی کوردستان لاپەرەیکی زۆر پرشنگدارە .
شای دیکتاتور و زالم کە خۆی وباوکە زالمەکەی رەزا شا لە کوشتاری و خەیانەت لە کورد لە هیچ فێل وتەلەکەیەک خۆیان نەپاراست لە 40 کانی هەتاوی لە سالەکانی 1340 را تووشی غرورێکی زۆر ببوون و ئێرانیان بە جەزیرەیەکی مەند لە رۆژهەلاتی نێوەراستی پر کێشە وهەرا دەزانی.
بەڵێ قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەرچەند لەبەر ناچاری و ناعێلاجی ئەم جولانەوەی پێشمەرگایەتیان هەڵبژدارد بەڵام لە ماوەی 18 مانگی سالەکانی ٤٧-٤٦ ئاوریان لەسەر پشتی دیکتاتوور کردوە و ئەو گوومە مەندەیان شەلەقاند و هەموو قسە زەلامەکانیان لە سەر جەزیرەی مەند ناوچە لە شا پووچەل کردوە .
کاک سمایل شەریف زادە تێکوشەری خویندکاری تاران خەلکی مەهاباد لەگەل شورشگیرانی دیکە کاک سولیان موعینی مەلا ئاوارە ، مینە شەم سالح لاجانئ وعەولا مەعینی و زۆر لە هاورێیانی دیکە نیشانیان دا کە بۆ ماڤی گەلە چەوساوەکەیان گیان دەبخشن ، بەڵام ناهێلن زور و زوڵم و بێ ویژدانی بە کورد بکرێ .
کاک سمایل شەریف زادە و 3 هاوریی لە 12 بانەمەر لە شەڕی دارینەی بانە پاش شەرێکی زۆر قارەمانەنە لەگەل بەکرێگیراوەکانی شای خائین شەهید دەبن و لاپەرەیەکی گەشی دیکەبە لاپەرەکانی پڕ لە شانازی خەبات بۆ گەل وحیزب تێکوشەرەکەیان تەرخان دەکەن .
هەر لەو سەروبەندە بە هوی رێکخراو ی چریکە فیدایەکان گەلی ئێران پایگای سیاهکل لە شیمالی ئێران دەگێری ، کە ئەوەش بایخ وگرینگی زۆری هەبوو بەلام جالب ئەوە بوو جولانەوەی ٤٧-٤٦ کوردستان کە زۆر لەناوچەکانی کوردستان گرتبووە وزۆر بەرێن بووو لە ماوەی ١٨ مانگ ی خایاند نەیانەویست گەوەرەی نیشان بدەن ، بەلام ئەوان گرتنەوەی سیاهکەیان کە تەنیا لە گوندیکی بوو ئیجگاریان پێ گرینگتر بوو چاکیان گەورە کردوە. لە لەسەرتای شورشی گەلانی ئیران هەبوو حیزبی دیکە کەوایان نیشان دەدا کە کاک سمایل شەریف زادە لەگەل ئەوان بووە! ،
سلاو لە کاک سمایل شەریف زادە وهەموو خەباتیگرانی ئەم جولانەوە و حێزبی دیموکراتی کوردستان سەری نەوازش بۆ هەموو ئەو قارمانە دەدەنوینم.

كه‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد